زۆر جار ئێمە کاتێک کار لەسەر بەرنامەی ( Microsoft Excel ) دەکەین بۆ ئەوەی زانیاریەکانمان بپارێزین وشەی نهێنی ( Password ) لەسەر ئەکسڵەکە دادەنێین بۆ ئەوەی کەس داخڵی زانیاریەکانمان نەبێت جا ئەگەر بێت و وشەی نهێنیمان لە یاد بچێت کیشەمان بۆ دروست دەبێت دەبێتە هۆکاری لە دەست دانی زانیاریەکان جا لێرەدا بەرنامەی ( Any Excel Password Recovery ) بۆ ئامادە کردوون کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە دۆزینەوەی وشەی نهێنی فایلەکانی ( Microsoft Excel ) بۆ ئەوەی ئەو فایلانەی بە وشەی نهێنی داخراون بیان کەینەوە بە ئاسانی.

لێرەدا دەتوانین ویندۆز ٧ ( Windows 7 Ultimate ) بە هەردوو سیستەمی ( ٦٤ و ٣٢ بیت ) دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەتان بە شێوەی کامل و خۆرایی لەسەر کۆمپیوتەرەکەتان دایمەزرێنن هەروەها دەتوانیت لە رێگایی فلاش میمۆری لە رێگایی بەرنامەی ( Refus ) ئەم ویندۆزە دامەزرێنە ناو کۆمپیتەرەکەتان بۆ چۆنیەتی دامەزراندنی ویندۆز ٧ کلیک لێرە بکە
کلیک لەسەر جۆری سیستەمەکە بکە بۆ دابەزاندن Windows 7 64 bit - Windows 7 32 bit

کراکی ویندۆز ٧ ![]()
لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی بزانین کە ناوی ئەو ئامێرەی ( Device ) کە پەیوەستە بە کۆمپیەتەرەکەمان ناوی چیە کە کاتێک سەیری دەکەین لە لستی پارچەکانی ئامێری کۆمپیوتەر ( Device Manager ) ناوی نادیارە واتا ناوەکەی نەنووسراو جا کاتێک ناوەکەی بزانین ئاسانتر دەتوانیت بگەرێت بە دوای پێناسەکەی ( تعريف ) لە ئینتەرنێتدا کە بەم شێوەیە دەتوانیت ئەم ناوە بزانین، سەرەتا کلیکی لای راست لەسەر ( This PC ) دەکەین پاشان ( Properties ) پاشان لە دەستی لای راست کلیک لەسەر ( Device Manager ) بکە پاشان ئەو ئامێرە هەڵبژێرە کە ناوەکەی نەناسراوە پاشان کلیکی لای راست لەسەر ناوە نە ناسراوکە ( unknown ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Properties ) بکە پاشان لە تابەکان کلیک لەسەر ( Details ) بکە پاشان لە ( Property ) ئەم بەشە ( Hardware ID ) هەڵبژێرە پاشان لە ( Value ) لە پاش وشە ( VEN ) چوارە پیتەکە هەڵبژێرە و لەگەڵ چوار پیتەکانی دوای وشەی ( DEV ) هەڵبژێرە لەم ماڵپەرە کلیک لێرە بکە لە بەشی ( Vendor ID ) و ( Device ID ) بنووسەوە و بەم شێوەیە ناوی پێناسەکە ( تعريف ) ی ئامێرەکەت دەست دەکەوێت، کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر.

بەرنامەی ( Hard Disk Sentinel Professional 5.70 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کە تایبەتە بە هاردی کۆمپیوتەر کە زانیاریت دەداتێ دەربارەی پلەی گەرم و تەندروستی هاردی کۆمپیوتەر واتا ئایە هاردی کۆمپیوتەرکەت تاکو چ رێژەیەک بەکەڵکی کارکردن دێت و هەروەها بە چەندین شێوە زانیاریت دەداتێ دەربارەی قەبارەی هاردی کۆمپیوتەر و لەگەڵ چەندین زانیاری تر دەربارەی هاردی کۆمپیوتەر و هەروەها دەتوانیت ریپۆرت دروست بکەیت دەربارەی زانیاریەکان بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.

کۆرتانا ( Cortana ) بەرنامەیەکە لە ناو ویندۆزی کۆمپیوتەردا هەیە بە شێوەی سەرەکی کە بەرنامەی فەرمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە کە وەکو رۆبۆتێک وایە لەناو کۆمپیوتەرەکەتدا هەر شتێکی لێ داوا بکەیت بە پێ هەبوونی شتەکە زانیارت دەداتێ جا ئەگەر بە نووسین یان بە دەنگ داوای لێ بکەیت بۆ نموونە گەر بێت و بە زمانی ئینگلزی پێ بلێت بەرنامەی ( Word ) بکەوە ئەوا ئەو بەرنامەت بۆ دەکاتەوە یان پێ بلێت زانیارم بدێ دەربارەی پاریس گەر لە ئینتەرنێتیش بێت دەگەرێت و زانیارت بۆ دابین دەکات دەربارەی پاریس, بەم شێوەیەش دەتوانیت ئەم بەرنامە بکەیتەوە لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( Cortana ) و بە بەرنامەکە ئاشنا دەبیت.

