لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ چۆنیەتی دامەزراندنی ( Setup ) کردنی جۆرەکانی ویندۆز ( Windows 10 - Windows8 - Windows7 - .... هتد ) لەسەر فلاش میمۆریەکان کە ئەویش لە رێگایی بەرنامەی ( Rufus ) و بەرنامەی ( WinCDEmu ) کە سەرەتا پێویستە بەرنامەی ( WinCDEmu ) لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دامەزرێنیت بۆ گۆرینی ویندۆزی سەری دیڤیدیەکەت بۆ فایلی ( ISO ) پاشان سیدی یان دیڤیدی ویندۆزەکە بخە سەر کۆمپیوتەرەکەت کلیکی لای راست لە ( MY Computer ) لەسەر سیدی درایڤ بکە پاشان کلیک لەسەر ( Create ISO Image ) بکە و پاشان شوێنێک هەڵبژێرە و کلیک لەسەر ( Save ) بکە بۆ هەڵگرتنی ویندۆزەکە بۆ شوێنەکە بەم شێوەیە ویندۆزەکە لە دیڤیدیە و دەگۆریت بۆ فایل ( ISO ) و پاشان لە رێگایی بەرنامەی ( Refus ) ویندۆزەکە بە شێوەی ( ISO ) بخە سەر فلاش میمۆریەکەو پاشان لە رێگای دۆز داخڵی کۆمپیتەرەکەت ببە و فۆرمات بکە,لەم لینکانەی خوارەوە دەتوانین هەردوو بەرنامەکان دابەزێنن.

بەرنامەی Rufus 3.13 ![]()
بەرنامەی ( FontCreator Professional Edition 11.5 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ دەستکاری کردن و دروست کردنی فۆنتەکانی کۆمپیوتەر کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی ئەم کارە ئەنجام بدەن کە کەرستەی زۆری تێدایە بۆ دەستکاری کردنی فۆنتەکان هەروەها دەتوانیت دەستکاری ئەم فۆنتانە بکەن کە لەناو کۆمپیوتەرەکەت دانراون.

بەرنامەی FontCreator Professional Edition 11.5 ![]()
لێرەدا یاری ( Stronghold crusader 2 ) بۆ ئامادە کردوون کە یاریەکی زۆر خۆش و بەهێزە کە یاریەکە باس لە مێژووی کۆنی شەرەکانی جیهان دەکات کە تۆ لە یاریەکە سەرۆکی وڵاتێکیت و وڵاتەکە بەرێوە دەبەیت لە روی دابینکردنی خۆراک و سوپاو خەڵک و ... هتد هەموو ئەو پێداویستیانەی کە پێویستی بۆ ئامادەکردنی وڵاتێک بۆ شەرکردن لەگەڵ وڵاتێکی تر کە لە بچوکترین شتی تاکو گرینگترین شت دەست پێدەکات بۆ ئامادە کردنی سوپای وڵاتێک و شەرکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا.
کلیک بکە بۆ بینینی یاریەکە بە ڤیدیۆ ڤیدیۆ دووەم

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن لینکی دووەم پاسوۆردی فایل ( www.freegamesdl.net )
لێرەدا یاری ( Need For Speed ) بۆ ئامادە کردوون کە یاریەکی زۆر خۆشی پێشبرکێ ئۆتۆمبێلە کە زۆرترین یاریکەری هەیە لە سەرتانسەری جیهان.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی یاریەکە بە ڤیدیۆ

لێرەدا کۆرسی فێربوونی زمانی ( HTML ) بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بە شێوەی ڤیدیۆ بۆ دروست کردنی ماڵپەر هیوادارم سوودی لێ وەرگرن.

لێرەدا باس لە ماڵپەری ( archive.org ) دەکەین کە ئەم ماڵپەرە تایبەتە بە ئەرشیف کردنی ماڵپەرە زۆر سەردانکەرەکانی جیهان واتا ئەو ماڵپەرانەی کە تا رادەیەک بەناوبانگن و سەردانیان زیاترە لە ماڵپەرەکانی تر بە جۆرێک بە پێ زۆر بەکارهێنانی ماڵپەرەکان ئەرشیفی ماڵپەرەکان زیاتر دەبێت بۆ نموونە تۆ ئارەزوو دەکەیت بابەتەکانی ماڵپەرەی بژمێر یان یاهوو یان هەر ماڵپەرێکی تری جیهان لە ساڵی ٢٠١٥ مانگ ٥ یان هەر بەروارێکی تر ببینیت کە ئەم کردارە دەتوانیت بە ئاسانی جێ بەچی بکەیت و ئەرشیفی ماڵپەرەکان ببینیت ئەوەیش بە داخڵی کردنی ماڵپەرەکە لەناو ماڵپەرەی ( archive.org ) گەران بە دوای بەرواری ئەرشیفەکان .

