لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی ماتلاب کە هەروەک دەزانن ئەم بەرنامە بەکاردێت بۆ کرداری ژمێریاری و بیرکاری هەروەها دروست کردنی بەرنامە.

لێرەدا نامیلکەیەکم بە زمانی کوردی بۆ ئامادە کردوون دەربارەی فێربوونی بەرنامەی ئافتەرئیفێکت ( Adobe After Effects ) کە بە وێنە و نووسراو باس لە بەکارهێنانی ئەم بەرنامە دەکات.

فێربوونی بەرنامەی ئافتەرئیفێکت ![]()
لێرەدا فەرهەنگی ( داتا ئینگلیزی کوردی ) م بۆ ئامادە کردوون کە کۆمەلێک زۆر لە دەستەواژەی کۆمپیوتەری لە خۆوە گرتووە بە زمانی ئینگلیزی کە وەرگێردراون بۆ زمانی کورد کە بە شێوەی حەرف ئەبجەدی وشەکان دانراون.

فەرهەنگی داتا ئینگلیزی کوردی ![]()
هەروەک دەزانین بەرنامەی ( Adobe illustrator ) بەرکاردێت بۆ کاری گرافیک و دیزاین کردن کە بەرنامەیەکی زۆر چاک و سەرکەتووە لەم بارەدا کە لە بەرنامەی فۆتۆشؤپ دەجێت جا لێرەدا پەرتووكیێکم بۆ ئامادە کردوون لەسەر ئەم بەرنامەوە کە لە ١٤٥ لاپەرە پێکهاتووە کە باس لە بەکارهێنانی کەرستەکانی ئەم بەرنامە دەکات بە زمانی کوردی بە وێنە و نووسراو کە لەلایەن چێنەر جەمیل ئامادە کراوە.

فێرکاری بەرنامەی Adobe illustrator ![]()
لە رێگایی بەرنامەی ( Zekr 1.0 ) دەتوانین قورئانی پیرۆز بخوێنەوە و گوێ بگرن لەگەڵ چەندین قارئی دەنگ خۆش لەگەل هەبوونی چەندین وەرگێری زمانی ئینگلزی، هەروەها هەبوونی گەران لەناو بەرنامەکەدا بۆ بە دوا گەران لە قورئانی پیرۆز یان وەرگێری قورئانی پیرۆز، لەگەڵ زانیاری لەسەر سورەت و ئایەتەکان، کە بەرنامەکە بۆ هەرسێ جۆری سیستەمی ویندۆز و ماکنتۆش و لینۆکس دروست کراو، هەروەها دەتوانیت زمانی بەرنامەکەش بگۆریت بۆ زمانەکانی تر وەکو عربی و فەرەنسی و ئینگلیزی و ... هتد بگۆرێت کە دەتوانیت زمانی بەرنامەکەش بگۆریت بۆ کوردی.
تێ بینی : بۆ بەگەرخستنی ئەم بەرنامە پێویستە بەرنامەی جاڤات هەبێت کلیک بکە بۆ دابەزاندن

بەرنامەی Zekr 1.0 ![]()
لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی ویندۆز بە گشتی کە باس لە بەشی ستار و جۆرەکانی وەشانی ویندۆز و چؤنیەتی دامەزراندنی ( Setup ) ویندۆز و دامەزراندنی تۆری ناوخۆی و تۆمارکردنی هەژمار لە مایکرۆسۆفت و دامەزراندنی ویندۆز لە رێگایی ( USB ) و دانانی زمانی کوردی و زانیاری لەسەر ( Control Panel ) و ... هتد دەکات لەگەڵ کۆمەلێکی زۆر لە بابەتی پەیوەندی دار بەم بەشەوە کە پەرتووکەکە بە زمانی کوردیە و لە ١٠٥ لاپەرە پێکهاتووە .

پەرتووکێک بۆ فێرکاری ویندۆز ![]()
لێرەدا نامیلکەیەکم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی فێربوونی نێتوۆرک ( Network ) بە زمانی کوردی کە باس لە جۆرەکانی نێتوۆرک و دروست کردنی نێتوۆرک و جۆرەکانی نێتوۆرک بە پێی گەورەی و فراوانیان و رێگاکانی گواستنەوەی داتا و جۆرەکانی نێت وۆرک ( Cable & Wireless ) و... هتد دەکات.

