لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی بزانین ئایە ئەو ویندۆزەی بەکاری دەهێنین ئۆرگێناڵە ( اصلى ) یان نا کە رێگایەکی زۆر ئاسان هەیە بۆ زانینی ئەم بارە بەم شێوەیە سەرەتا لەسەر کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەت دوگمەی ( Start ) یان ( Windows Key ) دابگرە لەگەل پیتی ( R ) بۆ کردنەوەی ( RUN ) پاشان ئەم کۆدە بنووسە ( slmgr.vbs /dli ) پاشان ویندۆیەکت بۆ دەکرێتەوەو لەوێدا ئاماژە بەوە دەکرێت بە ویندۆزەکەت ئۆرگیناڵە یان نا بەم شێوەیە ئەگەر لە بەشی ( License Status ) نووسرابوو " Licensed " ئەوە ویندۆزەکەت ئۆرگینالە.

Comments powered by CComment