ئەم یاریە ( Beach Head 2002 ) یاریەکی زۆر خۆش و بەکارهێنەرێکی زۆر هەیە و یاریەکی بەناوبانگە کە لێرەدا یەم یاریەم بۆ ئامادە کردوون کە لەسەر زۆربەی وەشانەکانی ویندۆز کاردەکات بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە، هەروەها دەتوانیت لەسەر مۆبایلش ئەم یاریە بکەیت کلیک لەسەر جۆری مۆبایلەکان بکە بۆ دابەزاندن ( ئەندرۆید ، ئایفۆن )

لێرەدا زمانی کوردیم بۆ ئامادە کردوون بۆ سکریپتی جووملە کە هەروەک دەزانن ئەم سکریپتە بە کاردێت بۆ دروست کردنی ماڵپەر، کە بۆ زۆربەی وەشانەکانی جووملە دەبێت بۆ بە کوردی کردنی فرۆنت و باکی سکریپتی جووملە واتا دەتوانیت هەم ئەدمینی ماڵپەر و ماڵپەری سەرەکی بیکەیت بە کوردی.

زمانی کوردی بۆ جووملە ![]()
هەروەک دەزانن بەرنامەی ماتلاب یەکێکە لەو بەرنامانەی کە بە کاردێت بۆ کاری ئەندازیاری و کردارە ژمێریاریەکان هەروەها ئەم بەرنامە بەکاردێت لە بواری پیشەسازی و فرۆکەوانی و گەردونی و زۆر بواری تردا کە لێرەدا پەرتووکێم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی ئەم بەرنامە بە زمانی کوردی.

لێرەدا کۆنڤێرتێکی فۆنتم بۆ ئامادە کردوون بۆ گۆرینی فۆنت لە عربی بۆ یونی کۆد و بە پێچەوانەوەش یان کوردی بۆ یونی کۆد هەروەها بە پێچەوانەوەش یان ئۆکتاڵ بۆ یونی کۆد و بە پێچەوانەوەش یان هێکسا بۆ یونی کۆد و بە پێچەوانەوەش یان گۆرینی ئاسکی بۆ یونی کۆد و بە پێچەوانەوەش یان گۆرینی یونی کۆد بۆ ( URL ) بە پێچەوانەوەش یان گۆرینی ( Binary ) بۆ یونی کۆد و بە پێچەوانەوش.

گۆرینی جۆرەکانی فۆنت ![]()
لێرەدا یاری ( IGI 4 ) بۆ ئامادە کردوون کە هەروەک دەزانین یاریەکی جەنگی زۆر خۆشە بە هیوای کاتێکی خۆش لەگەل یاریەکە، بۆ بینینی یاریەکە بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.
لێرەدا نامیلکەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی زمانی پرۆگرامینگ یان زمانی دروست کردنی ماڵپەر زمانی ( ASP.net ), بە هیوای سوود وەرگرتن.

سەرەتایەک لەسەر ( ASP.NET ) ![]()
هەروەک دەزانن زمانی ( HTML ) یەکێکە لە زمانەکانی دروست کردنی سایت ( الموقع ) کە لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی فێربوونی ئەم زمانە بە زمانی کوردی .

فێربوونی زمانی HTML ![]()
بەرنامەی ( Free Video Cutter Joiner 2 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە و سادە ساکارە و بە خۆراییە دوو کاری زۆر چاک دەکەت ئەویش بریتیە لە جۆین کردن ( لێکدان ) ی ڤدیۆکان واتا بەیەک بەستنەوەی ڤیدیۆکان، هەروەها برینی ڤیدیۆکان یان پارچەکردنی ڤدیۆکان واتا کورت کردنەوەی ڤدیۆکان.

لێرەدا نامیلکەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی ماڵپەر یان دروست کردنی سایتی ئینتەرنێت ( الموقع ) بە فێرکاری نووسراو و وێنە.

