لێرەدا باس لە رێگایەکی ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی گواستنەوەی شاشەی مۆبایلەکەت بۆ سەر کۆمپیوتەرەکەت واتا بینینی شاشەی مۆبایل لەسەر کۆمپیوتەر بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەکی دەرەکی سەرەتا لە کۆمپیوتەرەکەمان لە بەشی ( Settings ) کلیک لەسەر ( System ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Projecting to this PC ) بکە ئەگەر بەشەکە چالاک نەبوو دەبێت بەرنامەی ( Wireless display ) لەناو کۆمپیوتەرەکەت دامەزرێنیت بەم شێوەیە لە بەشی ( Settings ) کلیک لەسەر ( Apps ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Optional Features ) بکە پاشان لە گەرانەکە بگەرێ بەدوای ناوی ( Wireless display ) و دامەزرێنە سەر کۆمپیوتەرکەت ئەگەر دانەمەزرا دەبێت ئەم کارە بکەیت لەبەشی وایفای کۆمپیوتەرەکەت کلیک لەسەر ( Properties ) ئەو وایفایە بکە کە پەیوەندیت پێوە کردووە پاشان بەشی ( Set metered connection ) ناچالاک بکە بەم شێوەیە دەتوانیت ( Wireless display ) دامەزرێنیت، پاش دامەزراندن لە بەشی ( Projecting to this PC ) کلیک لەسەر ( launch the connect app to project to this pc ) بکە پاشان لە مۆبایلەکەت لە بەشی ( Cast ) لە مۆبایلەکەت بگەرێت بە دوای ناوی کۆمپیوتەرەکەت و پەیوەندی پێوە بکە، بەم شێوەیە دەتوانیت شاشەی مۆبایلەکەت بگوازیتەوە بۆ سەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەت بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.

Comments powered by CComment