پەرتووکی فێربوونی نێتوۆرک ![]()
لە رێگایی ئەم ماڵپەرەی بۆم ئامادە کردوون دەتوانین زانیاری وردتان دەست کەوێت دەربارەی کۆمپیوتەرەکەتان بە شێوەی ئۆنلاین بێ بەکارهێنانی هیچ کۆد و بەرنامەیەک زانیاری وەکو زانیاری دەربارەی رام و جۆری سیستەم و گرافیک کارد و جۆری پرۆسێسەر و جۆرەکانی درایڤەر و ... هتد.
تێ بینی : لە کاتی کردنەوەی ماڵپەرەکە رەنگە پێویست بەوە بکات بەرنامەیەکی بچووک هەیە دایبەزێنیتە ناو کۆمپیوتەرەکەت کە ماڵپەرەکە خۆی داوات لێدەکات بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە.

لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی بەرنامەی فۆتۆشۆپ ( Photoshop ) کە هەروەک دەزانین ئەم بەرنامە بەکاردێت بۆ کاری گرافیک و دیزاین کردن کە پەرتووکەکە لە ١٤٢ لاپەرە پێکهاتووە کە بە وێنە و نووسراو باس لە کەرستەکان و بە شەکانی بەرنامەی فۆتۆشۆپ دەکات.

لێرەدا پەرتووکی ( دەروازەیەک بەرەو جیهانی کۆمپیوتەر ) م بۆ ئامادە کردوون کە دەربارەی کۆمپیوتەرە کە بە شێوەیەکی گشتی دەربارەی مێژووی کۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و وەچەکانی کۆمپیوتەر و سەرەتای سەرهەڵدانی کۆمپیوتەر و توانایەکانی کۆمپیوتەر و جۆرەکانی کۆمپیوتەر دەکات و لەگەڵ باس کردنی پارچەکانی کۆمپیوتەر بە شێوەیەکی گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان و لەگەڵ باسکردنی چەندین لایەنی تری دەربارەی کۆمپیوتەر، کە پەرتووکەکە بە زمانی کوردیە و لە ٢٢٠ لاپەرە پێکهاتووە.

بەرنامەی ( حساب المواريث ) بەرنامەیەکی ئیسلامیە زۆر چاکە تایبەتە بە دابەش کردنی میرات کە بەرنامەکە بە زمانی عربی و ئینگلیزیە کە سەرەتا دەبێت ئەو زانیاریانە داخڵ بکەیت کە پەیوەندی بە میراتی کۆچ کردووەکە و ئەو کەسانەی کە پەیوەندیان بە کۆچ کردووەکە هەیە داخڵ بکەیت باش داخڵ کردنی زانیاریەکان بە رێکی، بەرنامەکە زانیاریت دەداتێ دەربارەی رێژەی دابەشکردنی میراتەکە بۆ هەریەکێک لە ئەندامانی کۆچ کردووەکە.

بەرنامەی حساب المواريث 2.0 ![]()
لە رێگایی داخیڵ کردنی ئەم کۆدە ( msinfo32 ) لە بەشی ( RUN ) یان لە بەشی گەران لە ویندۆز دەتوانیت زانیاری وورد وەرگریت دەربارەی کۆمپیوتەرەکەت زانیاری وەکو ناو و وەشانی سیستەمی و یان ناو و مۆدێلی کۆمپیوتەر و زانیاری لەسەر پرۆسێسەر و جۆری بایۆس و مۆدێلی بایۆس و زانیاری لەسەر جۆری میدیاکان و وەکو سیدی و دیڤیدی و مۆدێلم و USB و ... هتد.

لێرەدا نامیلکەیەکم بۆ ئامادە کردوون کە باس لەو رێگایانە دەکات بۆ خۆپاراستنی کۆمپیوتەرەکەت دژی هەوڵەکانی هاک کردن وەک بەکارهێنانی ئەنتی ڤایرۆسەکان و بەکارهێنانی بەرنامەکانی خۆپاراستن لە دژی هاک کردن لەگەڵ زانیاری تر دەربارەی خۆپاراستن لە هاک کردن کە نامیلکەکە بە زمانی کوردیە زیاتر لە ٨٠ لاپەرە پێکهاتووە لە لایەن چێنەر اسماعیل ئامادە کراو.

