گرینگی ماڵپەری dev.tube
ئەم ماڵپەرە ( dev.tube ) کۆمەڵێكی زۆر لە ڤیدیۆی یوتیوبی ئامادە کردووە لە ماڵپەرەکەی دەربارەی پرۆگرامینگ و فێربوونی زمانەکانی کۆمپیوتەر و بەرنامەی رێژی و بابەتی تر دەرباەری کۆمپیوتەر کەڤیدیۆکان پۆلین کراون بۆ سەر بەشەکانی کۆمپیوتەر و زمانەکانی.
- سەردانەكان: 2292
ماڵپەرەکەت بپشکنە لە هەموو جیهان کار دەکات یان نا
زۆرجار کێشەمان بۆ دروست دەبێت کە ئایە ماڵپەرەکەمان کار دەکات یان دەکرێتەوە لە وڵاتانی جیهان یان نا یان لە چ وڵاتێک کێشەی هەیە یان ئارەزوو دەکەین بزانین لەو وڵاتەی کە کێشەی هەیە لە چ شارێک !ماڵپەرەکە ناکرێتەوە جا لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( dnsmid.com ) کە دەتوانین هەر ماڵپەرێک ئارەزوو بکەن پێی بپشکنن لە هەموو وڵاتانی جیهان، یان لە زۆربەی شارەکانی وڵاتێک پشکنینی بۆ بکەن کە ئایە وەڵام هەیە بۆ ماڵپەرەکە لە شوێنەکان یان نا.
- سەردانەكان: 2392
بەرنامەی Adobe Dreamweaver CS6
لێرەدا بەرنامەی ( Dreamweaver CS6 ) بۆ ئامادە کردوون لەگەڵ فایلی چالاک کردن کە بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ بواری دیزاین کردنی ماڵپەر کە ئەم بەرنامە یەكێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیایی ( Adobe ) کە بەرنامەیکی زۆر چاکە و سەرکەوتووە کە دەتوانین لەناو بەرنامەکەدا خۆتان کۆدەکان بنووسنەوە یان لە رێگایی کەرستەی بەرنامەکەوە کۆدەکان بنووسنەوە.
فێرکاری بە زمانی عربی بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە
- سەردانەكان: 2305
ماڵپەرەکە بپشکنە ئینجا بیکەرەوە
زۆر جار ئێمە زانیاریمان بۆ دێت کە گوایە ماڵپەرێک ناپارێزراوە یان ڤایرۆسی تێدایە یان فایلی هاکی تێدایە رەنگە بوێری ئەوەمان نەبێت بیکەینەوە جا لێرەدا دەتوانیت لە رێگایی ئەم ماڵپەرانەی خوارەوە ماڵپەرەکان بپشکنین کە پارێزراوە یان نا ئینجا ماڵپەرەکە بکەینەوە کە یەكێک لە لینکەکان تایبەتە بە لینکی گۆگوڵ و دوو لینکەکەی تریش سکانی ماڵپەرەکان دەکات لە زۆرترین ئەنتی ڤایرۆسەکانی جیهاندا .
- سەردانەكان: 2695
کردنەوەی نامەی ئەلیکترۆنی بازرگانی
زۆر جار کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە کاتی کردنەوەی نامەی ئەلیکترۆنی ( E-mail ) لە بەرنامەکانی کردنەوەی ( E-mail ) یان لە رێگایی ماڵپەری فەرمی ( E-mail ) ەکە بۆمان ناکرێتەوە جا بۆ چارەسەری ئەم کێشانە دەتوانین سەردانی ئەم ماڵپەرەی خوارەوە بکەن بۆ کردنەوەی ( E-mail ) ەکانتان بێ کێشە .
- سەردانەكان: 2777
بەسەرکردنەوەی ماڵپەر لە کارکردنیدا
لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرانە دەتوانین هەر ماڵپەرێک کە مەبەستان بێت تاقی بکەنەوە کە لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان دەکرێتەوە یان یان یان ماڵپەرەکە کاریە و کاردەکات یان وەستاوە ؟ لەبەر هەر هۆیەک بێت هێرشی هاک بێت یان ... هتد.