فێرکاری دروست کردنی ماڵپەر ![]()
زۆر بەرنامەی هەیە بۆ بەگەرخستنی بەرنامەکانی مۆبایل واتا بەرنامەکانی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر کە لە رێگایی ئەم بەرنامانەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی بەرنامەکانی مۆبایلی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر بەگەربخەیت وەکو ئەوەی بەرنامەکان لەسەر مۆبایل بەکاربێنیت بە جۆرێک ئەو بەرنامە بەکاربێنیت وەکو ئەوە وابێت کار لەسەر مۆبایل بکەیت و کە یەكێک لە بەرنامەکان بەرنامەی ( Multi-MEmu 7.5 ) کە زۆر بە ئاسانی دەتوانیت ( Setup ) بکەیت لەسەر کۆمپیوتەر و بەرنامەکانی مۆبایلی لەسەر بکەیتەوە وەکو ئەوەی کار لەسەر مۆبایلی ئەندرۆید بکەیت کلیک بکە بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ ، ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە

بەرنامەی Multi-MEmu 7.5 ![]()
لێرەدا یاری ( Super mario ) بۆ ئامادە کردوون هیوادارم کاتێکی خۆشی لەگەل بەر نەسەر بە یادی جاران کە دەتوانن یاریکە بۆ مۆبایلیش دابەزێنن, بۆ دابەزاندن بۆ مۆبایل کلیک لەسەر جۆری مۆبایلەکان بکە ( ئەندرۆید ، ئایفۆن ).
تێ بینی : کاتێک فۆڵدەری یاریەکە بۆ کۆمپیوتەر دەکەنەوە دەبێت ئەم فایلە ( Mario Forever.exe ) بکەنەوە بۆ یاری کردن.

لێرە پەرتوکێکم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی فێربوونی هاک کردن بە زمانی کوردی کە باس لە مێژووی هاکو فێربوونی هاک و باس لە هاکەرەکان و باس لە رێگایی چۆنە ژوورەوەی هاکو جۆرەکان هاکو زانینی ( IP )کۆمپیوتەر و کاری پۆرت چیە و لەگەڵ چەندین بابەتی تری زۆر گرینگ دەربارەی هاک کردن کە پەرتووکەکە لە ٨٠ لاپەرە پێکهاتووە ئامادە کراوە لە لە لایەن کاک هەردەوان نەقشەبەندی.

چۆن دەبیتە هاکەرێکی سەرکەوتوو ![]()
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە خزمەت گوزاریەکانی ماڵپەری ( 123apps.com ) کە کۆمەڵێک لە خزمەت گوزاری زۆر چاکی لەخۆوە گرتووە و بە خۆرایین خزمەت گوزاریەکانی بەشی ڤیدیۆ وەکو گۆرینی قەبارەی ڤیدیۆ ، گۆرینیشێوەی ڤیدیۆ ، پارچەکردن ، خێراکردنی ڤیدیۆ ، زیاد کردنی وێنە و نووسراوی، تۆمارکردنی ڤیدیۆ ، هەروەها لە بەشی دەنگ ئەم خزمەتگوزاریانەتان پێشکەش دەکات وەک زیاد و کەم کردنی دەنگ ،تۆماکردنی دەنگ جۆین کردنی دەنگەکان ... هتد، هەروەها لە بەشی خزمەت گوزاری ( PDF ) دەتوانین سوود وەرگرن لە پاراستنی ( PDF ) ، گۆرینی فایلی ( PDF ) بۆ ( Word , Excel , jpg , PNG , html , ...هتد ) وەرگێرانی لاپەرەکانی ( PDF ) , سبلیت کردنی ( PDF ) , کردنەوەی فایلەکان ( PDF ) ... هتد ،هەروەها لە بەشی گۆرین ( Convert ) دەتوانیت فایلەکان دەنگ و ڤیدیۆ و وێنە و فایلی دۆکیمێنتی و فۆنت و ... هتد بگۆرین بۆ جۆری فایلی تر.

لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بۆ فێربوونی و بەکارهێنانی ئینتەرنێت کە پەرتووکەکە لە سێ بەش پێکهاتووە کە بە وێنە و نووسراو باس لە فێربوونی ئینتەرنێت دەکات.

کۆرتانا ( Cortana ) بەرنامەیەکە لە ناو ویندۆزی کۆمپیوتەردا هەیە بە شێوەی سەرەکی کە بەرنامەی فەرمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە کە وەکو رۆبۆتێک وایە لەناو کۆمپیوتەرەکەتدا هەر شتێکی لێ داوا بکەیت بە پێ هەبوونی شتەکە زانیارت دەداتێ جا ئەگەر بە نووسین یان بە دەنگ داوای لێ بکەیت بۆ نموونە گەر بێت و بە زمانی ئینگلزی پێ بلێت بەرنامەی ( Word ) بکەوە ئەوا ئەو بەرنامەت بۆ دەکاتەوە یان پێ بلێت زانیارم بدێ دەربارەی پاریس گەر لە ئینتەرنێتیش بێت دەگەرێت و زانیارت بۆ دابین دەکات دەربارەی پاریس, بەم شێوەیەش دەتوانیت ئەم بەرنامە بکەیتەوە لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( Cortana ) و بە بەرنامەکە ئاشنا دەبیت.

لێرەدا یاری تاوڵەم ( Backgammon 1.0 ) بۆ ئامادە کردوون کە بە خۆرایە و بە شێوەیەکی زۆر جوان دروست کراوە بە هیوای کاتێکی خۆش لەگەڵ یاریەکە.

یاری تاوڵە Backgammon 1.0 ![]()
لێرەدا زیاتر لە ٣٠٠٠ فۆنتی تورکیم بۆ ئامادە کردوون بۆ نووسین لەناو بەرنامەکانی کۆمپیوتەردا.

لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ دۆزینەوەی ئەو وشە نهێنیانەی وایفای کە لە کۆمپیوتەرەکەمان ( Save ) کراون و لەیادمان چووە وشە نهێنیەکە ( Password ) کە چیە کە بەم رێگایە دەتوانیت بە ئاسانی وشە نهێنیەکان بزانت بەم شێوەیە سەرەتا لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( CMD ) پاشان بنووسە ( netsh wlan show profiles ) پاشان ئینتەر بکە و بەم شێوەیە ناوی هەموو وایفایەکان دەبینیت پاشان کام وایفایت مەبەست بێت بۆ زانینی وشە نهێنی ئەم کۆدە بەکاردێنیت ( netsh wlan show profiles name=wifi key=clear ) لە شوێنی ( Wifi ) ناوی ئەم وایفایە بنووسە کە ئارەزوو دەکەیت وشە نهێنیەکەی بزانیت بەم شیوەیە لە بەشی ( Key Content ) وشەی نهێنی وایفایەکەت بۆ دەردەچێت، بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە بەشی خزمەتگوزاری فۆنتەکان لە ماڵپەری گۆوگڵ کە لە رێگای ئەم بەشەی ماڵپەری گۆوگڵەوە ( Google ) دەتوانیت زۆر بە ئاسانی زۆرترین جۆری فۆنتەکانی بە زۆرترین زمانی جیهان دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەتان بە خۆرایی، لەگەڵ جۆرەها ئایکۆن.

لێرەدا چەند ماڵپەرێکی زۆر چاکم بۆ ئامادە کردوون بۆ دروست کردن سی ڤی بە شێوەی ئۆنلاین بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەک کە هەروەک دەزانین سی ڤی ( C.V ) بریتیە لە پرکردنەوەی زانیاری لە چەند لاپەرەیەک دەربارەی خۆت و کارەکانت و چالاکیەکانت بۆ پێشکەش کردنی کار لە شوێنەکان.

ماڵپەری یەکەم دووەم سێ یەم چوارەم پێنجەم شەشەم حەوتەم هەشتەم نۆیەم