لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی گەران لە ناو هەر ماڵپەرێک گەر بێت و ماڵپەرەکە ئامرازی گەرانیشی نەىیت بۆ گەرانی بە دوای هەربابەتێک ئەویش لە رێگایی بەکارهێنانی گەرانی گۆوگڵەوە بەم شێوەیە:
سەرەتا ماڵپەری گۆوگڵ بکەوە ( www.google.com ) پاشان لە گەرانەکە بنووسە بۆ نموونە( site: www.bijmer.com computer ) کە تۆ دەتوانیت لە شوێنی ماڵپەری بژمێر ئەو ماڵپەرە داخڵ بکەیت کە ئارەزوو دەکەیت بگەریت لەناویدا لە شوێنی ( computer ) دەتوانیت ئەو وشەیە بنووسیت کە ئارەزووی دەکەیت بگەرێت بە دوای ئەم وشەیە لەناو ماڵپەرەکەدا، بەم شێوەیە دەتوانیتگەران ئەنجام بدەیت بۆ هەر وشەیەک لەناو هەر ماڵپەرێکی جیهاندا لە ماڵپەری گۆوگڵدا.

لێرەدا باس لە چەند رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ دابەزاندنی ڤیدیۆکانی ئینتەرنێت بە تایبەتی ڤیدیۆیی سۆشیەلەکانی ئینتەرنێت وەکو فەیسبووک و ئینستگرام و تویتەر و ... هەروەها لە ماڵپەری یوتیوب و...هتد بە چەند رێگایەک زۆر ئاسان کە لێرەدا باسیان دەکەین :
رێگایی یەکەم : ئەوەیش ئاسانترین رێگایە ئەویش بە دابەزاندنی زیادکراوی بۆ براوزەری کۆمپیوتەرکەت کە پاش دابەزاندنی زیادکراوەکە دوگمەیەک زیاد دەبێت لە زۆربەی لاپەرەی ڤیدیۆکانی ئینتەرنێت کە هەرکاتێک کلیکت لەسەر ئەو دوگمە کرد دەتوانیت ڤیدیۆکە بە جۆر و کوالێتی جیاواز دایبەزێنیتە ناو کۆمپیوتەرەکەت، کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی زیاد کراوەکە
کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ.

رێگایی دووەم : ئەویش بریتیە لە کۆپی کردنی لینکی ڤیدیۆکە و پەیست کردنی لەناو لینکی ئەم ماڵپەرە و کلیک لێرە بکە پاشان دابەزاندنی ڤیدیۆکە بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەت.
ئینتەرنێت و نێتۆورک, خوازراوەکان
لێرەدا بەرنامەی ( 2.1.4 SoftPerfect WiFi Guard ) بۆ ئامادە کردوون لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین سکانی نێتوۆرکی کۆمپیوتەرەکەتان بکەن و بۆتان دیاری بکات کام ئامێری نەناسراو پەیوەندی بە نێتوۆرکەکەتان کردووە بەمەش ئاگاداری هەموو ئەو ئامێرە نەناسراوانە دەبێت کە بەستراون بە نێتوۆرکی کۆمپیوتەرەکەتوو و بێ ئاگایت لێیان!.

لە رێگایی ماڵپەری ( whatismyipaddress.com ) دەتوانین زانیاری وەرگرن دەربارەی ( IP ) کۆمپیوتەرەکەتان یان ( IP ) کۆمپیوتەری تر، زانیاریەکان وەکو ژمارەی ( IP ) کۆمپیوتەر ، شوێنی بەکارهێنەری کۆمپیوتەر لەسەر نەخشە ، ناوی کۆمپانیای ئینتەرنێتەکە ،ناوی وڵاتی بەکارهێنەری کۆمپیوتەرەکە، ... هتد.

لە رێگایی بەرنامەی ( Advanced IP Scanner 2.5 ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی ( IP )یەکانی ئەو ئامێرانە سکان بکان کە پەیوەستن بەو نێتوۆرکەی کە کۆمپیوتەرەکەی تۆ لەسەریەتی و زانیاریتان دەست کەوێت دەربارەی هەر ( IP ) یەک، زانیاری وەکو ناوی ئامێر ، ( IP ) ئامێر، ماک ئەدرێسی ئامێر ، ... هتد کە پەیوەندیان هەیە بەو نێتوۆرکەی کە کۆمپیوتەرەکەی تۆ لەسەریەتی, هەروەها دەتوانیت ئەم کارانە ئەنجام بدەیت لە سەر ( IP ) ی ئامێرەکان وەکو ( Shutdown , Full Control , File transfer , Telnet , Chat , ping , Voice Chat , ... هتد ).