ماڵپەری یەکەم ، ماڵپەری دووەم ، ماڵپەری سێ یەم , ماڵپەری چوارەم ، ماڵپەری پێنجەم
- سەردانەكان: 3377
بەسەرکردنەوەی DNS ماڵپەرەکان ( سایت )
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە چەند ماڵپەرێک بۆ بەسەکردنەوەی ( DNS ) ماڵپەرەکان کە تیایدا دەتوانین بە داخڵ کردنی ئەم ماڵپەرانەی کە مەبەستانە لەناو ماڵپەری بەسەکردنەوەی ( DNS ) بزانن کە ئایە ماڵپەرەکە ( DNS ) ی چیە؟ لە هەر وڵاتێک یان لە چ وڵاتێک دەکرێتەوە لە چ وڵاتێکیش کێشەی هەیە کە بە چەندەها جۆری ( DNS ) دەتوانین ماڵپەرەکان ( Check ) بکەنەوە. ماڵپەری یەکەم ، ماڵپەری دووەم ، ماڵپەری سێ یەم
- سەردانەكان: 5301
ماڵپەرێکی زۆر چاک بۆ بەدست هێنانی ستایلی زۆر جوان
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( templatki.com ) کە ماڵپەرێکی زۆر چاکە و کۆمەڵیکی زۆر جوان ستایلی هەمەجۆری تێدایە بۆ سکریپتی جووملە و وۆرد پرێس و درۆباڵ و فۆتۆشۆپ و ... هتد کە کۆمەڵیکی زۆر ستایلی تێدایە بە خۆراین و دەتوانین دایبەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەتان ، لەگەڵ کۆمەڵێک لە مۆدێل و پلەگین و کۆمپۆنیتی جووملە.
کلیک لێرە بکە بۆ سەردانی کردنی ماڵپەرەکە
- سەردانەكان: 4048
easycounter بۆ سەرژمێری ماڵپەر
لە رێگایی ماڵپەری ( easycounter.com ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی سەرژمێری هەر ماڵپەرێک هەبێت بیکەن ئەویش بە داخڵ کردنی ماڵپەرەکە بۆ ناو ماڵپەری ( easycounter.com ) بۆ ئەوەی زانیاریتان دەست کەوێت لەسەر ماڵپەرەکە دەربارەی رێزبەندی ماڵپەرەکە لە جیهاندا یان لە و وڵاتەی کە زۆر کراوەتەوە یان ژمارەی سەردانی رۆژانە چەندە یان ژمارەی کردنەوەی لاپەرەکان چەندە یان ئەگەر سەب دۆمەین هەبێت رێژەی کراوەی سەب دۆمەینەکان چەندە ؟ یان لە کوێ تۆمارکراوە، چ کاتێک تۆمارکراوە یان ... هتد لەگەڵ چەندین زانیاری بە سوودی تر دەربارەی ماڵپەرەکان.
کیلک لێرە بکە بۆ سەردانی کردنی ماڵپەرەکە
- سەردانەكان: 4867
بەرنامەی Cyberduck 8.2
بەرنامەی ( Cyberduck ) یەکێکە لە بەرنامەکانی بەرزکردنەوە ( Upload ) و دابەزاندنی ( Download ) فایلەکان لە سێرڤەری ماڵپەرە بۆ ناو کۆمپیوتەر و بە پێچەوانەوەش کە بۆ هەردوو جۆری سیستەمی ماکنتۆش و ویندۆز دروست کراوە .
- سەردانەكان: 4321
سەژمێری کردنی ماڵپەر لە رێگایی statcounter
لە رێگایی ماڵپەری ( Statcounter ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی سەرژمێری ماڵپەرەکەتان بکەن واتا زانیاری وەرگرن لەسەر ماڵپەرەکەتان کە ژمارەی سەردانەکان چەندە یان لە کام وڵات و شاری جیهان ماڵپەرەکەت کراوەتەوە یان لەسەر چ جۆرە ئامێرێک ماڵپەرەکەت کراوەتەوە وەکو چ جۆرە مۆبایلێک یان چ جۆرە سیستەمێکی کۆمپیوتەر یان چ جۆرە براوزەرێکی کۆمپیوتەر یان کام لە لینکەکان سەردانیان زۆرە یان چ جۆرە وشەیەک لە گەران بە کارهاتووە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکەت یان وەرگرتنی زانیاری لەسەر سەردان کەرەکان لەسەر نەخشە یان زانینی رێژەی کردنەوەی ماڵپەرەکەتان بە شێوەی راستەوخۆ یان لە رێگایی سۆشیەل یان لە رێگایی گەران یان زانیاری زۆر لەسەر هەر سەردان کەرێک وەکو زانینی ( IP ) کۆمپیوتەر و بەرواری سەردان کردن و ... هتد لەگەڵ چەندین زانیاری تر لەسەر سەردانی کردنی ماڵپەرەکەت، کە بەم شیوەیە دەتوانیت ئەم سەرژمێریە بۆ ماڵپەرەکەتان بە کاربێنن سەرات دەبێت خۆت تۆمار بکەیت لە ( Statcounter ) کلیک لێرە بکە پاشان پاشان کۆدێک هەیە دەبێت داخڵی ماڵپەرەکەت بکەیت بۆ چۆنیەتی داخڵی کردنی ئەم کۆدە بۆ ناو ماڵپەرەکەت کلیک لێرە بکە ، یان بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە ، ڤیدیۆی دووەم، پاش داخڵ کردنی ئەم کۆدە بۆ ناو ماڵپەرەکەت پاشان (Login) ی ماڵپەری ( statcounter.com ) بکە و زانیاریەکان لەسەر ماڵپەرەکەت بە دەست بهێنە.