ئەم فەرهەنگە لە لایەن کوردئاتیگروپ دامەزراوە کە لە رێگایی ئەم فەرهەنگەوە دەتوانین وشە لە کوردی وەرگێر بکەن بۆ ئینگلیزی و بە پێچەوانەوەش.

لێرەدا درێژکراوی ( ToUnicode ) بۆ ئامادە کردوون کە ئەم درێژکراوە لەناو بەرنامەی وۆرد ( Microsoft Word ) زیاد دەبێت و هەر لەناو بەرنامەکەدا دەتوانین نووسراو لە فۆنتی علی بگۆرین بۆ یونیکۆد، کە سەرەتا پێویستە فۆنتەکە بیکەیت بە علی پاشان بیگۆریت بۆ فۆنتی یونی کۆد،هەروەها پێویستە ئەم بەرنامانەیی خوارەوەت هەبێت بۆ بەگەرخستنی درێژکراوەکە.
- Microsoft .NET Framework 4 Client
- Visual Studio 2010 Tools for Office Runtime

درێژکراوی ToUnicode بۆ بە یونی کۆد کردن 1.0 ![]()
لێرەدا یاری ( GTA san andreas 4k ) بۆ ئامادە کردوون کە یاریەکی زۆر خۆش و بەناوبانگە کە ئەم یارییە زۆترین یاریکەری هەیە لە سەرتانسەری جیهاندا کە یاریەکەش بە جۆرێکە تۆ کەسێکێت بە ئارەزوی خۆت دەرۆیت بۆ هەموو شوێنێک بە ئازادی جا بە ماتۆربێت یان ئۆتۆمبێل یان بە پیادە یان بە هەرشتێکی تر .
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

بەرنامەی ( Kurdish Key & Font Convert ) بەرنامەیەکی کوردی زۆر چاکە کە دەتوانیت لە رێگایی ئەم بەرنامەی ىێ بوونی کیبۆردی کوردی بە یونی کودی کوردی بنووسیت هەروەها دەتوانیت فۆنت لە علی بگۆریت بۆ یونی کۆد و بە پێچەوانەوەش هەروەها دەتوانیت فۆنت لە لاتین بگۆریت بۆ یونی کۆد و بە پێچەوانەوەش.

بەرنامەی Kurdish Key & Font Convert 2.0 ![]()
لێرەدا کیبۆردی ( Free Virtual Keyboard 5.0 ) بۆ ئامادە کردوون بە شێوەی پۆرتەبڵ و بەرنامە کە دەتوانین سوودی لێ وەرگرن بۆ بەکارهێنان وەکو کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەتان لەکاتی لە کار کەوتنی کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەتان.

بەرنامەی ( Endnot 20 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کە تایبەتە بە ئامادەکردنی توێژینەوەکان بۆ قوتابیانی پەیمانگا و کولێژەکان کە دوای دامەزراندنی ئەم بەرنامە بەرنامەکە بە شێوەی خۆکار زیاد دەبێت لە ناو بەرنامەی ( Microsoft Word ) کە کەرستەی زۆری تێدایە بۆ ئامادە کردنی توێژینەوەکان بۆ قوتابیان.

لێرەدا فەرهەنگی بەناوبانگی بابلیۆنم بۆ ئامادە کردوون کە فەرهەنگێکی زۆر چاک و بەسوودە کە دەتوانێت وشە وەرگێر بکات بۆ زۆرترین زمانەکانی جیهان، کە زانیاریەکی زۆرت دەداتێ دەربارەی هەر وشەیەک ، هەروەها دەتوانیت رستە وەرگێر بکات بۆ زیاتر لە ٥٠ زمانی جیهانی، هەروەها دەتوانیت فایلەکانی کە بە شێوەی ( Doc , ppt , PDF ... هتد ) داخڵی بەرنامەکە بکەیت و وەریان بگێریت بۆ زۆرترین زمانەکانی جیهان، هەروەها دەتوانێت ماڵپەرەکانی ئینتەرنێش وەرگێر بکات.

