زۆر جار کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە ( Image Windows ) یان کاتێک فایلەکانمان کرۆپ دەبن یان تیك دەچن یان فایل کەم دەکەن کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە ویندۆزدا، جا لێرەدا لە رێگایی ئەم کۆماندەی بۆمان ئامادە کردوونە دەتوانیت چارەسەری کێشەکانی ویندۆز بکەن بەم شێوەیە سەرەتا ( CMD ) بە شێوەی (Administrator ) بکەوە پاشان بنووسە :
DISM /Online /Cleanup-Image /ScanHealth
پاشان کەمێک چاوەروان بکەن تاکو کێشەکان چارەسەر دەبێت.

لە رێگایی ئەم لینکەی بۆمان ئامادە کردوون دەتوانیت زۆر بە ئاسانی لەناو هەر ئامێرێک کە براوزەری هەبێت سەیری زۆربەی کەناڵە کوردیەکان و کەناڵەکانی تر بکەن بە خۆرایی بەم شێوەیە سەرەتا کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە پاشان لە بەشی ( Settings ) لە شوێنی ( Login & Password ) بنووسە ( kurdtv1 ) پاشان بگەرێوە بۆ بەشی یەکەم بەم شێوەیە لە خوارەوە لیستی کەناڵەکان دەبینیت و دەتوانیت کلیکیان لەسەر بکەیت بۆ سەیر کردن، ئەگەر هاتوو کێشەت هەبوو و کاریان نەکرد ئەم کردارە جێ بە جێ بکە لە بەشی ( Settings ) لە HLS Player بگۆرە بۆ JS Player وە لە بەشی HTML Aspect Ratio بکە بە Size بەم شێوەیە دەتوانیت کێشەکە چارەسەر بکەیت .
هەروەها دەتوانیت بە شێوەی بەرنامەی بۆ زۆربەری ئامێرەکان دایبنێت کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن.
لە رێگایی ئەم کۆماندەی بۆمان ئامادە کردوون دەتوانین زۆر بە ئاسانی زانیاری زۆر وەرگرن لەسەر پاتری لاپتۆپەکەتان زانیاری وەکو کاپاستی پاتری لاپتۆپ یان زانینی کاتەکانی بەکارهێنانی پاتری لە پێشودا، یان تەمەنی پاتری لاپتۆپەکەت چەند ماوە یان زانیاری تر، کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم زانیاریانە بە دەست بێنن سەرتا لە کیبۆرد ئەمە بکە ( Start+R ) دابگرە یان ( RUN ) بکەوە پاشان بنووسە ( CMD ) پاشان لەناو ( CMD ) بنووسە ( powercfg/batteryreport ) پاشان لە خوارەوە بۆ نیشان دەدەتان کە ریپۆرتەکە لە کوێدا ( Save ) کراوە پاشان برۆ بۆ ئەم شوێنە و فایلەکە بکەوە سەری هەموو ئەوە زانیاریانە بکە کە دەربارەی پاتری لا پتۆپەکەت هەن، کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر.

لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەم بۆ ئەوەی بتوانین دوو ئەکاونتی ( WhatsApp ) لە ناو یەک بەرنامەی ( WhatsApp ) بکەینەوە لەناو مۆبایل و بەم شێوەیە دوای کردنەوەی بەرنامەکەک لە ( Settings ) کلیک لەسەر ئەم هێمایە بکە (
) پاشان کلیک لەسەر ( Add Account ) بکە و پاشان هەنگاوەکانی تر جێ بەجێ بکە بۆ داخڵ کردنی ژمارەیەکی نوێ لەناو بەرنامەی ( WhatsApp ) .
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

لێرەدا ماڵپەرێکمان بۆ ئامادە کردووەن لە رێگایی ئەم ماڵپەرەوە دەتوانیت زانیاری تەواو وەرگرن لەسەر بەرهەم و پەنێڵەکان کەتەنها بە داخڵ کردنی ناوی بەرهەمەکە یان مۆدێلی پەنێلەکە دەتوانین زۆر بە ئاسانی بەرهەمەکە بدۆزنەوە و زانیاری تەواو لەسەری وەرگرن بۆ نموونە ئارەزوو دەکەیت زانیاری وەرگریت لەسەر سکرینێکی ( HP ) تەنها بە داخڵ کردنی مۆدێلی بەرهەمەکە دەتوانیت زنیاری تەواو وەرگرن کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ.

