بەرنامەی ( Grammarly ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ دۆزینەوەی هەڵەکانی گرامەری زمانی ئینگلیزی لە بەرنامەکان وەکو ( Word, excel ... هتد ) کە هەڵەکانت بۆ دیاری دەکات تۆش دەتوانیت راستیان بکەیتەوە جا لێرەدا وەشانێکم بۆ ئامادە کردوون کە بە شێوەکی زۆر ئاسان کار دەکات هەڵەکان دەدۆزێتەوە کە گرینگی ئەم وەشانە ئەوەیە کاتێک هەڵەیەک دەبێیت لە گرامەر لە دەستی راست ئاگاداریت دەکاتەوە هەروەها کاتێک کلیک لەسەر وشەکەش دەکەیت وشە راستەکەت بۆ دیاری دەکات بە شێوەکی جیاواز تر لە وەشانەکانی تر.

لێرەدا بەرنامەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی تایبەت بە پەیمانگاکان کە وانەکانی پەیمانگاکانی تێدایە بە ڤیدیۆ و نووسراو کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ خوێندکاران.

بەرنامەی وانەکانی پەیمانگا ![]()
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( desmos.com ) کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرە دەتوانیت وێنەی نەخشەی بیرکاریەکان دروست بکەن یان شیکار بکان بە هۆی داخڵ کردنی هاوكێشە بیرکاریەکان لە ماڵپەرەکەدا کە زۆرترین فەنکشنەکانی بیرکاری تێدایە بۆ نووسینەوەی نەخشەکانی بیرکاری،هەروەها دەتوانین سوودی لێ وەرگرن بۆ دۆزینەوەی بوار و مەودا، هەروەها دەتوانیت خۆتان تۆمار بکەن و ئەکاونت دروست بکەن بۆ تۆماکردنی نەخشەکان لەسەر ئەکاونتی خۆتان.
کلیک لێرە بکە بۆ سەردانی کردنی ماڵپەرەکە
هەروەها دەتوانین وەک بەرنامە لەسەر مۆبایلیش بەکاری بهێنن، بۆ دابەزاندن بۆ جۆری مۆبایلەکان کلیک لەسەر جۆری مۆبایلەکان بکە ( ئەندرۆید ، ئایفۆن )
ماڵپەری ( cymath.com ) تایبەتە بە شیکارکردنی هاوكێشەکانی بیرکاری کە دەتوانیت هاوکێشەکانی بیرکاری شیکار بکات بۆ زۆربەی ئاستەکانی خوێندن کە زۆر جۆر شێوازی بیرکاری لە خۆوە دەگرێت بۆ شیکارکردنی هاوکێشەکان وەک بەکارهێنانی رەگ و پای و لۆگاریتم و توان و ... هتد. هەروەها دەتوانیت وەکو بەرنامەش لەسەر مۆبایلەکان بەکاریان بهێنن کلیک لەسەر جۆری مۆبایلەکان بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە ( ئەندرۆید ، ئایفۆن )
کلیک لێرە بکە بۆ سەردان کردنی ماڵپەرەکە

لێرەدا بەرنامەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون بۆ فێربوونی زمانی عربی بۆ منداڵان کە بەرنامەکە وشەکانی زمانی عربی و ناوی ئاژەڵەکان بە زمانی عربی لە خۆوە گرتووە و دەیخوێنێتەوە.

لێرەدا بەرنامەی ( التداوى بالاعشاب ) بۆم ئامادە کردوون کە باس لە نەخۆشیەکان و چارەسەرەکەیان دەکات لە رێگایی بەکارهێنانی دەرمانی ( اعشاب ) کە نەخۆشیەکان بەش بەش پۆلین کراون وهەروەها بەرنامەکە فەرهەنگێکی تایبەت بە ( اعشاب ) لە خۆوە گرتووە.
تێ بینی: پاش کردنەوەی فۆڵدەر (التداوى اعشاب) کلیک لەسەر ( Start ) بکە بۆ کردنەوەی بەرنامەکە.

بەرنامەی التداوى بالاعشاب ![]()
لێرەدا بەرنامەی ( Microsoft Calculator Plus 1.0 ) بۆ ئامادە کردوون کە بە کاردێت بۆ کردارە ژمێریاریەکانی بیرکاری کە زۆر جۆری کردارە بیرکاریەکانی تێدایە وەکو ساین و کۆساین و تان و رەگ و ... هتد جیاواز لە بەرنامە ژمێرەرەکانی تر هەروەها دەتوانێت جۆری مەتر و میل و ... هتد بگۆرێت بۆ جۆرەکانی تری پێوانەی.

