بەرنامەی 3uTools کارە ناوازەکانی بۆ ئایفۆن

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە بەرنامەی ( 3uTools ) کە بەرنامەیەکی زۆر چاکە و بە سوودە کە تایبەتە بە مۆبایلی ئایفۆن ( I phone ) کە کاتێک مۆبایلەکە کۆنێکت دەکەیت بە کۆمپیوتەرەکەتەوە لە رێگایی کێبڵەوە دەتوانیت کۆنترۆڵی بەشی (  ڤیدیۆ ، دەنگ ، وێنە ، زەنگەکان ، بەرنامەکان ، فایلەکان ... هتد ) بکەیت واتا وێنە و ڤیدیۆ  و فایلەکان ببینیت و زیاد و کەمی بکەیت، هەروەها دەتوانیت بەرنامەکانی ناو مۆبایلەکەت بسریتەوە یان هی نوێ دامەزرێنیت یان هەموو داتای ناو مۆبایلەکات بسریتەوە یان سیستەمی مۆبایلەکەت نوێ بکەیتەوە هەروەها دەتوانیت ئەم کارانەش ئەنجام بدەیت لە رێگایی ئەم بەرنامەوە وەکو گواستنەوەی داتا ، گۆرینی جۆرەکانی دەنگ و رەنگ ، دروست کردنی زەنگ ، راگرتنی بەشی نوێ کردنەوەی سیستەم ، هەڵگرتن و هێنانەوەی فایلەکان ، ... هتد لەگەڵ چەندین بەشی بەسوودی تری ئەم بەرنامە، هەروەها دەتوانیت زانیاری هەمە چەشنت دەست کەوێت لەسەر مۆبایلی ئایفۆنەکە ، هەروەها لە هەمووی گرینگتر ئەوەیە لە بەشی ( View Verification Report ) دەتوانیت هەموو پارچەکانی مۆبایلەکەت ببینیت وەکو بەشی  پاتری و کامێراو و بلۆتوس و وایفای و هارد و ... هتد و زانیارت دەست کەوێت لەسەر ئەوەی کام لە پارچەکان گۆردراون. بۆ زانیاری زیاتر بە کلیک لەسەر ڤیدیۆکان بکە : ڤیدیۆ یەکەم ، ڤیدیۆی دووەم ، ڤیدیۆ سێ یەمە

Downloads:

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 6724

Comments powered by CComment

بابەتی پەیوەندیدار

BIJMER.com