لە رێگایی بەرنامەی ( Live Football TV 2023 ) دەتوانین بە شێوەی راستەوخۆ سەیری یاریەکانی ( Euro 2024 ) و یاری تر جگە لە یاری تۆپی پێ سەیر بکەن بە شێوەی خۆرا و راستەوخۆ کە گرینگی بەرنامەکە لە وەدایە کە دەتوانیت لە رێگایی زیاتر لە سێرڤەرێکەوە سەری یاریەکان بکەن .

لە رێگایی بەرنامەی ( 4K Video Downloader Plus 1.6 ) زۆر بە ئاسانی دەتوانین لە زۆربەی شوێنەکان ڤیدیۆ دابەزێنن بە شێوەی ( 4K ) و کواڵیتی بەرز و کە دەتوانین ڤیدیۆ دابەزێنن لە ( YouTube, Facebook TikTok, Twitch, Vimeo, .... هتد ) دابەزێنن بە شێوەی ( 4K ), هەروەها بەرنامەکە فایلی چالاک کردنی لەگەڵ دایە.

لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی زمانی پرۆگرامینگ زمانی سی شارپ ( #C ) کە بە وێنە و نووسراو باس لە بنەماکانی بەرنامە نووسین بە زمانی سی شارپ دەکات.

بنەماکانی بەرنامە نووسین بە زمانی سی شارپ ![]()
لە رێگایی بەرنامەی ( Netcat 3.0 ) دەتوانیت بزانیت کە ئایە ئەو هێلە ئینتەرنێتەی یان ئەو وایفایەی کە تۆ پەیوندیت پێوە کردوە کێ تریش پەیوەندی پێوە کردووە هەموویت بۆ نیشان دەکات واتا کاتێک تۆ کۆنێکتی راوتەرێک دەبێت خەڵکانێکیش وەکو تۆ کۆنێکتی هەمان راوتەر دەبن نیشانی دەدات هەموو ئەو کەسانەی بە هەر ئامێرێکەوە بێت کۆمپیوتەر یان مۆبایل یان تابلێت یان ... هتد کە کۆنێکیتی راوتەرەکە بوون بۆت دیاری دەکات و زانیاریت لەسەر ئامێرەکان دەداتێ.

بەرنامەی Netcat 3.0 ![]()
لە رێگایی بەرنامەی ( Snipping Tool ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی تۆماری سکرینی کۆمپیوتەرەکەتان ( Screenshot ) بکەن بە ئاسانی بە شێوەی وێنە و ڤیدیۆ بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەکی دەرەکی کە ئەم بەرنامە راستەوخۆ لەناو کۆمپیوتەرەکەتدا هەیە کە دەتوانیت بە چەندین شێوەی جۆراو جۆر کاری تۆمار کردنی سکرینەکەتان بکەن.
تێ بینی : بۆ دۆزینەوەی ئەم بەرنامە لە کۆمپیوتەرەکەت تەنها لە گەرانی ویندۆزی کۆمپیوتەرەکەت بنووسە ( Snipping Tool ).

لێرەدا ڤیدێۆێکی فێرکاریم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی وەرگیری گۆوگڵ کە باس لە خزمەت گوزاریەکانی وەرگێری گۆوگڵ ( Google Translate ) دەکات .
( Mac Address ) بریتیە لە ناونیشانی ئامێرەکانی گواستنەوە وەکو وایفای، بلوتوس، ... هتد کە هەر ئامێرێک ناونیشانێک بە خۆی هەیە و ناگۆرێت و کۆمپانیاکەی ناوی دەنێت، جا لێرەدا ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردن کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرەوە دەتوانین زانیاری وەرگرن لەسەر ماک ئدرێسەکان بە داخڵ کردنی ناونیشانی ماك ئەدرێسەکە لەناو ماڵپەرەکە، هەروەها دەتوانین بەم شێوانە ناونیشانی ماک ئەدرێسی ئامێرەکانتان وەرگرن ئەویش لە رێگای ( CMD ) بە نووسینی ئەم دەستەواژانە:
یان getmac /v /fo list یان ipconfig /all .