لێرەدا باس لە رێگایەکی سەرکەوتوو دەکەین بۆ چۆنیەتی فۆرمات کردنی فلاش میمۆری یان میمۆری کارد لە رێگایی دۆز کاتێک بە رێگایی ئاسای فۆرمات نەبێت یان کێشەی هەبێت کە بەم رێگایە دەتوانین بە سەرکەتووی فلاش میمۆریەکانتان فۆرمات بکەن بە دوریان بخەنەوە لە کێشەکان کاتێک کێشەیان هەبێت لە کاتی فرۆمات کردن یان کێشەی تریان هەبێت لە کاتی کردنەوەدا بەم شێوەیە دەتوانین

فلاش میمۆریەکان فۆرمات بکەن و کێشەکان چارەسەر بکەن سەرەتا لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( CMD ) کلیکی لای راست لەسەری بکە و پاشان کلیک لەسەر ( Administrator ) بکە لە دۆز ...
لێرەدا بەرنامەی ( PC health check ) بۆ ئامادە کردوون کە کاری بەرنامەکە تایبەتە بە دۆزینەوەی کێشەکانی کۆمپیوتەرکەت لە کاتی ئەوەی ئارەزوو بکەیت ( Windows 11 ) دامەزرێنیتە ناو کۆمپیوتەرەکەت کە بەرنامەکە ئاگادارت دەکاتەوە کۆمپیوتەرکەت لە کوێ کێشە هەیە و بۆت دیاری دەکات کە دەبێت چارەسەری بکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت ( Windows 11 ) لەسەر کۆمپیوتەرکەت دامەزرێنیت و وە زانیاری زیاتر دەداتێ دەربارەی چارەسەر کردنی کیشەکانی کۆمپویتەرەکەت بۆ ئەوەی بتوانیت بە ئاسانی ( Windows 11 ) لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دامەزرێنیت.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

بەرنامەی PC health check ![]()
لێرەدا باس لەوە دەکەین کە چۆن سوود لە ( VPN ) ناو کۆمپیوتەرەکەمان وەرگرین کە بە شێوەی خۆکار هەیە لەسەر ( Widnows 10 ) کە سوودی ( VPN ) ئەوەیە دەتوانیت بە هۆیەوە ( IP ) کۆمپیوتەرکەت بگۆریت و شاراوە بیت لەسەر ئینتەرنێت بۆ پاراستنی خۆت لە هاک کردن و هەروەها بتوانیت ئەو ماڵپەرانە بکەیتەوە کە داخراون ( Block ) کراون لەسەر ئینتەرنێت کە لە سەر سێرڤەرەوە داخراون کە دەتوانیت لە رێگایی ( VPN ) بیانکەیتەوە بەم شێوەیش دەتوانیت ئەم ( VPN ) بە کاربێنیت سەرەتا لە ویندۆز کلیک لەسەر ( Settings ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Network & internet ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( VPN ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Add a VPN connection ) بکە پاشان لە ( VPN Provider ) ( Windows ( Bulit-in) ) هەڵبژێرە پاشان لە ( Connection name ) ناوێک بە ئارەزووی خۆت بنووسە پاشان لە ( VPN Type ) ( point to point tunneling protocol ( PPTP ) ) هەڵبژێرە پاشان ئەم ماڵپەرە بکەوە کلیک بکە لە ماڵپەرەکە کلیک لەسەر ( Free VPN ) بکە پاشان لە دەست چەپ لە بەشی ( Free PPTP VPN ) بە ئارەزووی خۆت یەكێک لە سێرڤەری ( VPN ) هەڵبژێرە وەکو ( fr1.vpnbook.com ) لە بەشی ( VPN ) لەویندۆز لە ( Server name Or Adreess ) داخڵ بکە پاشان لە بەشی ( User & password ) لە ( VPN ) ئەو ( User & password ) داخیڵ بکەن کە لە خوارەوەی ناوی سێرڤەرەکان هەیە لە بەشی ( Free PPTP VPN ) لە ماڵپەرەکە پاشان کلیک لەسەر ( Save ) بکە پاشان کلیک لەسەر ناوی ( VPN ) بکە و پاشان کلیک لەسەر ( Connect ) بکە بەم شێوەیە پەیوەندی دروست دەبێت لەگەڵ سێرڤەرەکەو ( IP ) ی کۆمپیوتەرەکەت دەگۆرێت.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

لێرەدا کۆمەڵێکی زۆر لە فرمانەکانی یان کۆماندەکانی ( RUN ) بۆ ئامادە کردوون لەگەڵ روون کردنەوە و کاری هەر فرمانێک لە فرمانەکانی ( RUN ) بە زمانی کوردی.

