لە رێگایی ماڵپەری ( audioremover.com ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی هەر فایلێکی ڤیدیۆیتان هەبێت دەنگەکەی لەناودا بسرنەوە واتا تەنها ڤیدیۆیەکەی بمێنێتەوە بێ دەنگ کە ئەویش بە بەرز ( Upload ) کردنەوەی فایلە ڤیدیۆیەکە بۆ ناو ماڵپەرەکە

لێرەدا بەرنامەی ( start everywhere ) بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت ویندۆزەکەت پۆلین بکەیت بۆ چەندین مێنو لەناو یەک مێنودا کاتێک کلیک لەسەر بەرنامەکە دەکەیت مێنوێک دەبێتەوە کە لە چەند بەشێک پێکاهاتووە وەکو بەرنامەکان ، دێسکتۆب ، بەرنامەکانی ویندۆز ، ... هتد کە بەشی زۆری ویندۆزەکەت دەگرێتەوە کە هەر یەکێک لە بەشەکان بەشی تریان لێ دەبێتەوە بۆ ئاسانکاری گەیشتن بە بەشەکانی کۆمپیتەرەکەت.

لێرەدا نامیلکەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە ناوی ( لە ویندۆزە بۆ ماک ) کە بە زمانی کوردیە کە باس لە فێربوونی سیستەمی ماکنتۆش دەکات کە باس لە سیستەمی ماکنتۆش و جۆرەکانی ماکنتۆش و وەشانەکانی ماکنتۆش و مێژووی ماکنتۆش و زاراوەکانی ماکنتۆش و بەرنامەکانی ماکنتۆش دەکات.

نامیلکەیەک بە کوردی بۆ فێربوونی ماکنتۆش ![]()
( Froxy Proxy ) فرۆکسی پرۆکسی ئێکستێنشنێکە لە براوزەرەکانی کۆمپیوتەر زیاد دەکرێت وەکو ( Google Chrome, firefox , EDGE, ... هتد ) کە کاری ئەم بەرنامەکە بریتیە لە گۆرینی ( IP ) ی براوزەرەکەت بۆ ئەو شوێنەی کە مەبەستە بۆ نموونە ئەمریکا واتا کاتێک درێژکراوەکە ( ئێکستێنشنەکە ) چالاک دەکەیت وەها نیشان دەدات بەپێ ( IP ) کۆمپیتەرەکەت تۆ لەو شوێنەیت واتا ئەمریکا کاتێک کە ماڵپەرەکە دەکەیتەوە، وە یەکێکی تر لە سودەکانی ئەم ئێکستێنشنە ئەوەیە گەر بێت و ماڵپەرێک بلۆک کرابێت لە سێرڤەری ئینتەرنێتەوە تۆ دەتوانیت بە هۆی ئەم ئێکستێنشنەوە بیان کەیتەوە، بەکارهێنانیشی زۆر ئاسانە پاش زیاد کردنی ئێکستێنشنەکە بۆ براوزەرەکەت دەبێت بگەرێت لە ئینتەرنێت بە دوای ( Proxy List ) بۆ دۆزینەوەی ( IP )پاشان بە ئارەزووی خۆت ( IP ) یەک هەڵدەبژێریت و هی کام شوێن بێت داخڵی ئێکستێنشنەکە دەکەیت لە بەشی ( Options ) و پاشان کلیک لەسەر ئایکۆنی ئێکستێنشنەکە بکە و ( IP ) هەڵبژێرە و بەم شێوەیە چالاک دەبێت و دەتوانیت ماڵپەرەکان بکەیتەوە بە ( IP )گۆراو بۆ ئەو شوێنەی کە هەڵتبژاردووە.
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە
کلیک لێرە بۆ بۆ دابەزاندنی ئێکستێنشەنەکە بۆ براوزەرەکەت

