هەروەک دەزانن بەرنامەی ماتلاب یەکێکە لەو بەرنامانەی کە بە کاردێت بۆ کاری ئەندازیاری و کردارە ژمێریاریەکان هەروەها ئەم بەرنامە بەکاردێت لە بواری پیشەسازی و فرۆکەوانی و گەردونی و زۆر بواری تردا کە لێرەدا ئەم بەرنامە بۆ ئامادە کردوون لەگەڵ کراک کە لەسەر هەردوو سیستەمی ٣٢ و ٦٤ بت کاردەکات.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن بۆ سیستەمی ٣٢ و ٦٤ بت لەگەل کراک ، لینکی دووەم

بەرێزان لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بۆ چۆنیەتی فۆرمات کردنی کۆمپیوتەر لە رێگایی فلاش میمۆری لە بری بەکارهێنانی سیدی یان دیڤیدی بۆ دامەزرادنی ویندۆز.

بەرنامەی ( Cyberduck ) یەکێکە لە بەرنامەکانی بەرزکردنەوە ( Upload ) و دابەزاندنی ( Download ) فایلەکان لە سێرڤەری ماڵپەرە بۆ ناو کۆمپیوتەر و بە پێچەوانەوەش کە بۆ هەردوو جۆری سیستەمی ماکنتۆش و ویندۆز دروست کراوە .

بەرنامەی Cyberduck 8.2 ![]()
لێرەدا وانەیەکی ڤیدیۆم بۆ ئامادە کردوون کە زیاتر لە کاتژمێرێکە بۆ فێربوونی زمانی پرۆگرامینگ زمانی جاڤا سکریپت ( JAVA Script ) کە ئەم زمانە یەكێکە لە زمانەکانی دروست کردنی ماڵپەر کە کاری زۆر جوان و چاک دەکات لە بواری پرۆگرام سازی بە تایبەتی لە دروست کردنی ماڵپەری ( الموقع ) ئینتەرنێت کە فێرکاریەکە بە زمانی کوردیە باس لە زۆر بواری جاڤا سکریپت دەکات.
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی وانە ڤیدیۆیەکە

لێرەدا دەتوانین ویندۆز ٧ ( Windows 7 Ultimate ) بە هەردوو سیستەمی ( ٦٤ و ٣٢ بیت ) دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەتان بە شێوەی کامل و خۆرایی لەسەر کۆمپیوتەرەکەتان دایمەزرێنن هەروەها دەتوانیت لە رێگایی فلاش میمۆری لە رێگایی بەرنامەی ( Refus ) ئەم ویندۆزە دامەزرێنە ناو کۆمپیتەرەکەتان بۆ چۆنیەتی دامەزراندنی ویندۆز ٧ کلیک لێرە بکە
کلیک لەسەر جۆری سیستەمەکە بکە بۆ دابەزاندن Windows 7 64 bit - Windows 7 32 bit

کراکی ویندۆز ٧ ![]()
لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی چۆنیەتی کارپێکردنی یان بەگەرخستنی سیستەمی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر لە رێگایی بەرنامەی ( VMware workstation )، کە هەنگاو بە هەنگاو لەم فێرکاریەدا بە وێنە و نووسراو باس لەوە دەکات کە چۆن کار لەسەر سیستەمی ئەندرۆید دەکەین لەسەر مۆبایلەکەمان بە هەمان شێوەش بتوانین کار لەسەر ئەندرۆید بکەین لەسەر کۆمپیوتەر.

بەگەرخستنی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر ![]()
لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی بزانین کە ناوی ئەو ئامێرەی ( Device ) کە پەیوەستە بە کۆمپیەتەرەکەمان ناوی چیە کە کاتێک سەیری دەکەین لە لستی پارچەکانی ئامێری کۆمپیوتەر ( Device Manager ) ناوی نادیارە واتا ناوەکەی نەنووسراو جا کاتێک ناوەکەی بزانین ئاسانتر دەتوانیت بگەرێت بە دوای پێناسەکەی ( تعريف ) لە ئینتەرنێتدا کە بەم شێوەیە دەتوانیت ئەم ناوە بزانین، سەرەتا کلیکی لای راست لەسەر ( This PC ) دەکەین پاشان ( Properties ) پاشان لە دەستی لای راست کلیک لەسەر ( Device Manager ) بکە پاشان ئەو ئامێرە هەڵبژێرە کە ناوەکەی نەناسراوە پاشان کلیکی لای راست لەسەر ناوە نە ناسراوکە ( unknown ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Properties ) بکە پاشان لە تابەکان کلیک لەسەر ( Details ) بکە پاشان لە ( Property ) ئەم بەشە ( Hardware ID ) هەڵبژێرە پاشان لە ( Value ) لە پاش وشە ( VEN ) چوارە پیتەکە هەڵبژێرە و لەگەڵ چوار پیتەکانی دوای وشەی ( DEV ) هەڵبژێرە لەم ماڵپەرە کلیک لێرە بکە لە بەشی ( Vendor ID ) و ( Device ID ) بنووسەوە و بەم شێوەیە ناوی پێناسەکە ( تعريف ) ی ئامێرەکەت دەست دەکەوێت، کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر.

