دانانی لۆگۆ یان ئایکۆنی ماڵپەر Favicon

زۆرچار کاتێک هەندێک ماڵپەر دەکەینەوە دەبینین لە لای چەپی تابی ماڵپەرەکە لە براوزەرەکە لۆگۆیەک یان ئایکۆنێک هەیە تایبەت بە ماڵپەرەکە کە خاوەن ماڵپەرەکە خۆی دایناوە جا لێرەدا باس لە رێگایەکی  زۆر ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی دانانی ئەم لۆگۆیە بۆ ماڵپەرەکەمان، سەرەتا دەبێت ئەم ماڵپەرە بکەیتەوە کلیک بکە پاشان لە بەشی ( IMGAE )  وێنەیەک هەڵبژێرە بۆ  دانان ئەم وێنەیە وەکو لۆگۆی ماڵپەرەکەت، پاشان کلیک لەسەر ( Create Favicon ) بکە پاشان  ئەم کۆدەی لە خوارەوەی لۆگۆی ماڵپەرەکەت هەیە لە ماڵپەرەکە کۆپی بکە و پاشان لە پەرێ  ( Index ) لە ماڵپەرەکەت لە خوارەوی  ( Head ) ی دۆکیمێنتی ( HTML )  پەیست بکە پاشان  کلیک لەسەر Download the generated favicon ) بکە لە ماڵپەرەکە ئایکۆنەکان دابەزێنە و بیخە ناو فۆڵدەر ماڵپەرەکەت و ( Extract ) ئایکۆنەکان بکە بۆ ناو ماڵپەرەکەت بەم شێوەیە لۆگۆ بۆ ماڵپەرەکەت دروست دەبێت لەسەر براوزەرەکانی ئینتەرنێت .

بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

ماڵپەر و یانە

  • سەردانەكان: 4295

Comments powered by CComment

بابەتی پەیوەندیدار

BIJMER.com