لە رێگایی ماڵپەری ( grammarly.com ) دەتوانیت بە ئاسانی توێژینەوەکانتان داخڵ ماڵپەرەکە بکەن و بۆ ئەوەی هەڵەکانی گرامەر و سپێلینگ و ( Punctuation ) بۆ دیاری بکات بە خۆرایی و پاشان خۆتان هەڵەکان چاک بکەنەوە، کە کاتێک دۆکیمێنتێک داخڵ بە ماڵپەرەکە دەکەیت هەموو هەڵەکانت بۆ دیاری دەکات لەگەڵ ژمارەی هەڵەکان, هەروەها دەتوانیت بە شێوەی بەرنامە دایبەزێنیت بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەت و کاری لەسەر بکەیت، هەروەها دەتوانیت لە ئەکاونتی ( Premium ) ئەم کارانە ئەنجام بدەیت ( Clarity and conciseness , Plagiarism , Inappropriate tone ,Grammar, Spelling, Punctuation, Vocabulary enhancements ) وە پێویستە خۆت تۆمار بکەیت لەناو ماڵپەرەکە بۆ کارکردن لەناو ماڵپەر و بەرنامەکەدا، هەروەها دەتوانیت ئیکستێنشن دابەزێنیت بۆ ناو بەرنامەی ( Microsoft Word ) بۆ دۆزینەوەی هەڵەکانی گرامەر لە وۆردا، جگە لەمانە دتوانیت ئەم بەرنامە لەسەر ماڵپەر و مۆبایلیش بە کاربێنیت ، کلیک لەسەر جۆری براوزەرەکان بکە بۆ دابەزاندنی درێژکراوەکە ( Firefox , EDGE , Chrome ) ، کلیک لەسەر جۆری مۆبایلەکان بکە بۆ دەبەزانی بەرنامەک بۆ سەر مۆبایلەکان ( ئەندرۆید ، ئایفۆن )
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە

بەرنامەی Grammarly + AddIn Microsoft word ![]()
بەرنامەی ( Endnot 20 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کە تایبەتە بە ئامادەکردنی توێژینەوەکان بۆ قوتابیانی پەیمانگا و کولێژەکان کە دوای دامەزراندنی ئەم بەرنامە بەرنامەکە بە شێوەی خۆکار زیاد دەبێت لە ناو بەرنامەی ( Microsoft Word ) کە کەرستەی زۆری تێدایە بۆ ئامادە کردنی توێژینەوەکان بۆ قوتابیان.

لێرەدا بەرنامەی ( Endnote X9 ) بۆ ئامادە کردوون کە ئەم بەرنامە تایبەتە بە ئامادەکردنی توێژینەوە زانستیەکان کە قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەتوانین سوودی لێ وەرگرین بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەکان ( بحث ) ئەم بەرنامە زیاد دەبێت لە بەرنامەی ( Microsoft Word ) کە کاری بەرنامەکە ئەوەیە ئاسانکاریت بۆ دەکات بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەکان بە هەبوونی کەرستەی پێویست بۆ ئەم بوارەدا.
زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ بە عربی ڤیدیۆ دووەم بە زمانی ئینگلیزی ڤیدیۆ دووەم

بەرنامەی Endnote + کراک X9 Build 12062 ![]()
لێرەدا باس لە خزمەت گوزاری ( Google scholar ) کە تایبەتە بە گەران بە دوای ( بحث ) توێژینەوەکان کە قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەتوانین ئەم گەرانە بەکاریبێنین بۆ دەست کەوتنی هەر ( بحث ) توێژینەوەیەکی زانستی.
بەرنامەی ساتێک ( Satek ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی کە لە چەندین بەش پێکهاتووە بۆ فێربوونی زمانی ئینلیزی وەکو بەشی رێزمانی ئینگلیزی، کورتە چیرۆک ، فەرهەنگی ئینگلیزی , دەنگەکان ، رەنگەکان ، پرسیارەکان ، تاقیکردنەوە ... هتد.

لێرەدا فایلێکی پاوەرپۆینتم بۆ ئامادە کردوون کە باس لە چۆنیەتی فێربوونی رێزمانی ئینگلیزی دەکات بە شێوەیەکی ورد و چروپر نووسراوەتەوە، کە لە لایەن نووسینگەی شلێر ئامادە کراوە.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٣.١٥ مب
بەرنامەی ( خشتە دارێژی ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کە لەلایەن نووسینگەی شلێر بە زمانی عربی دروست کراوە کە بەرنامەکە تایبەتە بە دارشتنی خشتەی قوتابخانە بۆ مامۆستایان کە بە شێوەیەکی ورد و چر و پر دارێژراوە ، کە ئەمەی خوارەوە چەند تێبینیەکە لە سەر بەرنامەکە.
١.له كاتى داخل كردنى وانهى ماموستا ئاگادارت دهكاتهوه كه ئهم وانهيه هى ئهم پۆلهيه يان نا.
٢.له كاتى گواستنهوهى وانه له شوێنێك بۆ شوێنێكى تر يارمهتى دهدات له كاتى ههڵه كردن, ئهگهر ماموستايهك مهرجى له وانهكاندا ههبێ .

بەرنامەی ( Google Books Downloader Lite ) بەرنامەیەکی سادە و بچووکە کە لە رێگایی ئەم بەرنامە بچووکەوە دەتوانێت زۆر بە ئاسانی پەرتووک دابەزێنێت لە بەشی پەرتووکەکانی کۆمپانیایی گۆوگڵ کە رێگە پێدراوون لەلایەن کۆمپانیای گۆوگڵەوە.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٣٤ کب
پەڕەى 1 لەکۆى 2 پەڕەدا