بەرنامەی ( Outlook ) یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ( Microsoft ) کە بەرنامەیەکە لە لستی بەرنامەکانی ( Office ) کە بە کاردێت بۆ کردنەوەی نامەی ئەلیکترۆنی یان زیاتر لە چەند نامەی ئەلیکترۆنی ( E-mail ) کە دەتوانیت کرداری ناردن و وەرگرتن ئەنجام بدات بۆ نامە ئەلیکترۆنیەکان واتا دەتوانیت نامە وەرگرت و هەوەها بینێریت کە لە شێوەدا وەک بەرنامەی ( Microsoft Word ) وایە کە کەرستەی پێویستی زۆری تێدایە بۆ چونیەتی نوسینی نامەی ئەلیکترۆنی و هەروەها وەرگرتن و ناردنی نامەی ئەلیکترۆنی, کە هەرکارتێک بەرنامەکەت کردەوە لە ماوەیەکی کورت ئەو نامە ئەلیکترۆنیانەی کە بۆت هاتوون وەریان دەگرێت و نیشانت دەدات، کە دەتوانیت زیاتر لە چەند نامەیەکی ئەلکترۆنی داخڵ بکەیت و بیانکەیتەوە ، هەروەها کاتێک نامەی ئەلیکترۆنیەکان وەردەگرێت لەناو کۆمپیوتەرەکەت دەمێنێتەوە دەتوانیت دوای بێ بوونی ئینتەرنێت بیانکەیتەوە، هەروەها کاتێک نامەیەکی ئەلیکترۆنی داخڵ دەکەیت هەموو فۆڵدەرەکانی ناو ....

بەرنامەی ساتێک ( Satek ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی کە لە چەندین بەش پێکهاتووە بۆ فێربوونی زمانی ئینلیزی وەکو بەشی رێزمانی ئینگلیزی، کورتە چیرۆک ، فەرهەنگی ئینگلیزی , دەنگەکان ، رەنگەکان ، پرسیارەکان ، تاقیکردنەوە ... هتد.

لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون بۆ تاقیکردنەوەی دوگمەکانی کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەتان کە ئایە کاردەکات یان کارناکات یان کامیان کاردەکات کامیان کارناکات کە بۆت دیار دەکات ئەوەیش کاتێک بە داگرتنی دوگمەکانی سەرکیبۆردەکەت کە ئەوانەی کاردەکەن دیاری دەکات.
لێرەدا بەرنامەی ( Sevnsoft WebPatrol Free 5.2 ) بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی کۆنترۆلی ماڵپەرەکان و بەرنامەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەتان بکەن واتا لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین وا بکەیت ئەو ماڵپەرانەی یان ئەو بەرنامانەی کە مەبەستانە چالاکی بکەیت یان ناچالاکی بکەیت واتا بکرێتەوە یان دابخرێت ئەوەیش بە داخڵ کردنی بەرنامە و ماڵپەرەکان لەناو لستی رێگە پێدراو رێگەپێنەدراو لەناو بەرنامەکەدا هەروەها لە بەشەی ماڵپەرەکان کەتەلۆگی ماڵپەرەکان هەیە کە لە چەند بەشێک پێکهاتووە کە دەتوانیت دیاری بکەیت کام ماڵپەرەکان تایبەت بە بەشەکەوە بلۆکی بکەیت یان چالاکی بکەیت هەروەها لە بەشی کۆنترۆل کردنی کات دەتوانیت دیاری بکەن لە کام رۆژ یان کات ماڵپەرەکان یان بەرنامەکان بلۆک بکرێن یان چالاک بکرێن بە شێوەی خۆکار، هەروەها دەتوانیت بەرنامەکە بە پاسوۆرد دابخەیت.

لێرەدا باس لە چەند رێگایەک دەکەین بۆ گۆرینی وێنە بۆ نووسراو واتا ئەگەر نووسراوێکمان هەبێت بە شێوەی وێنە بێت واتا تێكست لەناو وێنەدا بێت چۆن بیکەین بە نووسراو یان تێكست ( دەق ) کە ئەویش چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە دەتوانین لە رێگایی ماڵپەرەکە وێنە نووسراوەکان داخڵ بکەن و پاشان بیگۆرن بۆ نووسراو و سوودی لێوەرگرین، هەروەها دەتوانیت بە شێوەی ( PDF ) یان( DOC ) یان ... هتد دابەزێنیتە ناو کۆمپیوتەرەکەت، هەروەها دەتوانین لە رێگایی بەرنامە ( One Note ) کە بەرهەمی کۆمپانیایی مایکرۆسۆفتە هەمان کردار ئەنجام بدەیت بە ئەوەیش بە داخڵ کردنی وێنە نووسراوەکە بۆ ناو بەرنامەکە و پاشان بە رایت کلیک کردن لەسەر وێنەکە و هەڵبژاردنی ( Copy Text From Picture ) پاشان دەتوانیت نووسراوەکە کۆپی بکەیت.
بۆ سکان کردنی بە زمانی عربی کلیک لێرە بکە

