دابەزاندن و دامەزراندنی ویندۆز ٧
لێرەدا دەتوانین ویندۆز ٧ ( Windows 7 Ultimate ) بە هەردوو سیستەمی ( ٦٤ و ٣٢ بیت ) دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەتان بە شێوەی کامل و خۆرایی لەسەر کۆمپیوتەرەکەتان دایمەزرێنن هەروەها دەتوانیت لە رێگایی فلاش میمۆری لە رێگایی بەرنامەی ( Refus ) ئەم ویندۆزە دامەزرێنە ناو کۆمپیتەرەکەتان بۆ چۆنیەتی دامەزراندنی ویندۆز ٧ کلیک لێرە بکە
کلیک لەسەر جۆری سیستەمەکە بکە بۆ دابەزاندن Windows 7 64 bit - Windows 7 32 bit
بەگەرخستنی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر
لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی چۆنیەتی کارپێکردنی یان بەگەرخستنی سیستەمی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر لە رێگایی بەرنامەی ( VMware workstation )، کە هەنگاو بە هەنگاو لەم فێرکاریەدا بە وێنە و نووسراو باس لەوە دەکات کە چۆن کار لەسەر سیستەمی ئەندرۆید دەکەین لەسەر مۆبایلەکەمان بە هەمان شێوەش بتوانین کار لەسەر ئەندرۆید بکەین لەسەر کۆمپیوتەر.
زانینی ناوە نەزانراوەکانی پارچەکانی کۆمپیوتەر
لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی بزانین کە ناوی ئەو ئامێرەی ( Device ) کە پەیوەستە بە کۆمپیەتەرەکەمان ناوی چیە کە کاتێک سەیری دەکەین لە لستی پارچەکانی ئامێری کۆمپیوتەر ( Device Manager ) ناوی نادیارە واتا ناوەکەی نەنووسراو جا کاتێک ناوەکەی بزانین ئاسانتر دەتوانیت بگەرێت بە دوای پێناسەکەی ( تعريف ) لە ئینتەرنێتدا کە بەم شێوەیە دەتوانیت ئەم ناوە بزانین، سەرەتا کلیکی لای راست لەسەر ( This PC ) دەکەین پاشان ( Properties ) پاشان لە دەستی لای راست کلیک لەسەر ( Device Manager ) بکە پاشان ئەو ئامێرە هەڵبژێرە کە ناوەکەی نەناسراوە پاشان کلیکی لای راست لەسەر ناوە نە ناسراوکە ( unknown ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Properties ) بکە پاشان لە تابەکان کلیک لەسەر ( Details ) بکە پاشان لە ( Property ) ئەم بەشە ( Hardware ID ) هەڵبژێرە پاشان لە ( Value ) لە پاش وشە ( VEN ) چوارە پیتەکە هەڵبژێرە و لەگەڵ چوار پیتەکانی دوای وشەی ( DEV ) هەڵبژێرە لەم ماڵپەرە کلیک لێرە بکە لە بەشی ( Vendor ID ) و ( Device ID ) بنووسەوە و بەم شێوەیە ناوی پێناسەکە ( تعريف ) ی ئامێرەکەت دەست دەکەوێت، کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر.
