بەرنامەی ( PingyThingy 1.0 ) بەرنامەیەکی بچووک و سادەیە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت کۆمەڵیک ماڵپەرە بەیەکەوە داخڵی بەرنامەکە بکەیت و پینگیان بکەیت واتا ئاگاداربیت ماڵپەرەکان وەڵامیان هەیە یان نا یان کاردەکەن یان کارناکەن کە کاتی وەڵمدانەوەکەشتان بۆ دیاری دەکات.

لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئاماد کردوون کە لە رێگایی ماڵپەرەکان دەتوانیت ماڵپەرەکان یان ماڵپەرەکەی خۆتان تاقی بکەنەوە ئایە خێرایی چەندە لە زۆر بوارەوە یان چ کێشەیەکی هەیە بۆت دیاری دەکات بۆ هۆکاری لەسەر خۆکرانەوەی ماڵپەرەکە یان کێشەکانی تر، هەروەها دەتوانێت بزانیت خێرای ماڵپەرەکەت لە شوێنە جیاوازەکانی جیهان چەند ؟ کە دەتوانیت لە رێگایی ماڵپەرەکان زانیاریەکی زۆرت دەست کەوێت لەسەر ماڵپەرەکە.

لێرەدا باس لە ماڵپەری ( archive.org ) دەکەین کە ئەم ماڵپەرە تایبەتە بە ئەرشیف کردنی ماڵپەرە زۆر سەردانکەرەکانی جیهان واتا ئەو ماڵپەرانەی کە تا رادەیەک بەناوبانگن و سەردانیان زیاترە لە ماڵپەرەکانی تر بە جۆرێک بە پێ زۆر بەکارهێنانی ماڵپەرەکان ئەرشیفی ماڵپەرەکان زیاتر دەبێت بۆ نموونە تۆ ئارەزوو دەکەیت بابەتەکانی ماڵپەرەی بژمێر یان یاهوو یان هەر ماڵپەرێکی تری جیهان لە ساڵی ٢٠١٥ مانگ ٥ یان هەر بەروارێکی تر ببینیت کە ئەم کردارە دەتوانیت بە ئاسانی جێ بەچی بکەیت و ئەرشیفی ماڵپەرەکان ببینیت ئەوەیش بە داخڵی کردنی ماڵپەرەکە لەناو ماڵپەرەی ( archive.org ) گەران بە دوای بەرواری ئەرشیفەکان .

لێرەدا باس لە ماڵپەری ( Who.is ) دەکەین کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرەوە دەتوانین زانیاری لەسەر هەر ماڵپەرێک وەرگریت کە مەبەستانە کە ئەویش بە داخڵ کردنی ماڵپەرەکە لەناویدا کە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری وەکو کاتی تۆماکردن و بەسەر چون و نوێکردنەوەی ماڵپەر یان لەسەر کام سێرڤەرە یان نامەی ئەلیکترۆن و مۆبایل و ... هتد خاوەن ماڵپەرەکە.

( Froxy Proxy ) فرۆکسی پرۆکسی ئێکستێنشنێکە لە براوزەرەکانی کۆمپیوتەر زیاد دەکرێت وەکو ( Google Chrome, firefox , EDGE, ... هتد ) کە کاری ئەم بەرنامەکە بریتیە لە گۆرینی ( IP ) ی براوزەرەکەت بۆ ئەو شوێنەی کە مەبەستە بۆ نموونە ئەمریکا واتا کاتێک درێژکراوەکە ( ئێکستێنشنەکە ) چالاک دەکەیت وەها نیشان دەدات بەپێ ( IP ) کۆمپیتەرەکەت تۆ لەو شوێنەیت واتا ئەمریکا کاتێک کە ماڵپەرەکە دەکەیتەوە، وە یەکێکی تر لە سودەکانی ئەم ئێکستێنشنە ئەوەیە گەر بێت و ماڵپەرێک بلۆک کرابێت لە سێرڤەری ئینتەرنێتەوە تۆ دەتوانیت بە هۆی ئەم ئێکستێنشنەوە بیان کەیتەوە، بەکارهێنانیشی زۆر ئاسانە پاش زیاد کردنی ئێکستێنشنەکە بۆ براوزەرەکەت دەبێت بگەرێت لە ئینتەرنێت بە دوای ( Proxy List ) بۆ دۆزینەوەی ( IP )پاشان بە ئارەزووی خۆت ( IP ) یەک هەڵدەبژێریت و هی کام شوێن بێت داخڵی ئێکستێنشنەکە دەکەیت لە بەشی ( Options ) و پاشان کلیک لەسەر ئایکۆنی ئێکستێنشنەکە بکە و ( IP ) هەڵبژێرە و بەم شێوەیە چالاک دەبێت و دەتوانیت ماڵپەرەکان بکەیتەوە بە ( IP )گۆراو بۆ ئەو شوێنەی کە هەڵتبژاردووە.
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە
کلیک لێرە بۆ بۆ دابەزاندنی ئێکستێنشەنەکە بۆ براوزەرەکەت