لە رێگایی ماڵپەری ( Statcounter ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی سەرژمێری ماڵپەرەکەتان بکەن واتا زانیاری وەرگرن لەسەر ماڵپەرەکەتان کە ژمارەی سەردانەکان چەندە یان لە کام وڵات و شاری جیهان ماڵپەرەکەت کراوەتەوە یان لەسەر چ جۆرە ئامێرێک ماڵپەرەکەت کراوەتەوە وەکو چ جۆرە مۆبایلێک یان چ جۆرە سیستەمێکی کۆمپیوتەر یان چ جۆرە براوزەرێکی کۆمپیوتەر یان کام لە لینکەکان سەردانیان زۆرە یان چ جۆرە وشەیەک لە گەران بە کارهاتووە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکەت یان وەرگرتنی زانیاری لەسەر سەردان کەرەکان لەسەر نەخشە یان زانینی رێژەی کردنەوەی ماڵپەرەکەتان بە شێوەی راستەوخۆ یان لە رێگایی سۆشیەل یان لە رێگایی گەران یان زانیاری زۆر لەسەر هەر سەردان کەرێک وەکو زانینی ( IP ) کۆمپیوتەر و بەرواری سەردان کردن و ... هتد لەگەڵ چەندین زانیاری تر لەسەر سەردانی کردنی ماڵپەرەکەت، کە بەم شیوەیە دەتوانیت ئەم سەرژمێریە بۆ ماڵپەرەکەتان بە کاربێنن سەرات دەبێت خۆت تۆمار بکەیت لە ( Statcounter ) کلیک لێرە بکە پاشان پاشان کۆدێک هەیە دەبێت داخڵی ماڵپەرەکەت بکەیت بۆ چۆنیەتی داخڵی کردنی ئەم کۆدە بۆ ناو ماڵپەرەکەت کلیک لێرە بکە ، یان بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە ، ڤیدیۆی دووەم، پاش داخڵ کردنی ئەم کۆدە بۆ ناو ماڵپەرەکەت پاشان (Login) ی ماڵپەری ( statcounter.com ) بکە و زانیاریەکان لەسەر ماڵپەرەکەت بە دەست بهێنە.

هەروەک دەزانن بەرنامەی ( Access 2016 ) یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیایی مایکرۆسۆفت کە بە کاردێت بۆ دروست کردنی داتابەیس بۆ کرداری ژمێریاری کە لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بۆ چۆنیەتی کارکردن لەسەر بەرنامەی ( Access 2016 ) و دروست کردنی داتابەیس.

دروست کردنی داتابەیس بە Access 2016 ![]()
لێرەدا درێژکراوی ( Inkurdish ) بۆ ئامادە کردوون بۆ وەرگێرانی رستە بۆ زمانی کوردی لە زۆرترین زمانەکانی جیهاندا کە بە شێوەی درێژکراو ( Extension ) لە ناو پراوزەی ( Chrome , EDGE ) زیاد دەکرێت هەر لە ناو براوزەرەکەت دەتوانیت لە ناو هەر ماڵپەرەی کە تۆ دیاری دەکەیت رستەکانی ناو ماڵپەرەکە وەرگێر بکەیت لە زمانەکانی جیهان بۆ زمانی کوردی.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەم درێژکراوە ( Extension )

یاریە ( tanki online ) یاریەکی زۆر خۆشە کە دەتوانیت بە شێوەی ئۆنلاین ئەم یاریە ئەنجام بدەیت بێ دامەزراندنی بەرنامە کە دەتوانیت بە شێوەی راستەوخۆ ئەم یاریە بکەیت لەگەڵ خەڵکدا لە جیهاندا کە یاریەکەش بەم شێوەیەیە تۆ خاوەن دەبابەیەکیت و لەگەڵ چەند هاورێەکت وەکو گروپ لەگەڵ گروپێکی تر شەر دەکەن، کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ.

لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان و چاک دەکەین بۆ ئەوەی بە ئاسانی نرخی دراوی زۆربەی وڵاتەکانی جیهان بزانین تەنانەت نرخی دراوی عراقیش بە دواین نوێکاریەوە کە ئەویش لە رێگایی بەکارهێنانی گەرانی گۆوگڵ و بینگ ( Google , Bing ) بەم شێوەیە دوای کردنەوەی ماڵپەری ( Google , Bing ) لە گەرانەکە بنووسە ( $currency 100 ) کە ١٠٠ بریتیە لەو پارەی کە ئارەزوو دەکەیت نرخەکەی بزانیت بۆ هەر نرخێکی تری دراو بۆ نموونە تۆ ئەگەر ئارەزوو بکەیت بزانیت نرخی دراوی ١ دۆلار چەندە دەنووسیت ( $currency 1 ) پاشان لە خشتەکەی ژێرەوەی ئەم نووسراوە جۆری پارەکان هەڵدەبژێریت بۆ زانینی نرخی دراو، کردنەوەی ماڵپەری ( Google , Bing ) .
لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە شێوەی نامیلکە بە زمانی کوردی بۆ فێربوونی بەرنامەی ( Photo Shop ) فۆتۆشۆپ کە باس لە پارچەکانی بەرنامەی فۆتۆشۆپ دەکات.

