هەندێک جار کاتێک لەسەر هەندێک کۆمپیوتەر ئارەزوو دەکەین ویندۆز ٧ دامەزرێنین ( Setup ) بکەین روبەروی ئەم پەیامە دەبینەوە ( a required cd/dvd drive device driver is missing ) کە داوامان لێدەکات هاردەکەمان دیار بکەین بۆ دامەزراندنی ویندۆز ٧ لەسەری لە هەمان کاتیشدا پارتێشنەکانی هاردەکەش دیار نیە جا بەم شێوەیە ئەم کێشە چارەسەر دەکەین سەرەتا دەبێت ئەم بەرنامەی ( Gigabyte Windows USB Installation Tool ) دابەزێنیت پاش کردنەوەی بەرنامەکە ئەگەر بێت و ویندۆزەکەمان لەسەر سیدی و دیڤیدی بێت سەرەتا لە بەشی ( Path CD-Room ) ویندۆزەکەمان هەڵدەبژێرین ئەگەر بێت ویندۆزەکەمان لەسەر فلاش میمۆری بێت لە بەشی ( Path USB Driver ) ویندۆزی سەر فلاشەکەمان هەڵدەبژێرین پاشان کلیک لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکەین (1-add usb driver, 2-Add NVMe Drivers, 3-Add Packages, ... to an offline Widnwos 7 image) پاشان کلیک لەسەر ( Start ) دەکەین و بۆ ماوەیەک چاوەروان دەکەین تاکو تەواو دەبێت پاشان جارێکی تر فلاشەکە یان دیڤیدیەکە دەخەینە سەر کۆمپیوتەرەکەمان بۆ ئەوەی فۆرماتی بکەین. کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ

بەرنامەی Gigabyte Windows USB Installation Tool ![]()
Comments powered by CComment