لێرەدا دیواری ئاگرینی ( Paragon Firewall ) بۆ ئامادە کردوون بۆ سیستەمی ماکنتۆش کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە پاراستنی کۆمپیوتەرەکەت لە هەموو پەیوەندیەکی دەرەکی بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەت کە دەتوانیت زۆر بە ئاسانی کۆنترۆڵی هەموو پەیوەندیەکی هاتوو و رۆیشتوو بکەیت و لەناو تۆردا و وە بەرنامەکە پەیوەندیە نەناسراوەکان دادەخات ، زانیاریت دەداتێ دەربارەی چالاکانی نوێ لە تۆرەکان لە بەرنامەکان.
ئێکستێنشنی ( wappalyzer ) بۆ براوزەرەکانی ئینتەرنێت دروست کراوە کە دەتوانیت ئەم ئێکستێنشنە زیاد بکەیت بۆ براوزەرەکانی ( Firefox, Chrome , Edge ) کە کاری ئەم ئێکستێنشنە ئەوەیە کاتێک بۆ براوزەرەکەت زیادی دەکەیت، هەرکاتێک ماڵپەرێکت کردەوە بە کلیک کردن لەسەر ئێکستێنشنەکە زانیاریت دەداتێ دەربارەی چۆنیەتی دروست کرانی ماڵپەرەکە یان زانیاریت دەداتێ دەربارەی بەکارهێنانی ئەم کەرستانەی کە لە ماڵپەرەکە بەرکارهێنراوە وەکو بە چی سکریپتێک دروستکراوە یان چ زمانێکی پرۆگرامێنگ بەکارهاتووە یان ... هتد.

بۆ دابەزاندن کلیک لەسەر جۆری براوزەرەکان بکەن ( Firefox Chrome Edge )
لە رێگایی ئەم لینکەی بۆم ئامادە کردوون دەتوانین زۆر بە ئاسانی وشە یان رستە لە زمانی کوردی بگۆرین بۆ زمانەکانی تری جیهان یان لە زمانەکانی ترەوە بۆ زمانی کوردی کە ئەم وەرگێرە بە فەرمی لەلایەن کۆمپانیایی ماکرۆسۆفت بەرهەمهێنراوەو پەرەی پێدەدرێت هەروەها لە بەشێک لە بەشەکان تایبەتە بە وەرگێرانی گفتوگۆکردن لەنێوان چەند کەسێک واتا لە کاتی چات کردن هەریەکێکیان دەتوانین بە زمانی خۆیان گفتوگۆ بکەن و وەرگێرەکە خۆی وتەکان بۆ ئەوانی تر وەرگێر دەکات کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ئەم بەشە کە بەکارهێنانیشی زۆر ئاسانە دەبێت یەكێک لە گفتوگۆکەرەکان ببێت بە هۆست و کە ئەوەیش لە بەشی ( Start conversation ) ناوی خۆی و زمان هەڵدەبژێریت و پاشان دەبێت بە خاوەن کۆدێک و بۆ میوانداری کردنی کەسانی تر بۆ ژوورەکەی و کە ئەم کۆدەیان دەداتێ و ئەوانیش بە داخڵ کردنی کۆدەکە و زمانەکە لە بەشی (Join conversation ) داخڵی ژوورەکەی دەبین بۆ گفتوگۆ کردن هەروەها دەتوانیت بە شێوەی بەرنامە بۆ کۆمپیوتەر و مۆبایل دایبەزێیت لەم لینکانەی خوارەوە
بۆ کۆمپیوتەر کلیک لێرە بکە بۆ ئەندرۆید کلیک بکە بۆ ئایفۆن کلیک بکە

لە رێگایی ماڵپەری ( thekurdishdictionary ) دەتوانیت زۆر بە ئاسانی وشە وەرگێر بکەیت بۆ زمانەکانی سۆران، کرمانجی، عربی، ئینگلیزی، تورکی، فارسی، ئیسپانی و سویدی کە بە شێوەیەکی چرو پر زانیاریت دەداتێ دەربارەی هەر وشەیەکی وەرگێردراو.