فێرکاری لەسەر فۆتۆشۆپ ![]()
فەرهەنگی فاڵکۆن فەرهەنگێکی زۆر چاکە کە دەتوانیت لە رێگایی ئەم فەرهەنگەوە وشە لە هەرسێ زمانەکان وەرگێریت بۆ هەرسێ زمانی کوردی و عربی و ئینگلزی .

فەرهەنگی فاڵکۆن Falkon ![]()
لێرەدا بەرنامەیەکم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی حەج و عومرە بە ڤیدیۆ لەگەڵ فتواکان دەربارەی حەج و عومرە بە زمانی عربی لەگەل چەندین زانیاری تر دەربارەی حەج.

لێرەدا کۆمەڵێک لە فۆنتی سریانم بۆ ئامادە کردوون بۆ نووسین بە زمانی سریانی لەناو بەرنامەکانی نووسینی کۆمپیوتەردا.

فۆنتی سریانی ![]()
لێرەدا سکرین سەیڤەری ( 1.2 Dream Aquarium ) بۆ ئامادە کردوون کە سکرین سەیڤەرێکی زۆر جوانی ماسیە کە بە جۆرەها شێواز ماسیەکان نیشان دەدات بۆ بینین بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.

سکرین سەیڤەری Dream Aquarium 1.2 ![]()
بەرنامەی ( Hard Disk Sentinel Professional 5.70 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کە تایبەتە بە هاردی کۆمپیوتەر کە زانیاریت دەداتێ دەربارەی پلەی گەرم و تەندروستی هاردی کۆمپیوتەر واتا ئایە هاردی کۆمپیوتەرکەت تاکو چ رێژەیەک بەکەڵکی کارکردن دێت و هەروەها بە چەندین شێوە زانیاریت دەداتێ دەربارەی قەبارەی هاردی کۆمپیوتەر و لەگەڵ چەندین زانیاری تر دەربارەی هاردی کۆمپیوتەر و هەروەها دەتوانیت ریپۆرت دروست بکەیت دەربارەی زانیاریەکان بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.

لە رێگایی بەرنامەی ناو ویندۆزەکەت کە بە شێوەی سەرەکی هەیە لەناو کۆمپیوتەرکەت کە ئەویش بەرنامەی ( Your Phone ) دەتوانیت زۆر بە ئاسانی زانیاریەکانی ناو کۆمپیوتەرکەت وەک نامە و وێنە و پەیوەندی کردن و نۆتیفیکەیشنەکان ببینیت و هەروەها پەیوەندی نامە و تەلەفۆن ئەنجام بدەیت لە رێگایی کۆمپیوتەر واتا بتوانیت نامە بنێریت لە رێگای کۆمپیوتەر و تەلەفۆن بکەیت کە بە شێوەیەکی زۆر ئاسان دەتوانیت ئەم کارە ئەنجام بدەیت بێ دامەزراندنی هیچ بەرنامەیەک کە ئەویش بەم رێگایە سەرەتا لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( Your phone ) پاشان بەرنامەکە بکەوە پاشان کلیک لەسەر ( Get Started ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( ... I have the Your Phone ) بکەن پاشان کلیک لەسەر ( Pair with QR Code ) بکە پاشان لە مۆبایلەکەت بەرنامەی ( Your Phone companion ) بکەوە کلیک لەسەر ( Get Started) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Link your Phone and PC ) بکە پاشان ( continue ) پاشان بە مۆبایل بار کۆدی سەر بەرنامەی کۆمپیوتەرەکەت سکان بکە بەم شێوەیە پەیوەندی دروست دەبێت لە نێوان مۆبایلەکەت و کۆمپیوتەرکەت و دەتوانیت لە رێگایی کۆمپیوتەرەکەتەوە زانیاری ناو مۆبایلەکەت ببینیت وەکو نامە و وێنە و... هتد و پەیوەندی بکەیت لە رێگایی نامە و تەلەفۆن کردن بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.

لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی بەرنامەی ( 3D max ) کە هەروەک دەزانن ئەم بەرنامە بەکاردێت بۆ دروست کردنی ئەنیمەیشن و فلمی کارتۆنی جۆراو و جۆر.

فێرکاری لەسەر 3D max ![]()