بەرنامەی Virtual box 7.0

بەرنامەی ( Virtual BOX ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین سیستەمێک لەناو

سیستەمێکی تر بەگەر بخەن واتا بۆ نموونە بەگەرخستنی سیستەمی ماکنتۆش لەناو ویندۆزدا یان بە

پێچەوانەوەی یان بەگەرخستنی هەر سیستەمێکی تر لەناو سیستەمی ماکنتۆش و لینۆکس و ویندۆز.

جا لێرەدا فێرکاریەکمان بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی ئەم بەرنامە کلیک لێرە بکە.

 

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە بۆ سیستەمەکان

بابەتی هەمەجۆر-ماکنتۆش

  • سەردانەكان: 940
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

Any Desk چیە و بۆچی بەکاردێت ؟

( Any Desk ) بەرنامەیەکە بە کاردێت بۆ یارمەتی دانی هاورێکەت یان بەرامبەرەکەت بۆ کارکردن لەسەر

کۆمپیوتەرەکەی یان چاک کردنەوەی کۆمپیوتەرەکەی کە ئەوەیش بە داخڵ بوونی بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەی

بە شێوەی فەرمی نەک بە شێوەی هاکی ! واتا کاتێک کار لەسەر کۆمپیوتەرەکە دەکەین بێ گومان لە

رێگایی ئینتەرنێت، بەرامبەرەکەت هەموو جوڵەکان دەبینێت واتا ناتوانیت کارێک بکەیت شاراوە بێت ئەو

نەبینێت، کە ئەم بەرنامە کار ئاسانی زۆر دەکات لە بری ئەوەی بچیت بۆ لای هاورێکەت کۆمپیوتەرەکەی

بۆ چاک بکەیتەوە، لە رێگایی ئەم بەرنامە دەتوانیت هەموو کارەکان ئەنجام بدەیت، کە دەبێت هەردوو لا 

بەرنامەکەیان لەسەر کۆمپیوترەکەیان هەبێت وە هەردووکیان کاتێک بەرنامەکە دەکەنەوە دەبنە خاوەن 

کۆدیك کە هەر یەکێک ئارەزوو بکات داخڵی کۆمپیوتەرەکەی تر ببێت دەبێت بەرامبەرەکەی کۆدەکەی خۆی

بۆ بنێرێت و پاشان قەبوولی ئەوە بکات کە داخڵ کۆمپیوترەکەی ببێت، هەروەها دەتوانیت دەسەڵاتی

دیاری بکەیت کە تاکو چەند بتوانێت کۆنترۆڵی لەسەر کۆمپیوتەرەکە هەبێت، هەروەها دەتوانیت لە کاتی

کارکردن لەسەر کۆمپیوتەری هاورێکەت کارەکان بە ڤیدیۆ تۆمار بکەیت یان چاتی لەگەڵ بکەیت هەروەها

دەتوانیت سکرینی کۆمپیوتەرەی هاورێکەت وەکو تەختە رەش بەکاربێنیت و ئاکشنەکانی لەسەر

ئەنجام بدەیت, هەروەها دەتوانیت لە کۆمپیوتەر داخڵی مۆبایل ببیت و بە پێچەوانەوەش.

بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە بۆ مۆبایل کلیک لەسە جۆرەکە بکە: ئەندرۆید  ، ئایفۆن

بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لەسەر ڤیدیۆکان بکە: یەکەم  ، دووەم ، سێ یەم

Downloads:

بابەتی هەمەجۆر-ماکنتۆش

  • سەردانەكان: 1469
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

زانینی ئاستی باشی و خراپی کۆمپانیاکان

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( Trustpilot.com ) کە ماڵپەرێکی زۆر چاکە بۆ هەڵسەنگاندنی

ئاستی باشی و خراپی کۆمپانیاکانی جیهان بە تایبەتی کۆمپانیاکانی کۆمپیوتەر کە کاتێک ماڵپەرێک

داخڵی ئەم ماڵپەرە دەکەیت بۆت دیاری دەکات تاکو چ ئاستێک باشە یان خراپە یان تاکو چ ئاستێک

خەڵک پێان چاکە چونکە هەڵسانگاندنی خەڵک وەردەگرێت لەسەر باشی و خراپی کۆمپانیاکان.

کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە

بابەتی هەمەجۆر-ماکنتۆش

  • سەردانەكان: 1662
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

زانینی نرخی دراو لە رێگایی گەرانی گۆوگڵ و بینگ

لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان و چاک دەکەین بۆ ئەوەی بە ئاسانی نرخی دراوی زۆربەی وڵاتەکانی جیهان بزانین تەنانەت نرخی دراوی عراقیش بە دواین نوێکاریەوە کە ئەویش لە  رێگایی بەکارهێنانی  گەرانی گۆوگڵ و بینگ (  Google Bing  ) بەم شێوەیە دوای کردنەوەی ماڵپەری ( Google Bing ) لە گەرانەکە بنووسە ( $currency 100 ) کە ١٠٠ بریتیە لەو پارەی کە  ئارەزوو دەکەیت نرخەکەی بزانیت بۆ هەر نرخێکی تری دراو بۆ نموونە تۆ ئەگەر ئارەزوو بکەیت بزانیت نرخی دراوی ١ دۆلار چەندە دەنووسیت  ( $currency 1 ) پاشان لە خشتەکەی ژێرەوەی ئەم نووسراوە جۆری پارەکان هەڵدەبژێریت بۆ زانینی نرخی دراو، کردنەوەی ماڵپەری ( Google Bing ) .

 

بابەتی هەمەجۆر-ماکنتۆش

  • سەردانەكان: 1811
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

JDiskReport 1.4 بۆ سەرژمێری بۆشای کۆمپیوتەر

بەرنامەی ( 1.4 JDiskReport ) بەرنامەیەکی زۆر چاک و بە خۆرایە کە دەتوانین لە رێگایی ئەم بەرنامەوە سەرژمێری ( analyze ) بۆشای هاردی کۆمپیوتەرکەتان یان میمۆری بکەن واتا بۆتان دیاری دەکات کە هەر یەكێک لە فایلەکان یان فۆڵدەرەکان چەند بۆشایان گرتووە لە هاردی کۆمپیوتەرکەتان .

بابەتی هەمەجۆر-ماکنتۆش

  • سەردانەكان: 1711
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی Many Cam 7.7 MAC

بەرنامەی ( Many Cam 7.7 ) بەرنامەیەکی نایابە و زۆر چاکە زۆر کاری نایاب ئەنجام دەدات لە رێگایی ئەم بەرنامە دەتوانیت کامێرایی کۆمپیوتەر و مۆبایل و کامێری پاراستن و ... هتد بکەیتەوە هەروەها دەتوانیت هەر ڤیدیۆیەکی یوتیوب مەبەستت بێت سەری بکەیت لەناو بەرنامەکەدا کە دەتوانیت بەش بەش لەناو بەرنامەکە دایبنێت یان فایلی پاوەر پۆینت بکەیتەوە یان کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ یان نیشاندانی شاشەی دێسکتۆپ یان یاری هەمەجۆر یان ... هتد کە دەتوانیت بەش بەش لەناو بەرنامەکدا دایبنێت و کامیانت مەبەست بێت بیکەیتەوە هەروەها بەرنامەکە فلتەری جۆراوجۆری تێدایە دەتوانیت بە فلتەرە جۆراوجۆرەکان گۆرانکاری لەسەر بەشەکان بکەیت بۆ نموونە دەتوانیت  باگراوندی بەشەکان بگۆریت یان نووسراو لەسەر بەشەکان دابنێت یان ئیفێکتی جۆراوجۆر بۆیان زیاد بکەیت یان دەتوانیت هێمایی جۆراوجۆر لەسەر بەشەکان دابنێت یان ... هتد.

بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

بابەتی هەمەجۆر-ماکنتۆش

  • سەردانەكان: 1840
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

خۆت کەناڵەکانی سەتەلایتەکەت نوێ بکەرەوە

لێرەدا ماڵپەرێکی زۆر چاکم بۆ ئامادە کردوون کە تەرەدوودی زۆربەی کەناڵەکانی جیهانی تێدایە بۆ زۆربەی  ئامێرەکانی سەتەلایت کە دەتوانین بە ئاسانی و بە خۆرایی فایلی فریکوێنسی سەتەلاتەکان دابەزێنیتە ناو کۆمپیوتەرەکەت و پاشان بخەیتە سەر فلاش میمۆری و داخڵ ئامێری سەتەلایتەکەت بکەیت و  کەناڵەکان نوێ بکەیتەوە بە ئاسانی، کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە پاش کردنەوەی ماڵپەرەکە کلیک لەسەر ( Download ) بکە پاشان جۆر و مۆدێلی سەتەلایتەکەت هەڵبژێرە و پاشان فایلی  فریکوێنسی کەناڵەکان دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەت و پاشان لە رێگایی فلاش میمۆری کەناڵەکان  نوێ بکەرەوە بە هۆی داخڵ کردنی فلاش میمۆریەکە لە ئامێری سەتەلایتەکەوە، بۆ زانیاری زیاتر بە  ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە .

تێ بینی: کاتێک کە فایلەکە لە ماڵپەرەکە دادەبەزێنیت ئەگەر فایلەکە بە شێوەی ( ZIP , RAR ) بوو ئەوا  فایلەکەی ناوی دەربهێنە کە بە شێوەی تایپی ( bin )ە بیخە سەر فلاش میمۆریکە و بۆ ئەوەی ئامێری سەتەلایتەکەت فایلەکە بیخوێنێتەوە بۆ نوێ کردنەوەی کەناڵەکان.

بابەتی هەمەجۆر-ماکنتۆش

  • سەردانەكان: 1742
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی Weather bug 1.0

بەرنامەی ( Weather bug 1.0 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگای ئەم بەرنامەوە دەتوانین زانیاریتان

دەست کەوێت دەربارەی کەش و هەوای هەموو جیهان بە جۆرەها شێوە بۆ نموونە زانیاری دەربارەی

کەش و هەوای ئێستا زانیاری دەربارەی کەش و هەوای ١٠ رۆژ یان زانیاری زیاتری دەربارەی کەش و

هەوا جگە لە پلەی گەرمی یان وەرگرتنی زانیاری دەربارەی کەش و هەوا لەسەر نەخشە لەگەڵ

زانیاری  تر هەمەجۆر دەربارەی کەش و هەوای جیهان، هەروەها دەتوانیت بەرنامەکە دابەزێنیت بۆ

مۆبایلیش کلیک لەسەر جۆری مۆبایلەکان بکە بۆ دابەزاندن :( ئەندرۆید - ئایفۆن ).

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن بۆ ماک

بابەتی هەمەجۆر-ماکنتۆش

  • سەردانەكان: 1792
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

چارەسەری نەکرانەوەی فایلەکان لەسەر کۆمپیوتەرەکەماندا

زۆر جار کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە کاتی هەوڵدانماندا بۆ کردنەوەی فایلێک لە کۆمپیوتەرەکەماندا

کاتێک هەوڵدەدەین بیکەینەوە نابێتەوە یان نازانین چ جۆرە فایلێکە بۆ ئەوەی بەرنامەیەک دابەزێنین بۆ

کردنەوەی فایلەکە جا لێرەدا رێگایەکی زۆر ئاسان باس دەکەین بۆ چارەسەر و وەرگرتنی زانیاری لەسەر

فایلەکە و بۆ کردنەوەی فایلەکە بەم شێوەیە سەرەتا کلیکی لای راست لەسەر فایلەکە بکە پاشان لە

