لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی زانینی بەرواری بەسەر چوونی مایکرۆسۆفت ئۆفیس ( Microsoft Office ) بۆ ئەوەی بزانین لە چ بەروارێک ئۆفیسە (Original) کەمان بەسەر دەچێت بەم شێوەیە سەرەتا کلیکی لای راست لەسەر ( Start )ی ویندۆز بکە پاشان کلیک لەسەر ( Windows Terminal ( Admin ) ) بکە پاشان ئەم کۆدی بنووسە کلیک لێرە بکە پاشان ( Sign in ) بکە بەو نامە ئەلیکترۆنیەیی کە ئۆفیسەکەی لەسەر تۆمارکراوە پاشان ئەم کۆدە بنووسە لە هەمان بەش ( Windows Terminal ( Admin ) ) لە ژێرەوەی کۆدی یەکەم کلیک لێرە بکە پاشان دەبینیت لە خوارەوە بەرواری بەسەر چوونەکە دیاری کراوە هەروەک لە وێنەکە دیارە بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک بکە

Comments powered by CComment