- سەردانەكان: 4223
بەرنامەی Microsoft Frontpage
بەرنامەی ( Microsoft Frontpage ) یەكێکە لە بەرنامەکانی دروست کردنی ماڵپەری ( سایت ) کە گەر بێت و شارەزایەکی زۆریشت نەبێت لە زمانەکانی پرۆگرامینگ دەتوانیت ماڵپەر دروست بکەیت بە زۆرترین زمانەکانی سایت وەکو ( HTML , APS , ASP net ... هتد )، بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە ، بە زمانی عربی.
- سەردانەكان: 4599
چۆنیەتی دانانی چاتی فەیسبووک لەناو ماڵپەر
لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی چۆن بتوانین چاتی ماسینگەری فەیسبووک بخەینە ناو ماڵپەرەکەمان بۆ ئەوەی کاتێک خەڵکانێک سەردانی ماڵپەرەکەمان دەکەن راستەوخۆ بتوانین لە رێگای چاتی فەیسبووک لەناو ماڵپەرەکەمان پەیوەندیمان پێوە بکەن واتا چاتمان لەگەڵدا بکەن کە ئەویش بەم رێگایە دەتوانیت ئەم جاتە بخەنە ناو ماڵپەرەکەتان سەرەتا لە پەیجی فەسبووکی خۆتان کلیک لەسەر ( inbox ) بکە پاشان لە دەستی لای راست کلیک لەسەر ( Chat Plugin ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Setup ) بکە لە هەنگاوی یەکەم زمان هەڵبژێرە لە هەنگاوی دووەم ناوی ماڵپەرەکەت بنووسە پاشان کۆدەکە کۆپی بکە پاشان ( Finish ) دابگرە و کۆدەکە لە ناو ماڵپەرەکەت لەسەرەتا دابنێ و بەم شێوەیە چاتی فەیسبووک بۆ ماڵپەرەکەت زیاد دەبێت و خەڵک دەتوانیت راستەوخۆ پەیوەندیت پێوە بکەن و تۆش دەتوانیت لە رێگایی فەیسبووکەکەتەوە چاتیان لەگەڵدا بکەیت بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.
- سەردانەكان: 4256
زمانی کوردی بۆ سکریپتی جووملە
لێرەدا زمانی کوردیم بۆ ئامادە کردوون بۆ سکریپتی جووملە کە هەروەک دەزانن ئەم سکریپتە بە کاردێت بۆ دروست کردنی ماڵپەر، کە بۆ زۆربەی وەشانەکانی جووملە دەبێت بۆ بە کوردی کردنی فرۆنت و باکی سکریپتی جووملە واتا دەتوانیت هەم ئەدمینی ماڵپەر و ماڵپەری سەرەکی بیکەیت بە کوردی.
زمانی کوردی بۆ جووملە
- سەردانەكان: 4165
دروست کردنی سەرژمێری ماڵپەر
لێرەدا ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرەوە دەتوانن سەرژمێری بۆ ماڵپەرەکەتان دروست بکەن واتا سەرژمێری دەربارەی سەردان کردنی ماڵپەرەکەتان لە لایانە میوانەکانەوە کە بۆتان دیاری دەکات لە کام شوێی دونیا سەردانی ماڵپەرەکەتان کراوەو ژمارەی سەردانەکانیش چەندە؟ کە دەتوانیت بە ئارەزویی خۆت شێوازی سەرژمێری کەرەکە بگۆریت و پاشان کۆدی ( HTML ) وەرگریت داخڵی ماڵپەرەکەت بکەیت، کلیک لێرە بکە هەروەها بە کلیک کردن لەسەر سەرژمێری کەرەکە لەسەر ماڵپەرە زانیاری زیاترت دەداتێ دەربارەی سەردان کردنەکان.
- سەردانەكان: 4162
پەڕەى 1 لەکۆى 3 پەڕەدا