بەرنامەی ( Macrorit Disk Scanner 4.3.8 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کاری بەرنامەکە بریتیە لە سکان کردنی هاردی کۆمپیوتەرەکەت لە هەبوونی کێشە، کە بۆت دیاری کات کە لە کام شوێن بێ کێشەیە و لە کام شوێنیش باد سێکتەری هەیە کە بە رەنگی سەوز و سوور بۆت دیاری دەکات.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە

بەرنامەی Macrorit Disk Scanner 32 + 64 Bit 4.3.8 ![]()
لێرەدا پەرتووکێم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی کە باس لە مێژووی کۆمپیوتەر دەکات واتا سەرەتای دروست بوونی کۆمپیوتەر و چۆنیەتی گەشەسەندنی کۆمپیوتەر و هەروەها وەچەکانی کۆمپیوتەر و روودارە گرینگەکانی جیهانی کۆمپیوتەر و شۆرشی دیجیتال و ... هتد باس دەکات.

پەرتووکێک لەسەر مێژووی کۆمپیوتەر ![]()
بەرنامەی (ABBYY FineReader 15) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ خوێندنەوە و دەستکاری کردنی فایلەکانی ئەکرۆبات ( PDF ) هەروەها بۆ گۆرینی فایلەکان بۆ فۆرمات ( PDF ) و جۆرەکانی تری فۆرماتی دۆکیمێنت هەروەها گۆرینی وێنە نووسراوەکان یان سکان بۆ فایلە دۆکیمێنتەکان کە زۆر بە سەرکەتووی نموونەی کارەکە ئەنجام دەدات کە دەتوانیت نووسراوی ئینگلیزی و عەرەبی وێنەیی بگۆرێت بۆ تێکست.
کلیک لێرە بکە بۆ چۆنیەتی دابەزاندن و کراک کردن بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە

دابەزاندنی بەرنامەکە لەگەڵ کراک قەبارە:٣٣٥ مب
زۆر جار کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە کاتی هەوڵدانماندا بۆ کردنەوەی فایلێک لە کۆمپیوتەرەکەماندا کاتێک هەوڵدەدەین بیکەینەوە نابێتەوە یان نازانین چ جۆرە فایلێکە بۆ ئەوەی بەرنامەیەک دابەزێنین بۆ کردنەوەی فایلەکە جا لێرەدا رێگایەکی زۆر ئاسان باس دەکەین بۆ چارەسەر و وەرگرتنی زانیاری لەسەر فایلەکە و بۆ کردنەوەی فایلەکە بەم شێوەیە سەرەتا کلیکی لای راست لەسەر فایلەکە بکە پاشان لە بەشی ( Type of files ) زانیاری وەرگرە لەسەر جۆر فایلەکە واتا جۆرەکەی چیە وەکو ( txt یان doc یان pdf یان ...هتد ) پاشان ناوی جۆری فایلەکە بۆ نموونە ( PDF ) لەم ماڵپەرە بنووسە کلیک لێرە بکە پاشان کلیک لەسەر گەران بکە و بەم شێوەیە زانیارت دەست دەکەوێت لەسەر فایلەکە و کە چ جۆرێکە و بە چی بەرنامەیەک کار دەکات.

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە بەرنامەی ( driveridentifier 6.0 ) کە بەرنامەیەکی خۆرایە و زۆر چاکە بۆ دەست کەوتنی ناوی پێناسە ( تعريف ) ەکانی کۆمپیوتەر و دابەزاندن و نوێ کردنەوەی درایڤەکانی کۆمپیوتەر کە دوای دامەزراندنی بەرنامەکە دەتوانیت کۆمپیوتەرەکەت سکان بکەیت بۆ گەران بە دوای درایڤەکانی کۆمپیوتەرەکەت کە ( تعریف ) نەکراون و پاشان تعریفەکانیان دابەزێنیت و پاشان پارچەکانی کۆمپیوتەرەکەت ( تعریف ) بکەیت.
کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ

بەرنامەی driveridentifier 6.0 ![]()
بەرنامەی ( JobTabs Free Resume Builder 1.0 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە و بە خۆرایە کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین سی ڤی ( C.V ) دروست بکەن بە خۆرایی کە سی ڤی بریتیە لەو فۆرمەی کە زانیاریەکانی دەربارەی تۆی تێدایە وەکو ناو و ناونێشانی تۆ یان ئەو شوێنانەی کە تۆ کارت لێیاین کردووە یان ئەو شتانەی کە تۆ دەیانزانییت یان ئەو بروانەمانەی کە تۆ وەرتگرتوون یان ... هتد، بۆ پێشکەش کردنی بۆ هەلی کارەکانی کۆمپانیا و نووسینگە و رێکخراوەکان و... هتد .

بەرنامەی JobTabs Free Resume Builder 1.0 ![]()
لێرەدا ٥٠٠٠ ستایلی هەمەجۆری فۆتۆشۆپم بۆ ئامادە کردوون بۆ جوانکاری کردن لەناو بەرنامەی فۆتۆشۆپ ( PhotoShop ) و بەکارهێنان لەسەر نووسراو باکگراوند و ... هتد.

بەرنامەی ( HWinfo 6.42 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ دەست کەوتنی زانیاری دەربارەی کۆمپیوتەرەکەت کە دەتوانێت بە شێوەیەکی ورد و چروپر زانیاریت بداتێ دەربارەی زۆربەی بەشەکانی کۆمپیوتەرەکەت وەکو ( Video adapter, Drivers , Mother Board , Memory , Monitor, ... هتد ).
هەروەها دەتوانیت ریپۆرت لەسەر بەشەکانی کۆمپیوتەرەکەت دروست بکەیت واتا فایل دروست بکەیت بە شێوەی ( HTML , TEXT , ... هتد ) کە زانیاریەکانی کۆمپیوتەرەکەتی تێدابێت.

