زۆرجار هه‌ندێک کێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت له کۆمپیوته‌ره‌که‌مان بۆ نموونه ناتوانین به‌رنامه‌یه‌ک ( Setup ) بکه‌ین یان کێشه دروست ده‌بێت له به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت یان ... هتد جالێره‌دا باس له رێگایه‌ک ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین تاراده‌یه‌ک کێشه‌کان چاره‌سه بکه‌ین

ئه‌وه‌یش به به‌کارهێنانی فرمانی ریستۆریه ( Restore ) له کۆمپیوته‌ره‌که‌مان که پێویست به هیچ به‌رنامه‌یه‌ک ناکات و له‌ناو داخێلی کۆمپیوته‌ره‌که‌مان هه‌یه و ده‌توانین سوودی لێوه‌رگرین و که کرداره‌که بریتیه له گه‌رانه‌کانه‌وه سیسته‌می کۆمپیوته‌ره‌که‌مان بۆ باری
زۆرجار هه‌ندێک کێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت له کۆمپیوته‌ره‌که‌مان بۆ نموونه ناتوانین به‌رنامه‌یه‌ک ( Setup ) بکه‌ین یان کێشه دروست ده‌بێت له به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت یان ... هتد جالێره‌دا باس له رێگایه‌ک ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین تاراده‌یه‌ک کێشه‌کان چاره‌سه بکه‌ین

ئه‌وه‌یش به به‌کارهێنانی فرمانی ریستۆریه ( Restore ) له کۆمپیوته‌ره‌که‌مان که پێویست به هیچ به‌رنامه‌یه‌ک ناکات و له‌ناو داخێلی کۆمپیوته‌ره‌که‌مان هه‌یه و ده‌توانین سوودی لێوه‌رگرین و که کرداره‌که بریتیه له گه‌رانه‌کانه‌وه سیسته‌می کۆمپیوته‌ره‌که‌مان بۆ باری پێشتر بۆ نموونه تۆ کاتێک تازه کۆمپیوته‌ره‌که‌ت فۆرمات کرد خاڵی گه‌رانه‌وه‌ت دروست کردووه، جا لێره‌دا ده‌توانیت خاڵی گه‌رانه‌وه دروست بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌کت بۆ دروست بوو بتوانیت بیگه‌رێنیته‌وه بۆ خاڵی فۆرمات کردن، به‌م شێوه‌یه ده‌توانین ئه‌م کاره جێ به‌جێ بکه‌ین: سه‌ره‌تا ده‌بێت ( Restore ) چالاک بکه‌یت له کۆمپیوته‌ره‌که‌ت به‌م شێوه‌یه ده‌توانیت چالاکی بکه‌یت سه‌رتا کلیکی راست له‌سه‌ر ( My Computer ) بکه و پاشان کلیک له‌سه‌ر ( properties ) پاشان ( System Protection ) کلیک بکه پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Configure....) بکه‌و پاشان ئه‌مه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبژێره ( Restore ystem settings and previous versions of files ) پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Create ) بکه و ناوێک بنووسه به ئاره‌زووی خۆت و چاوه‌روان به تاکو ئه‌م په‌یامه‌ت بۆ دێت ( The restore point was created successfully ) پاشان کلیک له‌سه‌ر ( Close ) بکه و له دوایدا هه‌ر کاتێک کێشه‌یه‌کت هه‌بوو له کۆمپیوته‌ره‌که‌ت هه‌مان شوێن بکه‌وه واتا کلیکی راست له‌سه‌ر ( My Computer ) بکه و پاشان کلیک له‌سه‌ر ( properties ) پاشان ( System Protection ) کلیک بکه و پاشان کلیک له‌سه‌ر ( System Restore ) بکه‌و پاشان ( Next ) بکه و پاشان ئه‌م ناوه هه‌ڵبژێره که پێشتر داخڵت کردبوو پاشان ( Next ) بکه و پاشان ( Finish ) بکه که‌مێک چاوه‌روان به تاکو کۆمپیوته‌ره‌که‌ت جارێکی‌تر داده‌گیرسێته‌وه.
Comments powered by CComment