ئێکستێنشنی ( wappalyzer ) بۆ براوزەرەکانی ئینتەرنێت دروست کراوە کە دەتوانیت ئەم ئێکستێنشنە زیاد بکەیت بۆ براوزەرەکانی ( Firefox, Chrome , Edge ) کە کاری ئەم ئێکستێنشنە ئەوەیە کاتێک بۆ براوزەرەکەت زیادی دەکەیت، هەرکاتێک ماڵپەرێکت کردەوە بە کلیک کردن لەسەر ئێکستێنشنەکە زانیاریت دەداتێ دەربارەی چۆنیەتی دروست کرانی ماڵپەرەکە یان زانیاریت دەداتێ دەربارەی بەکارهێنانی ئەم کەرستانەی کە لە ماڵپەرەکە بەرکارهێنراوە وەکو بە چی سکریپتێک دروستکراوە یان چ زمانێکی پرۆگرامێنگ بەکارهاتووە یان ... هتد.

بۆ دابەزاندن کلیک لەسەر جۆری براوزەرەکان بکەن ( Firefox Chrome Edge )
بهرنامهی ( Easy HTML To Any Script Converter ) بهرنامهیهكی زۆر چاکه ئهم بهرنامه دهتوانێت فایلی ( HTML ) بگۆرێت بۆ ( PHP, ASP, VB, PERL, JAVASCRIPT, JSP, PHP-NUKE BLOCK, PYTHON, RUBY ) , ... بە ئاسانی.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٢٣٣ کب
لێرهدا بهرنامهیهی (DomainHostingView) بۆ ئاماده کردوون بۆ وهرگرتنی زانیاری دهربارهی ههر ماڵپهرێک ( سایت ) بۆ نموونه کاتێک له بهرنامهکه دهنووسیت ( www.bijmer.com ) ئهوا زانیاری زۆرت دهداتێ دهربارهی ئهم ماڵپهره وەکو لە چێ شوێک کراوە یان کەی تۆمات کراوە یان لەسەر چی سێرڤەرێکە یان ... هتد.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:١٣٢ کب
بهرنامهی (Access To MySQL Converter ) بهرنامهیهکی زۆر چاکه کاری بهرنامهکه بریتیه له گۆرینی داتابهیس له جۆری ( Microsoft Access ) بۆ جۆری داتابهیسی (MySQL). بە شیوەیەکی ئاسان و سەرکەتوو.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٣.٩ مب
لێرهدا بهرنامهیهکم بۆ ئاماده کردوون کە ئەوەیش بەرنامەی ( My SQL Backup FTP ) که کاری بهرنامهکه بریتیه له پاشهکهوت (Save) کردنی داتا بهیس بێ ئهوهی داخڵی ( Cpanel )ی ماڵپهرهکه ببیت ئهویش بێگومان له رێگایی داخڵ کردنی ناو وشهی نهێنی و زانیاری پێوسیت دهبێت.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە: ٩.٨ مب
لێرهدا بهرنامهی ( SiteMonitor ) بۆ ئاماده کردوون که کاری بهرنامهکه بریتیه له ئاگاداربوون له ماڵپهر ( سایت ) که ئایه ماڵپهرهکه به سهرکهوتووی کار دهكات یان نا جا دهتوانیت کۆمهلێک ماڵپهر به یهکهوه دابنێت بۆ ئهوهی ئاگاداری یەکە بە یەکەیان بیت کە کاردەکەن یان کارناکەن.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:١٩.٤ مب
پەڕەى 2 لەکۆى 2 پەڕەدا