هەندێک جار کاتێک هەوڵ دەدەین بە زمانی کوردی لەناو بەرنامەی فۆتۆشۆپ بنووسین کێشەمان بۆ دروست دەبێت پیتەکان لێ دوور دەکەونەوە دروست نانووسرێن جا لێرەدا باس لە چارەسەری ئەم کێشەیە دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین بە سەرکەوتووی بنووسین بە زمانی کوردی لەناو بەرنامە فۆتۆشۆپ بەم شێوەیە : دوای کردنەوەی بەرنامەی فۆتۆشۆپ کلیک لەسەر ( Edit ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Preferences ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( General ) بکە پاشان لە دەستی چەپ کلیک لەسەر ( Type ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Middle Eastern and South Asian ) بکە و پاشان ( OK ) بکە، بەم شێوەیە کردارەکە کۆتای دێت بەڵام دەبێت بەرنامەکە دابخەیت و جارێکی تر بیکەینەوە بۆ ئەوەی کردارەکە بە سەرکەووتوی ئەنجام بدرێت و بتوانین بە زمانی کوردی و عربی بنووسین .

Comments powered by CComment