بەرنامەی Advanced IP Scanner 2.5 ![]()
ئەم بەرنامەیە ( Wireless Network Watcher 2.23 ) زانیاریت دەداتێ دەربارەی هەموو ئەو ئامێرانەی کە پەیوەندیان بە ئینتەرنێتی کۆمپیوتەرەکەت کردووە لەگەڵ نیشاندانی زانیاری دەربارەی ئامێرەکان وەکو ناوی ئامێر و ماک ئەدرێس و ئایپی و ... هتد.

بەرنامەی Wireless Network Watcher 2.23 ![]()
بەرنامەی ( Outlook ) یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ( Microsoft ) کە بەرنامەیەکە لە لستی بەرنامەکانی ( Office ) کە بە کاردێت بۆ کردنەوەی نامەی ئەلیکترۆنی یان زیاتر لە چەند نامەی ئەلیکترۆنی ( E-mail ) کە دەتوانیت کرداری ناردن و وەرگرتن ئەنجام بدات بۆ نامە ئەلیکترۆنیەکان واتا دەتوانیت نامە وەرگرت و هەوەها بینێریت کە لە شێوەدا وەک بەرنامەی ( Microsoft Word ) وایە کە کەرستەی پێویستی زۆری تێدایە بۆ چونیەتی نوسینی نامەی ئەلیکترۆنی و هەروەها وەرگرتن و ناردنی نامەی ئەلیکترۆنی, کە هەرکارتێک بەرنامەکەت کردەوە لە ماوەیەکی کورت ئەو نامە ئەلیکترۆنیانەی کە بۆت هاتوون وەریان دەگرێت و نیشانت دەدات، کە دەتوانیت زیاتر لە چەند نامەیەکی ئەلکترۆنی داخڵ بکەیت و بیانکەیتەوە ، هەروەها کاتێک نامەی ئەلیکترۆنیەکان وەردەگرێت لەناو کۆمپیوتەرەکەت دەمێنێتەوە دەتوانیت دوای بێ بوونی ئینتەرنێت بیانکەیتەوە، هەروەها کاتێک نامەیەکی ئەلیکترۆنی داخڵ دەکەیت هەموو فۆڵدەرەکانی ناو ....