temp : ئهو فایلانهی زیادن له کۆمپیوتهرهکهت دهتوانی دلێتیان بکهی
%temp% : ئهو فایلانهی زیادن له کۆمپیوتهرهکهت دهتوانی دلێتیان بکهی
recent : ئهو فایلانهی زیادن له کۆمپیوتهرهکهت دهتوانی دلێتیان بکهی
Prefetch : ئهو فایلانهی زیادن له کۆمپیوتهرهکهت دهتوانی دلێتیان بکهی
accwiz : زیادکردنی ههندی مواسهفاتی دیسکتۆپ
hdwwiz.cpl : زیادکردنی پارچهی ڕهقی کۆمپیوتهر
appwiz.cpl : بۆ هینانی ویندۆی فرێدانی بهرنامه کان
wuaucpl.cpl : بۆ ویندۆ نوێکردنهوه .... زیاتر بخوێنەوە
لە رێگایی ئەم ماڵپەرەی بۆم ئامادە کردوون دەتوانین زانیاری وردتان دەست کەوێت دەربارەی کۆمپیوتەرەکەتان بە شێوەی ئۆنلاین بێ بەکارهێنانی هیچ کۆد و بەرنامەیەک زانیاری وەکو زانیاری دەربارەی رام و جۆری سیستەم و گرافیک کارد و جۆری پرۆسێسەر و جۆرەکانی درایڤەر و ... هتد.
تێ بینی : لە کاتی کردنەوەی ماڵپەرەکە رەنگە پێویست بەوە بکات بەرنامەیەکی بچووک هەیە دایبەزێنیتە ناو کۆمپیوتەرەکەت کە ماڵپەرەکە خۆی داوات لێدەکات بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە.

لە رێگایی داخیڵ کردنی ئەم کۆدە ( msinfo32 ) لە بەشی ( RUN ) یان لە بەشی گەران لە ویندۆز دەتوانیت زانیاری وورد وەرگریت دەربارەی کۆمپیوتەرەکەت زانیاری وەکو ناو و وەشانی سیستەمی و یان ناو و مۆدێلی کۆمپیوتەر و زانیاری لەسەر پرۆسێسەر و جۆری بایۆس و مۆدێلی بایۆس و زانیاری لەسەر جۆری میدیاکان و وەکو سیدی و دیڤیدی و مۆدێلم و USB و ... هتد.

لە رێگایی بەرنامەی ( LinuxLive USB Creator 2.9.4 ) کە بۆم ئامادە کردوون کە زمانی کوردیشی تێدایە دەتوانین سیستەمی بووتکراو لەسەر فلاش میمۆری دروست بکەن و پاشان ئەو سیستەمە بەکاربێنین لە رێگایی فلاش میمۆری لەسەر کۆمپیوتەرەکانی تر و بیکەیتەوەو ئەگەر هاتوو کۆمپیوتەرەکەش هیچ ویندۆزێکی لەسەر نەبێت! کە دتوانیت سەرەتا سیستەمەکەت لەسەر ئینتەرنێت یان لە رێگایی سیدی کۆمپیوتەر یان بە شێوەی ( IMG ) دابەزێنیتە سەر فلاش میمۆریەکەت و پاشان لەسەر فلاشەکە بووتی بکەیت.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە

بەرنامەی LinuxLive USB Creator 2.9.4 ![]()
لە رێگایی بەرنامەی ( Windows7 Key Finder ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی سریەلی ویندۆزەکەتان بە دەست بێنن هی ویندۆزی ٧ واتا لە کاتی کارکردنی ویندۆزەکەو دوای دووبارە سوودی لێ وەرگرنەوە بۆ چالاک کردنی ویندۆزەکە.

بەرنامەی Windows7 Key Finder ![]()
لێرەدا بەرنامەی ( OS Detect - 32-bit or 64-bit ) بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین زانیاریتان دەست کەوێت دەربارەی ویندۆزەکاتان وەکو ناو و جۆری سیستەمەکەتان

بەرنامەی OS Detect 1.3 ![]()
لێرەدا باس لە رێگایەکی ئاسان دەکەین بۆ دەست کەوتنی زانیاریەکی زۆر دەربارەی کۆمپیوتەرەکەتان وەکو زانینی بەرواری دروست کردنی کۆمپیوتەرەکەتان یان زانیاری لەسەر جۆری سیستەمی کۆمپیوتەرەکەتان یان زانیاری لەسەر بایۆس یان ... هتد بێ بوونی هیچ بەرنامەیەک ئەویش لە رێگا داخڵ بوونی دۆز بەم شێوەیە سەرەتا لە ( RUN ) بنووسە ( CMD ) پاشان بنووسە ( Systeminfo ) بەم شێوەیە زانیاریەکی وردت دەست دەکەوێت دەربارەی کۆمپیوتەرەکەت.

پەڕەى 2 لەکۆى 3 پەڕەدا