لە رێگایی ( jotform.com ) دەتوانن زۆر بە ئاسانی فۆرم ( Form ) دروست بکەیت لەسەر ئینتەرنێت بە شێوەی خۆرا کە ماڵپەرەکە زۆر نموونەی لە زۆرترین بوارەکان تێدایە بۆ دروست کردنی فۆرم کە تۆ تەنها نموونەیەک هەڵدەبژێریت و دواتر گۆرانکاری لەسەر دەکەیت یان دەتوانیت لەسەرەتاوە هەنگاو بەهەنگاو فۆرمێکی سەرەتایی دروست بکەیت کە کەرەستەی زۆری تێدایە بۆ دروست کردنی فۆرم، هەروەها دەتوانیت فۆرم دروست بکەیت بۆ مۆبایل و لەگەڵ چەندین پێداویستی تر بۆ دروست کردنی فۆرمی جۆراو جۆر، هەروەها روکاری ( Themes ) هەمەجۆری تێدایە دەتوانیت هەڵیانبژێریت بۆ گۆرانکاری کردن لەسەر ستایلی فۆرمەکە.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی نموونەیەک لە فۆرمەکان
لێرەدا فایلێکی پاوەرپۆینتم بۆ ئامادە کردوون کە باس لە چۆنیەتی فێربوونی رێزمانی ئینگلیزی دەکات بە شێوەیەکی ورد و چروپر نووسراوەتەوە، کە لە لایەن نووسینگەی شلێر ئامادە کراوە.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٣.١٥ مب
بەرنامەی ( خشتە دارێژی ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کە لەلایەن نووسینگەی شلێر بە زمانی عربی دروست کراوە کە بەرنامەکە تایبەتە بە دارشتنی خشتەی قوتابخانە بۆ مامۆستایان کە بە شێوەیەکی ورد و چر و پر دارێژراوە ، کە ئەمەی خوارەوە چەند تێبینیەکە لە سەر بەرنامەکە.
١.له كاتى داخل كردنى وانهى ماموستا ئاگادارت دهكاتهوه كه ئهم وانهيه هى ئهم پۆلهيه يان نا.
٢.له كاتى گواستنهوهى وانه له شوێنێك بۆ شوێنێكى تر يارمهتى دهدات له كاتى ههڵه كردن, ئهگهر ماموستايهك مهرجى له وانهكاندا ههبێ .

بەرنامەی ( خشتە دارێژی ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کە لەلایەن نووسینگەی شلێر بە زمانی کوردی دروست کراوە کە بەرنامەکە تایبەتە بە دارشتنی خشتەی قوتابخانە بۆ مامۆستایان کە بە شێوەیەکی ورد و چر و پر دارێژراوە ، کە ئەمەی خوارەوە چەند تێبینیەکە لە سەر بەرنامەکە.
١.له كاتى داخل كردنى وانهى ماموستا ئاگادارت دهكاتهوه كه ئهم وانهيه هى ئهم پۆلهيه يان نا.
٢.له كاتى گواستنهوهى وانه له شوێنێك بۆ شوێنێكى تر يارمهتى دهدات له كاتى ههڵه كردن,
ئهگهر ماموستايهك مهرجى له وانهكاندا ههبێ .

هەروەک دەزانن بەرنامەی ( Photo Brush ) بەرنامەیەکی زۆر جوان و چاکە بۆ کاری گرافیک و دەست کاری کردنی وێنەکان بە شێوەیەکی جیاواز لە بەرنامەکانی تر، کە لێرەدا بەرنامەکەم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی کە لە لایەن نووسینگەی شلێر ئامادەکراوە.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٢٧.٣ مب
بەرنامەی ( Google Books Downloader Lite ) بەرنامەیەکی سادە و بچووکە کە لە رێگایی ئەم بەرنامە بچووکەوە دەتوانێت زۆر بە ئاسانی پەرتووک دابەزێنێت لە بەشی پەرتووکەکانی کۆمپانیایی گۆوگڵ کە رێگە پێدراوون لەلایەن کۆمپانیای گۆوگڵەوە.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٣٤ کب
بەرنامەی ( Typing Master 10 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ فێربوونی خێرا نووسین لەسەر کیبۆردی کۆمپیوتەر کە بەرنامەکە هەوڵدەدات بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی فێری خێرا نووسین و دەست دانان لەسەر کیبۆردی کۆمپیوتەر ببێت و کە چەندین کۆرس و راهێنان لەخۆوە دەگرێت بۆ فێربوون بە شێوەیەکی زانستی و دروست، هەروەها راهێنانی فێربوونی خێرا نووسینی تێدایە بە شێوەی یاری، لەگەڵ چەند بەشێکی گرینگی تری ئەم بەرنامە.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٣،٨٣ مب