لە رێگایی ماڵپەری ( convertcase ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی شێوازی فۆنتەکان بگۆرن بۆ نموونە دەتوانن فۆنتەکان لە سمۆڵەوە بگۆرن بۆ کاپیتال یان بە پێچەوانەوە یان گۆرینی فۆنتەکان بۆ ئیتالیک یان بۆ بۆلد یان ... هتد ، لەگەڵ چەندین گۆرینی شێوازی تر فۆنت.

لێرەدا لینکی ماڵپەری چاوگم بۆ ئامادە کردون کە لە رێگایی ئەم لینکەوە دەتوانین فۆنت لە سۆرانی بکەن بە لاتین و هەروەها دەتوانین لە لاتینەوە بیگۆرن بۆ سۆرانی هەروەها دەتوانین نووسین بە یونی کۆد بکەن و هەروەها دەتوانین بە کیبۆردی ئینگلیزی بنووسین بۆ ئەوەی بۆتان بکات بە فۆنتی سۆرانی یونیکۆد و هەروەها لاتینیش.

لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون بۆ تاقیکردنەوەی دوگمەکانی کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەتان کە ئایە کاردەکات یان کارناکات یان کامیان کاردەکات کامیان کارناکات کە بۆت دیار دەکات ئەوەیش کاتێک بە داگرتنی دوگمەکانی سەرکیبۆردەکەت کە ئەوانەی کاردەکەن دیاری دەکات.
لێرەدا باس لە چەند رێگایەک دەکەین بۆ گۆرینی وێنە بۆ نووسراو واتا ئەگەر نووسراوێکمان هەبێت بە شێوەی وێنە بێت واتا تێكست لەناو وێنەدا بێت چۆن بیکەین بە نووسراو یان تێكست ( دەق ) کە ئەویش چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە دەتوانین لە رێگایی ماڵپەرەکە وێنە نووسراوەکان داخڵ بکەن و پاشان بیگۆرن بۆ نووسراو و سوودی لێوەرگرین، هەروەها دەتوانیت بە شێوەی ( PDF ) یان( DOC ) یان ... هتد دابەزێنیتە ناو کۆمپیوتەرەکەت، هەروەها دەتوانین لە رێگایی بەرنامە ( One Note ) کە بەرهەمی کۆمپانیایی مایکرۆسۆفتە هەمان کردار ئەنجام بدەیت بە ئەوەیش بە داخڵ کردنی وێنە نووسراوەکە بۆ ناو بەرنامەکە و پاشان بە رایت کلیک کردن لەسەر وێنەکە و هەڵبژاردنی ( Copy Text From Picture ) پاشان دەتوانیت نووسراوەکە کۆپی بکەیت.
بۆ سکان کردنی بە زمانی عربی کلیک لێرە بکە

لێرەدا زیاتر لە ٤٠٠٠ فۆنتی عەرەب و ئینگلیزیم بۆ ئامادەکردوون بۆ سوود وەرگرتن لە نووسین لەناو بەرنامەکانی کۆمپیوتەردا.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٤٩٥ مب
زۆر جار کێشهمان بۆ دروست دهبێت لهگهڵ کیبۆردی ( Keyboard ) ی کۆمپیوتهرهکهمان رهنگه کارنهکات یان چهند دوگمهیهکی کار نهکات جا بۆ ئهم مهبهسته دهتوانین سوود وهرگرین له کیبۆردی ناو کۆمپیوتهرهکهمان بۆ ئهوه بتوانین بهکاریبێنین بۆ کارهکانمان که بهم شێوهیه دهتوانین بهکاریبێنین و سوودی لێ وهرگرین:

سهرهتا کلیک لهسهر ( Start ) بکهو پاشان کلیک لهسهر ( Accessories ) پاشان
لێرهدا کۆمەڵێک فۆنتی عربی م بۆ ئامادە کردوون کە ئەویش فۆنتەکانی ( Encyclopedia of Arabic Fonts ) که زیاتر له ١٠٠٠ فۆنتی عربی له خۆوه گرتووهو وهکو ( arial, Akhbar, Farsy ... هتد ) ,که دهتوانیت سوودیان لێ وهرگیت بۆ نووسین لهناو بهرنامهکانی کۆمپیوتەردا.

لێرهدا بهرنامهی ( Birdfont ) بۆ ئاماده کردوون که کاری بهرنامهکه بریتیه له دروست کردن و دهستکاری کردنی فۆنتهكانی کۆمپیوتهر بە شێوەیەکی ئاسان واتا گۆرینی شێوازی فۆنتەکان لە رووی دروست کردنیانەوە، یان لەسەرەتا دروست کردنی فۆنتەکان دەتوانین بەم بەرنامە ئەنجامی بدەن.
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٤١.٨ مب
لێرەدا باس لە ڕێگایەک دەکەین بۆ چۆنیەتی نووسیت بە زمانی کوردی لە ( Windows 10 ) سەرەتا کلیک لەسەر ( Settings ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Time & language) پاشان لەلای دەستی چەپ کلیک لەسەر ( Language ) بکە پاشان لەلای دەستی راست کلیک لەسەر ( Add a language ) بکە پاشان لە شوێنی ( Type a language Name ) بنووسە ( Kurdish ) پاشان کلیک لەسەر ( کوردی ناوەڕاست ) بکەو پاشان کلیک لەسەر ( Next ) پاشان کلیک لەسەر ( Install ) بکە و کامێک جاوەروان بە و بەم شێوەیە کیبۆردی کوردی سۆرانی بۆ کۆمپیوتەرەکت زیاد دەبێت کە بە هۆی ئەم کیبۆردە کوردیەوە کە لەناو کۆمپیوتەرەکەتدایە دەتوانیت بە ئاسانی بنووسیت لەناو بەرنامەکانی کۆمپیوتەردا کە ئەوەیش بە داگرتنی پیتە ئینگلیزیەکان گۆرینی بۆ پیتی کوردی.

پەڕەى 2 لەکۆى 2 پەڕەدا