زۆر جار کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە کاتی هەوڵدانماندا بۆ کردنەوەی فایلێک لە کۆمپیوتەرەکەماندا
کاتێک هەوڵدەدەین بیکەینەوە نابێتەوە یان نازانین چ جۆرە فایلێکە بۆ ئەوەی بەرنامەیەک دابەزێنین بۆ
کردنەوەی فایلەکە جا لێرەدا رێگایەکی زۆر ئاسان باس دەکەین بۆ چارەسەر و وەرگرتنی زانیاری لەسەر
فایلەکە و بۆ کردنەوەی فایلەکە بەم شێوەیە سەرەتا کلیکی لای راست لەسەر فایلەکە بکە پاشان لە
بەشی ( Type of files ) زانیاری وەرگرە لەسەر جۆر فایلەکە واتا جۆرەکەی چیە وەکو
( txt یان doc یان pdf یان ...هتد ) پاشان ناوی جۆری فایلەکە بۆ نموونە ( PDF ) لەم ماڵپەرە بنووسە
کلیک لێرە بکە پاشان کلیک لەسەر گەران بکە و بەم شێوەیە زانیارت دەست دەکەوێت لەسەر فایلەکە و
کە چ جۆرێکە و بە چی بەرنامەیەک کار دەکات.

Comments powered by CComment