سەژمێری کردنی ماڵپەر لە رێگایی statcounter
لە رێگایی ماڵپەری ( Statcounter ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی سەرژمێری ماڵپەرەکەتان بکەن واتا زانیاری وەرگرن لەسەر ماڵپەرەکەتان کە ژمارەی سەردانەکان چەندە یان لە کام وڵات و شاری جیهان ماڵپەرەکەت کراوەتەوە یان لەسەر چ جۆرە ئامێرێک ماڵپەرەکەت کراوەتەوە وەکو چ جۆرە مۆبایلێک یان چ جۆرە سیستەمێکی کۆمپیوتەر یان چ جۆرە براوزەرێکی کۆمپیوتەر یان کام لە لینکەکان سەردانیان زۆرە یان چ جۆرە وشەیەک لە گەران بە کارهاتووە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکەت یان وەرگرتنی زانیاری لەسەر سەردان کەرەکان لەسەر نەخشە یان زانینی رێژەی کردنەوەی ماڵپەرەکەتان بە شێوەی راستەوخۆ یان لە رێگایی سۆشیەل یان لە رێگایی گەران یان زانیاری زۆر لەسەر هەر سەردان کەرێک وەکو زانینی ( IP ) کۆمپیوتەر و بەرواری سەردان کردن و ... هتد لەگەڵ چەندین زانیاری تر لەسەر سەردانی کردنی ماڵپەرەکەت، کە بەم شیوەیە دەتوانیت ئەم سەرژمێریە بۆ ماڵپەرەکەتان بە کاربێنن سەرات دەبێت خۆت تۆمار بکەیت لە ( Statcounter ) کلیک لێرە بکە پاشان پاشان کۆدێک هەیە دەبێت داخڵی ماڵپەرەکەت بکەیت بۆ چۆنیەتی داخڵی کردنی ئەم کۆدە بۆ ناو ماڵپەرەکەت کلیک لێرە بکە ، یان بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە ، ڤیدیۆی دووەم، پاش داخڵ کردنی ئەم کۆدە بۆ ناو ماڵپەرەکەت پاشان (Login) ی ماڵپەری ( statcounter.com ) بکە و زانیاریەکان لەسەر ماڵپەرەکەت بە دەست بهێنە.
دروست کردنی داتابەیس بە Access 2016
هەروەک دەزانن بەرنامەی ( Access 2016 ) یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیایی مایکرۆسۆفت کە بە کاردێت بۆ دروست کردنی داتابەیس بۆ کرداری ژمێریاری کە لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بۆ چۆنیەتی کارکردن لەسەر بەرنامەی ( Access 2016 ) و دروست کردنی داتابەیس.
دامەزراندنی ویندۆز ١١ - Windows 11
لێرەدا باس لەوە دەکەین کە چۆن بتوانین ویندۆز ١١ ( Windows 11 ) لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان دامەزرێنین سەرەتا دەبێت ئەم بەرنامە ( PC health check ) لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان دامەزرێنین پاشان لە رێگایی ئەم بەرنامەوە کێشەکانی کۆمپیوتەرەکەمان چارەسەر بکەن بۆ ئەوەی ئامادەی بکەین بۆ دامەزراندنی ویندۆز ١١ لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان چونکە ئەم بەرنامە کێشەکانمان بۆ دیاری دەکات بۆ ئەوەی چارەسەری بکەین و ئامادەین بکەن بۆ دامەزراندنی ویندۆز ١١ ( Windows11 ).
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ویندۆز ١١ بە زمانی ئینگلیزی
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ویندۆز ١١ بە زمانی عربی
بەرنامەی Wondershare Filmora 10.1
بەرنامەی ( Filmora.10.1.20.16 ) یەکێکە لە چاکترین بەرنامەکان مۆنتاج کردن یان دەرهێنانی فلیمی ڤیدیۆی کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت زۆر بە ئاسانی ڤیدیۆکان دەستکاری بکەیت و ئیفێکتی جۆراو جۆر بخەیتەوە سەر ڤیدیۆکان و پارچە پارچەیان بکەیت یان تێکەڵیان بکەیت لەگەڵ وێنەکان یان دانانی فایلی دەنگی لەگەڵیان کە کەرستەی زۆری تێدایە لەم بوارەدا بۆ کاردن لەسەر ڤیدیۆکان یان دەرهێنانی ڤیدیۆکان بە جۆرەها شێوە واتا بۆ مۆبایل و ئینستگرام و فەیسبووک و ... هتد، بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە .
کلیک لێرە بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە بە شێوەی کامل
درێژکراوەی inkurdish.com بۆ وەرگێرانی رستە بۆ کوردی
لێرەدا درێژکراوی ( Inkurdish ) بۆ ئامادە کردوون بۆ وەرگێرانی رستە بۆ زمانی کوردی لە زۆرترین زمانەکانی جیهاندا کە بە شێوەی درێژکراو ( Extension ) لە ناو پراوزەی ( Chrome , EDGE ) زیاد دەکرێت هەر لە ناو براوزەرەکەت دەتوانیت لە ناو هەر ماڵپەرەی کە تۆ دیاری دەکەیت رستەکانی ناو ماڵپەرەکە وەرگێر بکەیت لە زمانەکانی جیهان بۆ زمانی کوردی.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەم درێژکراوە ( Extension )
بەرنامەی inPixio Photo studio Pro 1.2
بەرنامەی ( inPixio Photo Studio Pro 1.2 ) بەرنامەیەکی زۆر جوان و نایابە بۆ کارکردن و دەست کاری کردنی وێنەکان کە بە جۆرەها شێوە دەتوانیت لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەستکاری وێنەکان بکەن وەکو لابردنی وێنە دەموچاو لەسەر وێنە یان لابردنی بەشێک لە وێنەیەک یان دانانی چوار چێوە لەسەر وێنەکان یان گۆرینی باگراوندەکان وێنەکان بە جۆرەها شێوە هەروەها پارچە کردنی وێنەکان یان گۆرینی قەبارەی وێنەکان لەگەڵ چەندین کاری تری زۆر نایاب لەسەر وێنەکان کە لێرەدا دەتوانین بەرنامەکە دابەزێنن لەگەڵ فایلی کراکردن بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامەی ( inPixio Photo Studio Pro 1.2 ) لەگەڵ کراک
یاریی شەری دەبابەکان بە شێوەی ئۆنلاین
یاریە ( tanki online ) یاریەکی زۆر خۆشە کە دەتوانیت بە شێوەی ئۆنلاین ئەم یاریە ئەنجام بدەیت بێ دامەزراندنی بەرنامە کە دەتوانیت بە شێوەی راستەوخۆ ئەم یاریە بکەیت لەگەڵ خەڵکدا لە جیهاندا کە یاریەکەش بەم شێوەیەیە تۆ خاوەن دەبابەیەکیت و لەگەڵ چەند هاورێەکت وەکو گروپ لەگەڵ گروپێکی تر شەر دەکەن، کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ.
ئینتەرنێتەکەت پەخش بکە بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەک
بەرێزان لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان و چاک دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەک هێلی ئینتەرنێتەکەت لە رێگایی کۆمپیوتەرکەتەوە پەخش بکەیت بۆ دەروبەرەکەت و هاورێکانت سوود مەند بن لە هێلی ئینتەرنێتەکەت، کە بەم شێوەیە دەتوانیت ئەم کردارە ئەنجام بدەت سەرەتا لە ( Settings ) لە ویندۆزەکەت کلیک لەسەر ( Network & Internet ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Mobile Hotspot ) بکە پاشان لە بەشی ( Share My internet Connection from ) ئەو هێلە ئینتەرنێتە هەڵبژێرە کە ئارەزوو دەکەیت پەخشی بکەیت بۆ دەورووبەرەکەت پاشان کلیک لەسەر دوگمەی ( OFF ) بکە و بیکە بە ( ON ) جا لێرەدا تۆ دەتوانیت هەم لە رێگایی ( WI-FI ) و ( Bluetooth ) ئینتەرنێتەکەت پەخش بکەیت پاشان لە بەشی ( Edit ) رێکخستنەکانت چاک بکە و ناو وشەی نهێنی داخڵ بکە بۆ ئەوەی دەورەبەرەکەت بەم ناو و وشە نهێنیە پەیوەندی بە هێلی ئینتەرنێتەکەتەوە
بکەن لە رێگایی کۆمپیوتەرەکەتەوە، بۆ زانیاری زانیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.
کیبۆردی کوردی سۆرانی بۆ ماک
لێرەدا کیبۆردی کوردیم بۆ ئامادە کردوون بۆ نووسین بە زمانی کوردی سۆرانی لە ناو بەرنامەکانی سیستەمی ماکنتۆش، بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.
