لە رێگایی ماڵپەری ( Statcounter ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی سەرژمێری ماڵپەرەکەتان بکەن واتا زانیاری وەرگرن لەسەر ماڵپەرەکەتان کە ژمارەی سەردانەکان چەندە یان لە کام وڵات و شاری جیهان ماڵپەرەکەت کراوەتەوە یان لەسەر چ جۆرە ئامێرێک ماڵپەرەکەت کراوەتەوە وەکو چ جۆرە مۆبایلێک یان چ جۆرە سیستەمێکی کۆمپیوتەر یان چ جۆرە براوزەرێکی کۆمپیوتەر یان کام لە لینکەکان سەردانیان زۆرە یان چ جۆرە وشەیەک لە گەران بە کارهاتووە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکەت یان وەرگرتنی زانیاری لەسەر سەردان کەرەکان لەسەر نەخشە یان زانینی رێژەی کردنەوەی ماڵپەرەکەتان بە شێوەی راستەوخۆ یان لە رێگایی سۆشیەل یان لە رێگایی گەران یان زانیاری زۆر لەسەر هەر سەردان کەرێک وەکو زانینی ( IP ) کۆمپیوتەر و بەرواری سەردان کردن و ... هتد لەگەڵ چەندین زانیاری تر لەسەر سەردانی کردنی ماڵپەرەکەت، کە بەم شیوەیە دەتوانیت ئەم سەرژمێریە بۆ ماڵپەرەکەتان بە کاربێنن سەرات دەبێت خۆت تۆمار بکەیت لە ( Statcounter ) کلیک لێرە بکە پاشان پاشان کۆدێک هەیە دەبێت داخڵی ماڵپەرەکەت بکەیت بۆ چۆنیەتی داخڵی کردنی ئەم کۆدە بۆ ناو ماڵپەرەکەت کلیک لێرە بکە ، یان بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە ، ڤیدیۆی دووەم، پاش داخڵ کردنی ئەم کۆدە بۆ ناو ماڵپەرەکەت پاشان (Login) ی ماڵپەری ( statcounter.com ) بکە و زانیاریەکان لەسەر ماڵپەرەکەت بە دەست بهێنە.

Comments powered by CComment