حەوت وانەی زمانی ++C

لێرەدا نامیلکەیەکم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی فێربوونی زمانی ( ++C ) بە زمانی کوردی کە لە حەوت  وانە پێکهاتووە، کە هەروەک دەزانین ئەم زمانە بە کاردێت بۆ دروست کردنی پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر.

Downloads:

فێرکاری ویندۆز

  • سەردانەكان: 3490
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

چۆنیەتی گواستنەوەی شاشەی مۆبایل بۆ کۆمپیوتەر

لێرەدا باس لە رێگایەکی ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی گواستنەوەی شاشەی مۆبایلەکەت بۆ سەر  کۆمپیوتەرەکەت واتا بینینی شاشەی مۆبایل لەسەر کۆمپیوتەر بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەکی  دەرەکی سەرەتا لە کۆمپیوتەرەکەمان لە بەشی ( Settings ) کلیک لەسەر ( System ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Projecting to this PC ) بکە ئەگەر بەشەکە چالاک نەبوو دەبێت بەرنامەی  ( Wireless display ) لەناو کۆمپیوتەرەکەت دامەزرێنیت بەم شێوەیە لە بەشی ( Settingsکلیک لەسەر ( Apps ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Optional Features ) بکە پاشان لە گەرانەکە بگەرێ بەدوای ناوی ( Wireless display ) و دامەزرێنە سەر کۆمپیوتەرکەت ئەگەر دانەمەزرا دەبێت ئەم کارە  بکەیت لەبەشی وایفای کۆمپیوتەرەکەت کلیک لەسەر ( Properties ) ئەو وایفایە بکە کە پەیوەندیت  پێوە کردووە پاشان بەشی ( Set metered connection ) ناچالاک بکە بەم شێوەیە دەتوانیت Wireless display ) دامەزرێنیت، پاش دامەزراندن لە بەشی ( Projecting to this PCکلیک لەسەر launch the connect app to project to this pc ) بکە پاشان لە مۆبایلەکەت لە  بەشی ( Cast ) لە مۆبایلەکەت بگەرێت بە دوای ناوی کۆمپیوتەرەکەت و پەیوەندی پێوە بکە، بەم شێوەیە دەتوانیت شاشەی مۆبایلەکەت بگوازیتەوە بۆ سەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەت بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 4023
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

دەروازەیەک بە رووی زمانی ++C

لێرەدا پەرتووکی ( دەروازەیەک بە رووی زمانی ++C ) بۆ ئامادە کردوون کە بە زمانی کوردیە کە دەربارەی زمانی ( ++C ) پرۆگرامینگی کۆمپیوتەرە کە ئەم زمانە زیاتر بەکاردێت بۆ دروست کردنی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر کە باس لە ( مێژووی ++C، بەکارهێنانی فرمانی ( Cout , Cin ) ، مانای کۆمێنت و جۆرەکانی، گۆراو جێگیر و جۆرەکانی ، جۆرەکانی گۆراو ، یاسای نرخ دانان بە گۆراوەکان، بەکارهێنانی ( If, else , .. ) بەکارهێنانی نەفی، پێناسە و پێکهاتەکانی نەخشە، بەکار‌هێنانی ( Break, Goto , Contnious , .. ) , یاسای گشتی رێزکراو، ( String ) چیە ؟ ، یاسای پێناسەی پۆینتەر ، کلاس ، ... هتد باس دەکات.

فێرکاری ویندۆز

  • سەردانەكان: 3430
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

پرۆکسی چیە؟

پرۆکسی بەرنامەیەکی سۆفتویریە ، کە ناسراوە بە خزمەتگوزاری پرۆکسی .

کاری پرۆکسی چیە؟ : پرۆکسی سێ کاری هەیە ئەمانەن :

هەڵگرتن ( Caching ) : کە ئەمە کاری سەرەکی پرۆکسی یە، کە ماڵپەر و پێگەکان هەڵدەگرێت  ( Saveدەکات.

بەو شێوەیە کە پێی سپێردراوە ، وەخستنەرووی بۆ بەکاربەر وە خێراکردنی کردەی پەرەکردنەوە.