زانینی نرخی دراو لە رێگایی گەرانی گۆوگڵ و بینگ
لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان و چاک دەکەین بۆ ئەوەی بە ئاسانی نرخی دراوی زۆربەی وڵاتەکانی جیهان بزانین تەنانەت نرخی دراوی عراقیش بە دواین نوێکاریەوە کە ئەویش لە رێگایی بەکارهێنانی گەرانی گۆوگڵ و بینگ ( Google , Bing ) بەم شێوەیە دوای کردنەوەی ماڵپەری ( Google , Bing ) لە گەرانەکە بنووسە ( $currency 100 ) کە ١٠٠ بریتیە لەو پارەی کە ئارەزوو دەکەیت نرخەکەی بزانیت بۆ هەر نرخێکی تری دراو بۆ نموونە تۆ ئەگەر ئارەزوو بکەیت بزانیت نرخی دراوی ١ دۆلار چەندە دەنووسیت ( $currency 1 ) پاشان لە خشتەکەی ژێرەوەی ئەم نووسراوە جۆری پارەکان هەڵدەبژێریت بۆ زانینی نرخی دراو، کردنەوەی ماڵپەری ( Google , Bing ) .
فێرکاری لەسەر میدیا ستۆدیۆ
بەرنامەی میدیا ستۆدیۆ ( Media studio ) یەكێکە لە بەرنامەکانی مۆنتاج کردنی ڤیدیۆ کە بەکاردێت بۆ دەست کاری کردن و دروست کردنی ڤیدیۆ بە جۆرەها شێوە لەگەڵ جۆرەها ئیفێکت بۆ ڤیدیۆکان کە لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی.
بەرنامەی My Screen Recorder Pro 5
بەرنامەی ( My Screen Recorder Pro 5 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کاری بەرنامەکە تایبەتە بە تۆمارکردنی شاشەی کۆمپیوتەر بە شێوەی ڤیدیۆ بۆ وانە و فێرکاری جگە لەم کارانەش دەتوانێت ڤیدیۆ بەیەکەوە ببەستێتەوە و هەروەها لەگەڵ کۆنڤێرتکردنی ڤیدیۆکان بکات.
بەرنامەی Microsoft Frontpage
بەرنامەی ( Microsoft Frontpage ) یەكێکە لە بەرنامەکانی دروست کردنی ماڵپەری ( سایت ) کە گەر بێت و شارەزایەکی زۆریشت نەبێت لە زمانەکانی پرۆگرامینگ دەتوانیت ماڵپەر دروست بکەیت بە زۆرترین زمانەکانی سایت وەکو ( HTML , APS , ASP net ... هتد )، بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە ، بە زمانی عربی.
بەرنامەی inPixio Photo ٍstudio10 Pro
بەرنامەی ( inPixio Photo Studio10 Pro ) بەرنامەیەکی زۆر جوان و نایابە بۆ کارکردن و دەست کاری کردنی وێنەکان کە بە جۆرەها شێوە دەتوانیت لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەستکاری وێنەکان بکەن وەکو لابردنی وێنە دەموچاو لەسەر وێنە یان لابردنی بەشێک لە وێنەیەک یان دانانی چوار چێوە لەسەر وێنەکان یان گۆرینی باگراوندەکان وێنەکان بە جۆرەها شێوە هەروەها پارچە کردنی وێنەکان یان گۆرینی قەبارەی وێنەکان لەگەڵ چەندین کاری تری زۆر نایاب لەسەر وێنەکان کە لێرەدا دەتوانین بەرنامەکە دابەزێنن لەگەڵ فایلی کراکردن بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامەی ( inPixio Photo Studio10 Pro ) لەگەڵ کراک
فێرکاری لەسەر فۆتۆشۆپ
لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە شێوەی نامیلکە بە زمانی کوردی بۆ فێربوونی بەرنامەی ( Photo Shop ) فۆتۆشۆپ کە باس لە پارچەکانی بەرنامەی فۆتۆشۆپ دەکات.
فەرهەنگی فاڵکۆن Falkon
فەرهەنگی فاڵکۆن فەرهەنگێکی زۆر چاکە کە دەتوانیت لە رێگایی ئەم فەرهەنگەوە وشە لە هەرسێ زمانەکان وەرگێریت بۆ هەرسێ زمانی کوردی و عربی و ئینگلزی .
کیبۆردی C4KURD بۆ ماک
لێرەدا کیبۆردی ( C4kurd ) م بۆ ئامادە کردوون بۆ نووسین بە زمانی کوردی لاتینی لەناو بەرنامەکانی سیستەمی ماکنتۆش.
تێ بینی : تکایە کیبۆردەکە بخە ناو فۆڵدەر ( /Library/Keyboard Layouts/~ )