بەشی ( Type of files ) زانیاری وەرگرە لەسەر جۆر فایلەکە واتا جۆرەکەی چیە وەکو

( txt یان doc یان pdf یان ...هتد ) پاشان ناوی جۆری فایلەکە بۆ نموونە ( PDF ) لەم ماڵپەرە بنووسە

کلیک لێرە بکە پاشان کلیک لەسەر گەران بکە و بەم شێوەیە زانیارت دەست دەکەوێت لەسەر فایلەکە و

کە چ جۆرێکە و بە چی بەرنامەیەک کار دەکات.

 

بابەتی هەمەجۆر-ماکنتۆش

  • سەردانەكان: 1998
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی EndNot X9 MAC

بەرنامەی ( Endnot X9 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کە تایبەتە بە ئامادەکردنی توێژینەوەکان 

بۆ قوتابیانی پەیمانگا و کولێژەکان کە دوای دامەزراندنی ئەم بەرنامە بەرنامەکە بە شێوەی

خۆکار زیاد دەبێت لە ناو بەرنامەی (  Microsoft Word ) کە کەرستەی زۆری تێدایە بۆ ئامادە

کردنی توێژینەوەکان بۆ قوتابیان.

 

بابەتی هەمەجۆر-ماکنتۆش

  • سەردانەكان: 2214
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

تۆمارکردنی کیبۆرد و ماوس

لێرەدا بەرنامەی (2.0 macrorecorder ) بۆ ئامادە کردوون کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە

تۆمارکردنی هەر جوڵەیەکی ماوس یان هەر نوسینی کیبۆرد واتا تۆ کاتێک بە ماوسی

کۆمپیوتەرەکەت جوڵەیەک دەکەیت یان بە کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەت نووسنێک دەنووسیت ئەوا

ئەم بەرنامە تۆماری دەکات و بە شێوەیەک جارێکی تر هەمان ئەم کارانە ئەنجام دەدات کە تۆ

پێشتر بە کیبۆرد و ماوسی کۆمپیوتەرەکەت ئەنجامت داوە، هەروەها دەتوانیت تۆمارەکە ( Save )

بکەیتە ناو کۆمپیتەرەکەت و بە ناوێک ( Save ) بکەیت چ کاتێک پێویستت بوو بەکاربێنیت بۆ ئەوەی

هەمان ئەم کارانە ئەنجام بدات کە تۆ ئەنجامد داوە بە کیبۆرد و ماوس.

 

بابەتی هەمەجۆر-ماکنتۆش

  • سەردانەكان: 2225
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

گۆرینی رەنگی شاشەی کۆمپیوتەر

لێرەدا بەرنامەی ( F.lux ) م بۆ ئامادە کردوون کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە گۆرینی رەنگی شاشە کۆمپیوتەر بۆ رەنگی قاوەی کاڵ بە جۆرێک کە ببێتە هۆکاری حەسانەوەی چاو کە دەتوانێت رێژەی رەنگەکە زیاد و کەم بکەیت لە کاتی رۆژدا یان لە کاتی شەودا .

ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن                               قەبارە:١،٦٧ مب

بابەتی هەمەجۆر-ماکنتۆش

  • سەردانەكان: 2292
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

ماڵپەری zamzar.com

ماڵپەری ( zamzar.com ) ماڵپەرێکی زۆر جاکە بۆ گۆرینی فۆرماتەکانی فایلەکان

واتا گۆرینی فایل لە فۆرماتێکەوە بۆ فۆرماتێکی تر بۆ نموونە گۆرینی ( PDF ) بۆ ( DOC )

کە توانای گۆرینی فۆرماتێکی زۆری فایلەکانی هەیە و بەکارهێنانیش زۆر ئاسانە.

کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە

 

بابەتی هەمەجۆر-ماکنتۆش

  • سەردانەكان: 2168
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)
BIJMER.com