لە رێگایی ( jotform.com ) دەتوانن زۆر بە ئاسانی فۆرم ( Form ) دروست بکەیت لەسەر ئینتەرنێت بە شێوەی خۆرا کە ماڵپەرەکە زۆر نموونەی لە زۆرترین بوارەکان تێدایە بۆ دروست کردنی فۆرم کە تۆ تەنها نموونەیەک هەڵدەبژێریت و دواتر گۆرانکاری لەسەر دەکەیت یان دەتوانیت لەسەرەتاوە هەنگاو بەهەنگاو فۆرمێکی سەرەتایی دروست بکەیت کە کەرەستەی زۆری تێدایە بۆ دروست کردنی فۆرم، هەروەها دەتوانیت فۆرم دروست بکەیت بۆ مۆبایل و لەگەڵ چەندین پێداویستی تر بۆ دروست کردنی فۆرمی جۆراو جۆر، هەروەها روکاری ( Themes ) هەمەجۆری تێدایە دەتوانیت هەڵیانبژێریت بۆ گۆرانکاری کردن لەسەر ستایلی فۆرمەکە.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی نموونەیەک لە فۆرمەکان
لێرهدا بهرنامهیهکم بۆ ئاماده کردوون بە ناوی ( Url history explorer ) کاری بهرنامهکه بریتیه له نیشاندانی ئهو ماڵپهر و فایلانهی که پێشتر کراونهتهوهو هەروەها دهتوانیت بیان بینیت و زانیاریان دهربارهی بزانیت و ههروهها دهتوانیت دووباره بیان کهیتهوه.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٣٤١ کب
لە رێگایی ماڵپەری ( www.screenleap.com ) دەتوانیت زۆر بە ئاسانی کۆمپیتەرەکەی خۆت شەیر بکەیت بۆ هاورێکەت یان سەیری کۆمپیوتەری هاورێکەت بکەیت بە رێگایی یاسایی، کە بەم شێوەیە دەتوانیت ئەم کردارە ئەنجام بدەیت پاش کردنەوەی ماڵپەرەکە، ئەگەر بێت و کۆمپیوتەرەکەی خۆت نیشانی هاورێکەت بدەیت دەبێت بەرنامەیەکی بچووەک هەیە دابەزێنیت ئینجا لینکی شیر کردن بۆ هاورێکەت بنێریت بۆ ئەوەی کۆمپیتەرەکەت ببینێت بە هەمان شێوە ئەگەر بێت و ئارەزوو بکەیت کۆمپیوتەری هاورێکەت ببینیت دەبێت هاورێکەت بەرنامەکە دابەزێنیت پاشان لینکی شەیر کردنت بۆ بنێرێت.
لە رێگایی بەرنامەی ( crossloop ) دەتوانیت زۆر بە ئاسانی داخڵی کۆمپیوتەری هاورێکەت ببت بە رێگایی یاسایی کە ئەوەیش بە وەرگرتنی ناو و ئەکسس کۆد ( Access Code ) کە لەناو بەرنامەکەدایە و پاشان داخڵ کردنی لەناو بەرنەمەکەدا کە لای خۆت کراوەیە یان بۆ ئەوەی کۆمپیوتەرەکەی خۆت شەیر ( Share ) بکەیت بۆ هاورێکەت بۆ ئەوەی داخڵی کۆمپیتەرەکەت ببت بۆ یارمەتی دانت یان بۆ هەرکارێکی تر، کە ئەوەیش بە دانی ناو و ئەکسێس کۆد لەناو بەرنامەکەدا بۆ هاورێکەت بۆ ئەوەی داخڵ ببێت.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٢.٠.٤ مب
لێرەدا زیادکراوی ( FastestTube ) بۆ ئامادەکردن کە لە رێگایی ئەم زیاد کراوەدا دەتوانیت زۆر بە ئاسانی ڤیدیۆکانی یوتیوب ( Youtube ) دابەزێنیت بۆ ناو کۆمپیتەرەکەت بەم شێوەیە سەرەتا دەبێت زیاد کراوی ( FastestTube ) بۆ براوزەرەکەت دابەزێنیت کە زیاد کراوەکە بۆ زۆرترین براوزەرەکانی جیهان دروست کراوە پاش دابەزاندنی زیادکراوەکە بۆ ناو براوزەرەکەت لەناو هەر لاپەرەیەکی ڤیدیۆی یوتیوب لە خوارەوە دوگمەیەک زیاد دەبێت کە بە کلیک کردن لەسەر ئەم دووگمەیە دەتوانیت ئەم ڤیدیۆیە بەو کوالێتیەی کە مەبەستتە دیاری بکەیت و دابەزێنیت.
کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری بە ئینگلیزی بە ڤیدیۆ

لێرهدا بهرنامه( WifiInfoView ) بۆ ئاماده کردوون که کاری بهرنامهکه بریتیه له وهرگرتنی زانیاری دهربارهی ئهو هێله وایهرلێسانهی که کۆمپیوتهرهکهت ئهیخوێنێتهوه وهکو زانیاری دهربارهی ناوی کۆمپانیای ، فریکوێنس ، چهناڵ ، ... هتد .

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٣٥٢ کب
لێرهدا بهرنامهی ( Win7 MAC Address Changer ) که کاری بهرنامهکه بریتیه له گۆرینی ماك ئهدرێسی ( MAC Address ) هێلهكانی نێتوۆرک بهشێوهیهکی زۆرئاسان.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٤١٥ کب
لێرهدا بهرنامهی ( Network Database Scanner ) بۆ ئاماده کردوون که له رێگایی ئهم بهرنامهوه دهتوانیت زانیاریت دهست کهوێت کە ئایە کام ( IP ) کۆمپیوتەر لە نێتوۆرکدا داتابەیسی لەسەر واتا لەسەر کۆمپیوتەرەکەیە کە جۆری داتابەیس وەکو (MySQL, MSSQL, Oracle, DB2,PostgreSQL) لەگەڵ چەند زانیاریێکی تری ئەم بەرنامەیە.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە: ٣.٩ مب
پەڕەى 2 لەکۆى 3 پەڕەدا