لێرەدا دوو ماڵپەری بەهێزم بۆ ئامادە کردوون بۆ کاری وەرگێران کە هەردوو ماڵپەرکە وەرگێری ئۆکسفۆرد بەکاردێنین بۆ کاری وەرگێران کە بە شێوەیەکی چر و پر زانیاریتان دەداتێ دەربارەی وەرگێرانی وشەکان و کە لە گرامەر و سپێلینگ و ... هتد پێکهاتووە.

لە رێگایی ماڵپەری ( convertcase ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی شێوازی فۆنتەکان بگۆرن بۆ نموونە دەتوانن فۆنتەکان لە سمۆڵەوە بگۆرن بۆ کاپیتال یان بە پێچەوانەوە یان گۆرینی فۆنتەکان بۆ ئیتالیک یان بۆ بۆلد یان ... هتد ، لەگەڵ چەندین گۆرینی شێوازی تر فۆنت.

لێرەدا بەرنامەی (2.0 macrorecorder ) بۆ ئامادە کردوون کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە تۆمارکردنی هەر جوڵەیەکی ماوس یان هەر نوسینی کیبۆرد واتا تۆ کاتێک بە ماوسی کۆمپیوتەرەکەت جوڵەیەک دەکەیت یان بە کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەت نووسنێک دەنووسیت ئەوا ئەم بەرنامە تۆماری دەکات و بە شێوەیەک جارێکی تر هەمان ئەم کارانە ئەنجام دەدات کە تۆ پێشتر بە کیبۆرد و ماوسی کۆمپیوتەرەکەت ئەنجامت داوە، هەروەها دەتوانیت تۆمارەکە ( Save ) بکەیتە ناو کۆمپیتەرەکەت و بە ناوێک ( Save ) بکەیت چ کاتێک پێویستت بوو بەکاربێنیت بۆ ئەوەی هەمان ئەم کارانە ئەنجام بدات کە تۆ ئەنجامد داوە بە کیبۆرد و ماوس.

بەرنامەی macrorecorder 2.0 ![]()
لێرەدا بەرنامەی ( Endnote X9 ) بۆ ئامادە کردوون کە ئەم بەرنامە تایبەتە بە ئامادەکردنی توێژینەوە زانستیەکان کە قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەتوانین سوودی لێ وەرگرین بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەکان ( بحث ) ئەم بەرنامە زیاد دەبێت لە بەرنامەی ( Microsoft Word ) کە کاری بەرنامەکە ئەوەیە ئاسانکاریت بۆ دەکات بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەکان بە هەبوونی کەرستەی پێویست بۆ ئەم بوارەدا.
زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ بە عربی ڤیدیۆ دووەم بە زمانی ئینگلیزی ڤیدیۆ دووەم

بەرنامەی Endnote + کراک X9 Build 12062 ![]()
لێرەدا باس لە خزمەت گوزاری ( Google scholar ) کە تایبەتە بە گەران بە دوای ( بحث ) توێژینەوەکان کە قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەتوانین ئەم گەرانە بەکاریبێنین بۆ دەست کەوتنی هەر ( بحث ) توێژینەوەیەکی زانستی.
لێرەدا لینکی ماڵپەری چاوگم بۆ ئامادە کردون کە لە رێگایی ئەم لینکەوە دەتوانین فۆنت لە سۆرانی بکەن بە لاتین و هەروەها دەتوانین لە لاتینەوە بیگۆرن بۆ سۆرانی هەروەها دەتوانین نووسین بە یونی کۆد بکەن و هەروەها دەتوانین بە کیبۆردی ئینگلیزی بنووسین بۆ ئەوەی بۆتان بکات بە فۆنتی سۆرانی یونیکۆد و هەروەها لاتینیش.

لێرەدا باس لە ماڵپەری ( Who.is ) دەکەین کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرەوە دەتوانین زانیاری لەسەر هەر ماڵپەرێک وەرگریت کە مەبەستانە کە ئەویش بە داخڵ کردنی ماڵپەرەکە لەناویدا کە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری وەکو کاتی تۆماکردن و بەسەر چون و نوێکردنەوەی ماڵپەر یان لەسەر کام سێرڤەرە یان نامەی ئەلیکترۆن و مۆبایل و ... هتد خاوەن ماڵپەرەکە.