بەرلەوەی هاک بکرێیت ![]()
هەروەک دەزانین زمانی ( ++C ) یەکێکە لە زمانەکانی پرۆگرامینگی کۆمپیوتەر بە تایبەتی بۆ دروست کردنی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر جا لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە ناوی پەرتووکی ( بنەمایێن زمانێ ++C ) کە باس لە دانان و بەکارهێنانی بەرنامەی ( Visual studio ) دەکات لەگەڵ چۆنیەتی نووسینەوەی زمانی ( ++C ) لەناو بەرنامەکەدا دەکات و کە پەرتووکەکە زیاتر لە ١٠٠ لاپەرە پێکهاتووە کە لە لایەن کاک طارق شعبان بازید ئامادە کراوە بە زمانی کوردی.

پەرتووکی بنەمایێن زمانێ ++C ![]()
لێرەدا نامیلکەیەکم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی بە جێگەیاندنی هەندێک لە کردارە سەرەتایەکانی کۆمپیوتەر بە زمانی کوردی وەکو چۆنیەتی نوێ کردنەوەی ویندۆز یان دانانی فۆنت بۆ ناو ویندۆز یان سرینەوەی بەرنامەکان یان ... هتد.

ناملکەیەک بۆ بە جێهێنانی هەندێک کرداری کۆمپیوتەر ![]()
ئامرازی ( plupload 3.1.3 ) ئامرازێکی خۆرایە جاڤا سکریپت بەکاردێنێت بۆ بەرزکردنەوەی فایلەکان بە کۆمەڵ یان بە تاک بۆ ناو ماڵپەر کە ئامرازەکە سەرەتا لەسەر ماڵپەرەکە دادەمەزرێت دوای بەکاردەهێنرێت بۆ بەرزکردنەوەی فایلەکان بۆ ناو ماڵپەر کە زمانی کوردیش بۆ ئامرازەکە هەیە.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە ڤیدیۆی دووەم بۆ بینینی نموونەیەک کلیک بکە

ئامرازی plupload بە کوردی 3.1.3 ![]()
ئامرازی ( plupload 3.1.3 ) ئامرازێکی خۆرایە جاڤا سکریپت بەکاردێنێت بۆ بەرزکردنەوەی فایلەکان بە کۆمەڵ یان بە تاک بۆ ناو ماڵپەر کە ئامرازەکە سەرەتا لەسەر ماڵپەرەکە دادەمەزرێت دوای بەکاردەهێنرێت بۆ بەرزکردنەوەی فایلەکان بۆ ناو ماڵپەر کە زمانی کوردیش بۆ ئامرازەکە هەیە.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە ڤیدیۆی دووەم بۆ بینینی نموونەیەک کلیک بکە

ئامرازی plupload بە کوردی 3.1.3 ![]()
هەروەک دەزانین بەرنامەی ( Visual basic ) بەکاردێت بۆ کاری پرۆگرام سازی بە تایبەتی بۆ دروست کردنی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر جا لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون کە ئەویش پەرتووکی ( ئەلف و بێ ڤیژوەڵ بەیسک ) ه کە لەلایەن کاک عبدالرحمان يهاءالدين شاكر ئامادە کراوە کە باس لە چۆنیەتی دامەزراندن و بەکارهێنانی ئەم بەرنامە دەکات لەگەڵ چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامرازەکانی بەرنامەکە دەکات بە شێوەی نووسراو وێنە کە پەرتووکەکە زیاتر لە ١٠٠ لاپەرە پێکهاتووە.

پەرتووکی ئەلف و بێ ڤیژوەڵ بەیسک ![]()
لێرەدا پەرتووکی ( SQL in Kurdish ) بۆ ئامادە کردوون کە باس لە چۆنیەتی دابەزاندن و بەکارهێنانی ( SQL ) دەکات کە بۆ کاری داتا بەسی بەکاردێت کە بە نووسراو وێنە وانەکان شێ کراونەتەوە کە لەلایەن کاک دانا سەدرەدین ئامادە کراوە کە پەرتووکەکە پێکهاتووە زیاتر لە ٧٠ لاپەرە.

هەروەک دەزانن بەرنامەی ( Autocad ) بەرنامەیەکی بەناوبانگ و زۆر چاکە بۆ کاری دیزان کردن و بواری ئەندازیاری کە لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی ئەم بەرنامە بە زمانی کوردی کە تیایدا بە وێنە و نووسراو باس لە چۆنیەتی بە کارهێنانی بەرنامەکە دەکات کە پەرتووکەکە زیاتر لە ٤٠٠ لاپەرە پێکهاتووە و لەلایەن حمید صالح قامیشی ئامادە کراوە.

پەرتووکی ئۆتۆکاد بە کوردی ![]()