( Filtering )  فلتەرکردنلە پاڵ کاری سەرەکی کە کاچینگ پرۆکسی هەڵدەستێ بە رێگەگەرتن وفلتەرکردنی ئەو پێگ و ماڵپەرانەی کە نەویستراون، هاوشێوەی فایەروۆڵ وەکو پارێزگارێک دەبێت.

گۆرین - ئاراستەبردن ( Redirection ) : بە شێوەیەک کە هەندێ لە داواکاریەکان بەرە و ئاراستەی تردەبات، بۆ نموونە گۆرینی رێرەوی کرانەوەی ماڵپەرێکی نەویستراو بۆ ماڵپەرێکی ئاینی و وە بەم شێوەیە..

 

سوودی هەڵگرتن - کاچینگ چیە؟ : کردەی هەڵگرتن لەسەر کارگوزار کە پرۆکسی لەسەرە، دەبێتە هۆێ خێرابوونی ئینتەرنێت ، تایبەت خێرابوونی گەران و دۆزینەوەی ماڵپەرەکان.

نموونەی کارگوزاری پرۆکسی: Netscape Proxy Server , Squid Web Proxy Cashe, Microsoft Proxy Server

بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە لایەن :ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

فێرکاری ویندۆز

  • سەردانەكان: 3327
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

پەرتووکێک لەسەر ئەلیکترۆنیک

 لێرەدا پەرتووكێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی ئەلیکترۆنیک کە پەرتووکە کە باس لە دروست کردنی نەخشەی ئەلیکترۆنیک و هۆرنی ئۆتۆمبێل و چاوی ئەلیکترۆنی و تاقیکردنەوەی پاتری ئۆتۆمبێل و ئامێری ناسینەوەی سیگناڵ و زەنگی دەرگا و ئەلەرمی دەست لێدان و ئۆرگی ئەلیکترۆنی و تاقیکردنەوەی رۆناکی فۆتۆ و فلاشەری ئەلیکترۆنی و تایمەری ئەلیکترۆنی و ... هتد باس دەکات.

 

فێرکاری ویندۆز

  • سەردانەكان: 3049
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

پەرتووكێک لەسەر فێربوونی فەیسبووک

لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی بەکارهێنانی فەیسبووک کە باس لە زۆربەی بەشەکانی فەیسبووک دەکات کە هەریەكێک لە بەشەکان چیە و چۆن بەکاردێت و  سوودیان چیە کە پەرتووکەکە لە ٢٤٠ لاپەرە پێکهاتووە.

فێرکاری ویندۆز

  • سەردانەكان: 3014
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

فێربوونی فۆتۆشؤپ ١٠ - PhotoShop 10

لێرەدا پەرتوکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی بەرنامەی گرافیک فۆتۆشۆپ ١٠ کە باس لە فێربوونی سەرەتای فۆتۆشۆپ دەکات و یان دانانی باگراوند بۆ وێنەکان و چاکردنی وێنە  کۆنەکان و رەنگ کردنی وێنەی رەش و سپیەکان و رەنگ کردنی دیجیتاڵی و ... هتد باس دەکات.

فێرکاری ویندۆز

  • سەردانەكان: 2975
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

پەرتووکێک لەسەر ئینتەرنێت

لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی لەسەر ئینتەرنێت کە باس لە چۆنیەتی دروست کردنی ئیمەیل و بەکارهێنانی دەکات لەگەڵ دروست کردنی ماڵپەر ( سایت ) و یان فێرکاری کاتێک بە یەکەمجار ئینتەرنێت بە کاردەهێنیت یان چۆنیەتی گەرانی سەرکەوتوو لە ئینتەرنێت و  یان دابەزاندنی بەرنامەکان لە ئینتەرنێت و یان سکان کردنی کۆمپیوتەرکەت لە ڤایرۆس لە  رێگایی ئینتەرنێت و  ... هتد، کە پەرتووکەکە لە ١٨٧ لاپەرە پێکهاتووە.

فێرکاری ویندۆز

  • سەردانەكان: 2619
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

فێرکاری لەسەر هیڵکاریی چالاکی (Activity Diagram)

لێرەدا نامیلکەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی کە باس لە چۆنیەتی بەکارهێنانی کەرستەکان و هێلکاری ( Diagram ) دەکات لەگەڵ مەبەستەکانی بۆ پۆلین کردنی کارەکان .