بەرنامەی HWinfo 6.42 ![]()
لێرەدا بەرنامەی (2.0 macrorecorder ) بۆ ئامادە کردوون کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە تۆمارکردنی هەر جوڵەیەکی ماوس یان هەر نوسینی کیبۆرد واتا تۆ کاتێک بە ماوسی کۆمپیوتەرەکەت جوڵەیەک دەکەیت یان بە کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەت نووسنێک دەنووسیت ئەوا ئەم بەرنامە تۆماری دەکات و بە شێوەیەک جارێکی تر هەمان ئەم کارانە ئەنجام دەدات کە تۆ پێشتر بە کیبۆرد و ماوسی کۆمپیوتەرەکەت ئەنجامت داوە، هەروەها دەتوانیت تۆمارەکە ( Save ) بکەیتە ناو کۆمپیتەرەکەت و بە ناوێک ( Save ) بکەیت چ کاتێک پێویستت بوو بەکاربێنیت بۆ ئەوەی هەمان ئەم کارانە ئەنجام بدات کە تۆ ئەنجامد داوە بە کیبۆرد و ماوس.

بەرنامەی macrorecorder 2.0 ![]()
لێرەدا بەرنامەی ( start everywhere ) بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت ویندۆزەکەت پۆلین بکەیت بۆ چەندین مێنو لەناو یەک مێنودا کاتێک کلیک لەسەر بەرنامەکە دەکەیت مێنوێک دەبێتەوە کە لە چەند بەشێک پێکاهاتووە وەکو بەرنامەکان ، دێسکتۆب ، بەرنامەکانی ویندۆز ، ... هتد کە بەشی زۆری ویندۆزەکەت دەگرێتەوە کە هەر یەکێک لە بەشەکان بەشی تریان لێ دەبێتەوە بۆ ئاسانکاری گەیشتن بە بەشەکانی کۆمپیتەرەکەت.

بەرنامەی Start everywhere 1.2 ![]()
لێرەدا بەرنامەی ( F.lux ) م بۆ ئامادە کردوون کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە گۆرینی رەنگی شاشە کۆمپیوتەر بۆ رەنگی قاوەی کاڵ بە جۆرێک کە ببێتە هۆکاری حەسانەوەی چاو کە دەتوانێت رێژەی رەنگەکە زیاد و کەم بکەیت لە کاتی رۆژدا یان لە کاتی شەودا .

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٦٠٧ کب
لێرهدا بهرنامهی ( Switch Off ) بۆ ئاماده کردوون که کاری بهرنامهکه بریتیه له کوژاندنهوه ( Shutdown ) و ریستارت ( Restart ) و ... هتد کۆمپیوتەر بە شێوەی خۆکار به پێ کات و رۆژی دیاری کراو بۆ نموونه تۆ ئارهزوو دهکهیت رۆژانهی یهك شهمه و دووشهمه و چوارشهمه کۆمپیوتهرهکهت له کاتژمێر ٣:٥٠ دهقه به شێوهی خۆکار بکوژێتهوه یان ریستارت ببێتهوه. دەتوانیت هەموو ئەم کارانە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە ئەنجام بدەیت. ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٢١٢ کب
لێرهدا بهرنامهی ( Qlock ) بۆ ئاماده کردوون که کۆمهڵێکی زۆر کاتژمێرەکانی جیهانی تێدایه و ههروهک له وێنهکهدا دیاره و که دهتوانیت به ئارهزوو خۆت چەند کاتژمێرهک دیاری بکهیت و ههروەها هەر کاتژمێرێک هی چ وڵاتێک بێت و لەگەڵ چەندین بەشی بەسوود تری ئەم بەرنامە.
کلیک ڵیرە بکە بۆ ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٧١٢ کب
بەرنامەی ( Auto Text Typer ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگای ئەم بەرنامەوە دەتوانیت لە هەر شوێنیك یان لەهەر بەرنامەیەکی نووسین پێویستت بە داخیڵ کردنی نووسراوی دووبارە هەبێت داخلی بکەیت بۆ نموونە تۆ چەند نووسراوێکت هەیە بەردەوام ئارازووی دەکەیت بنووسیتەوە لە بەرنامەکانی نووسین، جا پێویست ئەم نووسراوانە لەناو بەرنامەکە داخێل بکەیت و هەرکاتێک دوگمەی سەر کیبۆردەکەت داگرت بە شێوەی خۆکار ئەو نووسراوانەی کە نووسیوتەوە لەناو بەرنامەی (Auto Text Typer) دەنووسرێتەوە, هەروەها دەتوانیت ئەم خۆکار نووسینە چالاک و ناچالاک بکەیت.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٦٢٥ کب
لێرهدا بهرنامهی ( System Information Viewer 5.46 ) بۆ ئاماده کردوون که کاری بهرنامهکه بریتیه له وهرگرتنی زانیاری دهربارهی کۆمپیوتهرهکهت به شێوهیهکی ورد و چروپر دهربارهی زۆربهی بهشهکانی کۆمپیوتەرەکەت وەکو زانیای لەسەر ( RAM یان جۆری پرۆسێسەر یان جۆری سیستەم یان ... هتد ).
کلیک لێرە بکە بۆ ماڵپەری فەرمی

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن بۆ ٣٢ بت و ٦٤ بت قەبارە:١٣،١ مب
پەڕەى 4 لەکۆى 5 پەڕەدا