چاک کردن یان فۆرماتی کردنی فلاش لە رێگایی دۆز

لێرەدا باس لە رێگایەکی سەرکەوتوو دەکەین بۆ چۆنیەتی فۆرمات کردنی فلاش میمۆری یان میمۆری کارد لە رێگایی دۆز کاتێک بە رێگایی ئاسای فۆرمات نەبێت یان کێشەی هەبێت کە بەم رێگایە دەتوانین بە سەرکەتووی فلاش میمۆریەکانتان فۆرمات بکەن بە دوریان بخەنەوە لە کێشەکان کاتێک کێشەیان  هەبێت لە کاتی فرۆمات کردن یان کێشەی تریان هەبێت لە کاتی کردنەوەدا بەم شێوەیە دەتوانین

فلاش میمۆریەکان فۆرمات بکەن و کێشەکان چارەسەر بکەن سەرەتا  لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( CMD ) کلیکی لای راست لەسەری بکە و پاشان کلیک لەسەر ( Administrator ) بکە لە دۆز ...

لێرەدا باس لە رێگایەکی سەرکەوتوو دەکەین بۆ چۆنیەتی فۆرمات کردنی فلاش میمۆری یان میمۆری کارد لە رێگایی دۆز کاتێک بە رێگایی ئاسای فۆرمات نەبێت یان کێشەی هەبێت کە بەم رێگایە دەتوانین بە سەرکەتووی فلاش میمۆریەکانتان فۆرمات بکەن بە دوریان بخەنەوە لە کێشەکان کاتێک کێشەیان هەبێت لە کاتی فرۆمات کردن یان کێشەی تریان هەبێت لە کاتی کردنەوەدا بەم شێوەیە دەتوانین

فلاش میمۆریەکان فۆرمات بکەن و کێشەکان چارەسەر بکەن سەرەتا  لە گەرانی ویندۆز بنووسە CMD ) کلیکی لای راست لەسەری بکە و پاشان کلیک لەسەر ( Administrator ) بکە لە دۆز  بنووسە ( Diskpart ) ئینتەر بکە و پاشان بنووسە ( List Disk ) پاشان ئەو دیسکە هەڵبژێرە کە 

ئارەزوو دەکەیت فۆرماتی بکەیت دەبێت بزانیت دسکەکەت ژمارە چەند جا کام ژمارە بێت بەم شێوەیە هەڵیدەبژێریت ( Select Disk 2 ) جا ئەو دیسکە لای تۆ چ ژمارەیەکە دەبێت ئەو ژمارە هەڵبژێریت پاشان

بنووسە ( Clean ) بەم شێوەیە هەموو فایلەکان دەسرێتەوەو فلاشەکەت پاك دەبێتەوە پاشان بنووسە Create Partition Primary ) ئینتەر بکە پاشان فۆرماتی دسکە کە بکە و بنووسە ( Format fs=ntfs )

ئینتەر بکە پاشان بنووسە ( Assign ) بەم شێوەیە کرداری فۆرمات کردن بە سەرکەتووی کۆتایی دێت .

کەرستە و ئامرازەکان

  • سەردانەكان: 5575

Comments powered by CComment

بابەتی پەیوەندیدار

BIJMER.com