فێرکاری ویندۆز

  • سەردانەكان: 2527
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

هاش تاگ چیە ؟

لێرەدا نامیلکەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی هاش تاگ کە کاری چیە لە  تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و ماڵپەرەکەیان یان هاش تاگ لە هەر شوێنێکی تر و چۆن بەکاردێت و یان  بیرۆکەکەی چیە یان ئامانجی چیە هەروەها سوودی چیە و هەروەها چۆنیەتی  دروست کردنی  هاش تاگ و تایبەت مەندیەکانی و ... هتد.

 

فێرکاری ویندۆز

  • سەردانەكان: 2903
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

پەرتووکی نەخشەسازی و ژیربێژیی ژمارەی

لێرەدا پەرتووکێم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی ماتلاب و بیرکاری و بەرنامە سازی و چارەسەرکردن بە زمانی  کوردی بە ناوی ( نەخشەسازی و ژیربێژیی ژمارەی ) کە باس لە کردارە ژمێریاریەکان دەکات هەروەها  باس لە تێگەیشتن  لە کۆمپیوتەر لە ( ٠، ١ ) دەکات لەگەڵ تێگەیشتن لە کردارە ژمێریاریەکانی تر  کۆمپیوتەر و  تێگەیشتن لە  ( Signals and Digital Number System ) و لە  ( Disadvantageو  لە ( Digital Signal ) و  لە ( Binary Digital Signal ) ، ... هتد.

فێرکاری ویندۆز

  • سەردانەكان: 2478
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

فێرکاری بەرنامەی ماتلاب ( Matlab )

لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی ماتلاب کە هەروەک دەزانن ئەم بەرنامە بەکاردێت بۆ کرداری ژمێریاری و بیرکاری هەروەها دروست کردنی بەرنامە.

فێرکاری ویندۆز

  • سەردانەكان: 3385
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

فێربوونی بەرنامەی ئافتەرئیفێکت

لێرەدا نامیلکەیەکم بە زمانی کوردی بۆ ئامادە کردوون دەربارەی فێربوونی بەرنامەی ئافتەرئیفێکت ( Adobe After Effects ) کە بە وێنە و نووسراو باس لە بەکارهێنانی ئەم بەرنامە دەکات.

فێرکاری ویندۆز

  • سەردانەكان: 2998
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

فێرکاری بەرنامەی Adobe illustrator

هەروەک دەزانین بەرنامەی ( Adobe illustrator ) بەرکاردێت بۆ کاری گرافیک و دیزاین کردن کە بەرنامەیەکی زۆر چاک و سەرکەتووە لەم بارەدا کە لە بەرنامەی فۆتۆشؤپ دەجێت جا لێرەدا پەرتووكیێکم بۆ ئامادە کردوون لەسەر ئەم بەرنامەوە کە لە ١٤٥ لاپەرە پێکهاتووە کە باس لە  بەکارهێنانی کەرستەکانی ئەم بەرنامە دەکات بە زمانی کوردی بە وێنە و نووسراو کە لەلایەن چێنەر جەمیل ئامادە کراوە.

فێرکاری ویندۆز

  • سەردانەكان: 2926
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

پەرتووکێک بۆ فێرکاری ویندۆز

لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی ویندۆز بە گشتی کە باس لە بەشی ستار و جۆرەکانی وەشانی ویندۆز و چؤنیەتی دامەزراندنی ( Setup ) ویندۆز و دامەزراندنی تۆری ناوخۆی و تۆمارکردنی  هەژمار لە مایکرۆسۆفت و دامەزراندنی ویندۆز لە رێگایی ( USB ) و دانانی زمانی کوردی و زانیاری لەسەر ( Control Panel ) و ... هتد دەکات لەگەڵ کۆمەلێکی زۆر لە بابەتی پەیوەندی دار بەم بەشەوە کە پەرتووکەکە بە زمانی کوردیە و لە ١٠٥ لاپەرە پێکهاتووە .

فێرکاری ویندۆز

  • سەردانەكان: 2316
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

پەڕەى 4 لەکۆى 7 پەڕەدا

BIJMER.com