لێرەدا زینجیرەیەک لە فێرکاری ڤیدیۆیم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی بەرنامە ( Microsoft Word 2019 ) کە لە ٢٥ وانەی ڤیدیۆیی پێکهاتووە. کلیک لێرە بکە بۆ بینینی زینجیرە فێرکاریکە
لێرەدا چەند زینجیرە فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی بەرنامەی ( Android studio ) کە یەكێکە لە بەرنامە هەر بەناوبانگەکانی جیهان بۆ دروست کردنی ئەپلیکەیشن بۆ سیستەمی ئەندرۆید و یان دووبارە کارکردن لەسەر سۆرسی بەرنامەکان.
زینجیرەی یەکەم ( بادینی ) ، زینجیرەی دووەم ( سۆرانی ) ، زینجیرەی سێ یەم ( بادینی )
هەروەک دەزانن بەرنامەی فۆتۆشۆپ ( PhotoShop ) یەکێکە لە بەرنامە هەرە بەناوبانگەکانی جیهان بۆ کاری گرافیک و دەست کاری کردنی وێنەکان، کە لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بە شێوەی ڤیدیۆ دەربارەی فێربوونی فۆتۆشۆپ بە شێوەی زینجیرە.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی زینجیرە فێرکاریەکە

زمانی ( PHP ) یەكێکە لە زمانەکانی پرۆگرامینگ کە تایبەتە بە دروست کردنی ماڵپەر کە وەکو مەکینە ماڵپەر کار دەکات، کە لە سێرڤەری ماڵپەر داتا لە داتابەیسی سێرڤەرەوە وەردەگرێت و نیشانی دەدات لە ماڵپەردا، کە لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بە شێوەی ڤیدیۆ کە لە چەند وانەیەک پێکهاتووە بۆ فێربوونی زمانی ( PHP ).
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فێرکاریەکان

زمانی ( HTML ) یەکێکە لە زمانی پرۆگرامینگ و دروست کردنی سایت و زمانێکی بنچینەیە بۆ دروست کردنی سایت جا هەرکەسێک ئارەزوو بکات ماڵپەر ( سایت ) دروست بکات دەبێت ئەم زمانە بزانێت کە لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی ئەم زمانە ( HTML ).

لێرەدا نامیلکەیەک بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی UNITY 3D کە بەکاردێت بۆ دروست کردنی یاریەکان بە شێوەی ( 3D ) .

لێرەدا فێرکاریەکام بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی دامەزراندی ویندۆزی وەهمی واتا چۆن ویندۆزێکی تر یان سیستەمێکی تر جگە لە ویندۆزی خۆت لەسەر کۆمپیوتەرەکەتدا دادەمەزرێنیت بەکاری دەهێنیت لە هەمان کاتدا واتا دەبێتە بەگەرخستنی دوو ویندۆز یان سیستەم لەناو یەک کۆمپیوتەردا کە هەمان کارەکانی ویندۆزەکەی خۆتی پێ بکەیت.

دروست کردنی ویندۆزی وەهمی ![]()
بەرنامەی ( Auto Cad ) یەكێکە لە بەرنامە بەناوبانگەکانی جیهان و یەکێکە لە چاکترین بەرنامەکانی دیزاین کردنی زەوی و باڵەخانە و روپێوی کاری ئەندازیاری کە لێرەدا فێرکایەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی ئەم بەرنامەی ( Auto Cad Land Development ).

فێرکاری لەسەر Auto Cad Land Development ![]()
بەرنامەی ( Flash MX ) یەكێکە لە بەرنامە هەرە چاکەکانی دروست کردنی ئەنیمەیشن کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین زۆر جۆر ئەنیمەیشنی فلاشی زۆر جوان دروست بکەن کە لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی ئەم بەرنامە بە زمانی کوردی.
بۆ دابەزاندنی بەرنامەی ( Flash MX 2004 ) کلیک لێرە بکە

فێرکاری لەسەر Flash MX ![]()
لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون لەسەر بەرنامەی ماتلاب کە بەرنامەیەکە بەکاردێت لە بواری پرۆگرامە ئەندازەیەکان ، ئەم بەرنامەیە شیکاری هاوکێشە جابری و داتاشراوەکان دەکات بە شێوەیەکی خێرا و ئاسان هەروەها لە بواری پیشەسازی و فرۆکەوانی و گەردوونی زۆر بواری تر بەکاردێت ، کە لەم نامیلکەیەدا باس لە چۆنیەتی ئەنجامدانی کاری گرافیک دەکرێت لە بەرنامەی ماتلاب ( Matlab ) کە نامیلکەکە بە زمانی کوردیە و بە وێنە و نووسراو بەشەکان روون دەکاتەوە.

گراف بە ماتلاب Matlab ![]()
هەروەک دەزانن بەرنامەی ( Photo Shop CS ) یەکێکە لە بەرنامە هەر چاکەکانی بواری گرافیک کە بەکاردێت بۆ دروست کردن و دەستکاری کردنی وێنە بە شێوەیەکی زۆر جوان لەگەڵ کەرستە و ئیفێکتی جۆراوجۆر بۆ کار کردن لەسەر وێنەکان کە لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادەکردون بە زمانی کوردی دەربارەی ئەم بەرنامەی کە بە وێنە و نووسراو باس لەم بەرنامە دەکات کە پەرتووکەکە لە ٢٠٠ لاپەرە پێكهاتووە.

پەرتووکی فۆتۆشۆپ سی ئیش ![]()
لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بۆ ئاست سەرەتایەکان بۆ فێربوونی بەرنامە ئەکسڵ ٢٠١٠ ( Microsoft Excel 2010 ) بە نووسراو وێنە .

بەرنامەی ( 3D Studio MAX ) یەكێکە لە بەرنامە هەر چاکەکان کە لە زۆر بواری چاک بەرکاردێت وەکو دروست کردنی تایتڵ بۆ کەناڵەکان ، وە دروست کردنی فلمی کارتۆنی سریدی و کاری سینەمایی وە بۆ بینیات نانی شاری ئەندازیاری و تەلارسازی و بارە سروشتیەکان وەکو ئاگر و زەریا و بۆشای ئاسمان و ... هتد کە لێرەدا کتێبێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی ئەم بەرنامە.

پەرتووکی 3D Studio MAX بە کوردی ![]()
بەرنامەی ( 3D MAX ) یەكێکە لەو بەرنامانەی کە بە کاردێت بۆ دروست کردنی ئەنیمەیشن و فلمی ڤیدیۆی جۆراو جۆر کە لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی ئەم بەرنامە کە بە وێنە و نووسراو باس لە بەشەکانی بەرنامەکە دەکات.

بەرێزان لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بۆ چۆنیەتی فۆرمات کردنی کۆمپیوتەر لە رێگایی فلاش میمۆری لە بری بەکارهێنانی سیدی یان دیڤیدی بۆ دامەزرادنی ویندۆز.

فرۆمات کردنی کۆمپیوتەر لە رێگایی فلاش ![]()
پەڕەى 2 لەکۆى 7 پەڕەدا