Any Desk چیە و بۆچی بەکاردێت ؟

( Any Desk ) بەرنامەیەکە بە کاردێت بۆ یارمەتی دانی هاورێکەت یان بەرامبەرەکەت بۆ کارکردن لەسەر

کۆمپیوتەرەکەی یان چاک کردنەوەی کۆمپیوتەرەکەی کە ئەوەیش بە داخڵ بوونی بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەی

بە شێوەی فەرمی نەک بە شێوەی هاکی ! واتا کاتێک کار لەسەر کۆمپیوتەرەکە دەکەین بێ گومان لە

رێگایی ئینتەرنێت، بەرامبەرەکەت هەموو جوڵەکان دەبینێت واتا ناتوانیت کارێک بکەیت شاراوە بێت ئەو

نەبینێت، کە ئەم بەرنامە کار ئاسانی زۆر دەکات لە بری ئەوەی بچیت بۆ لای هاورێکەت کۆمپیوتەرەکەی

بۆ چاک بکەیتەوە، لە رێگایی ئەم بەرنامە دەتوانیت هەموو کارەکان ئەنجام بدەیت، کە دەبێت هەردوو لا 

بەرنامەکەیان لەسەر کۆمپیوترەکەیان هەبێت وە هەردووکیان کاتێک بەرنامەکە دەکەنەوە دەبنە خاوەن 

کۆدیك کە هەر یەکێک ئارەزوو بکات داخڵی کۆمپیوتەرەکەی تر ببێت دەبێت بەرامبەرەکەی کۆدەکەی خۆی

بۆ بنێرێت و پاشان قەبوولی ئەوە بکات کە داخڵ کۆمپیوترەکەی ببێت، هەروەها دەتوانیت دەسەڵاتی

دیاری بکەیت کە تاکو چەند بتوانێت کۆنترۆڵی لەسەر کۆمپیوتەرەکە هەبێت، هەروەها دەتوانیت لە کاتی

کارکردن لەسەر کۆمپیوتەری هاورێکەت کارەکان بە ڤیدیۆ تۆمار بکەیت یان چاتی لەگەڵ بکەیت هەروەها

دەتوانیت سکرینی کۆمپیوتەرەی هاورێکەت وەکو تەختە رەش بەکاربێنیت و ئاکشنەکانی لەسەر

ئەنجام بدەیت, هەروەها دەتوانیت لە کۆمپیوتەر داخڵی مۆبایل ببیت و بە پێچەوانەوەش.

بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە بۆ مۆبایل کلیک لەسە جۆرەکە بکە: ئەندرۆید  ، ئایفۆن

بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لەسەر ڤیدیۆکان بکە: یەکەم  ، دووەم ، سێ یەم

Downloads:

بابەتی هەمەجۆر-ماکنتۆش

  • سەردانەكان: 1625

Comments powered by CComment

بابەتی پەیوەندیدار

BIJMER.com