لە رێگایی بەرنامەی ( 4.3 Free YouTube To MP3 Converter ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی هەر ڤیدیۆیەکی ( Youtube ) هەبێت ئارەزوو بکەیت دایبەزێنیت بە شێوەی فایلی دەنگ و کۆنڤێرتی بکەیت بۆ زۆرترین فایلەکانی دەنگ، راستەوخۆ لە رێگایی ئەم بەرنامەوە.

بەرنامەی Free YouTube To MP3 Converter 4.3 ![]()
کاری ئەم کۆماندە بریتیە لە نیشاندانی ئەو پەیوەندیانەوە لە نێوان کۆمپیوتەری تۆ ( IP ) تۆ و ( IP ) ی بەرامبەرەکەت هەیە لە رێگایی هەر بەرنامەیەک یان ماڵپەرێک یان ... هتد بێت وە ( IP ) بەرامبەرەکەت دیاری دەکات لە رێگایی ئەم پەیوەندیەی لەگەڵ تۆ هەیە، لەگەڵ بار و جۆری پەیوەندیەکەش دیاری دەکات، بەم شێوەیە کۆماندەکە بەکاردێت سەرەتا ( CMD ) بکەوە و پاشان بنووسە ( netstat -n ) پاشان ( Enter ) بکە.

لێرەدا پێچ جۆر لە یاری ( ZUMA ) بۆ ئامادە کردوون کە بەبێ هێچ چالاک کردن و دامەزراندنێک ( Setup ) کردن، کاردەکەن و کە قەبارەیەکی بچووکیان هەیە لەسەر زۆربەی وەشانەکانی ویندۆز کار دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر یاریەکە بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

لێرەدا پەرتووکێکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی فێربوونی زمانی ( PHP ) بە زمانی کوردی کە بە نووسراو و وێنە باس لە زمانی پرۆگرامنیگی ( PHP ) دەکات کە زیاتر بەکاردێت لە بواریدروست کردنی ماڵپەر، کە لەلایەن بەرێز کاک ( ابراهیم قادر مصطفی ) ئامادە کراوە .

پەرتووکی فێربوونی زمانی PHP ![]()
بەرنامەی ( Virtual BOX ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین سیستەمێک لەناو سیستەمێکی تر بەگەر بخەن واتا بۆ نموونە بەگەرخستنی سیستەمی ماکنتۆش لەناو ویندۆزدا یان بە پێچەوانەوەی یان بەگەرخستنی هەر سیستەمێکی تر لەناو سیستەمی ماکنتۆش و لینۆکس و ویندۆز.
جا لێرەدا فێرکاریەکمان بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی ئەم بەرنامە کلیک لێرە بکە.

لێرەدا یاری ( keytower ) بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم یاریە ئۆنلاینەوە دەتوانین هەم بۆخۆتان یاری بکەن هەم فێری خێرا نووسینیش ببن لە رێگایی کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەتانەوە .

( MSDT ) بە شێکە لە ویندۆز بە کاردێت بۆ دۆزینەوە و چارەسەر کردنی کێشەکانی هاردوێر و ئامێرەکان ( Devices ) کە بە شێوەی خۆکار بە دوای کێشەکاندا دەگەرێت و پاشان دیاری دەکات و هەر خۆشێ کێشەکان چارەسەر دەکات دوای ئەوەی تۆ بریار دەدەیت کە کام بەش چارەسەر بکرێت، بەم شێوەیەش دەتوانیت ئەم بەشە بەگەر بخەیت سەرەتا لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( Run ) پاشان لە ( RUN ) بنووسە msdt.exe -id DeviceDiagnostic پاشان بە دوای گەنگاوەکاندا برۆ بۆ چارەسەر کردن.

لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە ناوی ( سی شارپ ٦ - C#6 ) بە زمانی کوردی بۆ فێربوونی زمانی پرۆگرامینگ ( #C ) کە لە لایەن کاک هێمن مەلا کەریم بەرزنجی ئامادە کراو کە پەرتووکەکە بە نووسراو وێنە باس لە فێربوونی ئەم زمانە دەکات.

C# بە کوردی ![]()