نووسین بە کوردی لەناو فۆتۆشۆپ Photo Shop

هەندێک جار کاتێک هەوڵ دەدەین بە زمانی کوردی لەناو بەرنامەی فۆتۆشۆپ بنووسین کێشەمان بۆ دروست دەبێت پیتەکان لێ دوور دەکەونەوە دروست نانووسرێن جا لێرەدا باس لە چارەسەری ئەم کێشەیە دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین بە سەرکەوتووی بنووسین بە زمانی کوردی لەناو بەرنامە فۆتۆشۆپ بەم شێوەیە : دوای کردنەوەی بەرنامەی فۆتۆشۆپ کلیک لەسەر ( Edit ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Preferences ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( General ) بکە پاشان لە دەستی چەپ کلیک لەسەر ( Type ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Middle Eastern and South Asian ) بکە و پاشان ( OK ) بکە، بەم شێوەیە کردارەکە کۆتای دێت بەڵام دەبێت بەرنامەکە دابخەیت و جارێکی تر بیکەینەوە  بۆ ئەوەی کردارەکە بە سەرکەووتوی ئەنجام بدرێت و  بتوانین بە زمانی کوردی و عربی بنووسین .

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 5814
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

فایلێکی ئەکسڵ بۆ بواری رووپێوی و رێگاوبان

لێرەدا فایلێکی ئەکسڵ ( Excel ) م بۆ ئامادە کردوون کە وەکو پرۆگرامێک وایە بەکاردێت بۆ زانینی بری هەڵکەندن و پرکردنەوەی پرۆژەکان و رێگاوبان و وێنەکێشان لە رێگایی داخڵ کردنی داتاکان لە لیڤڵ و تۆتەڵ ستەیشن و ... هتد لە بواری روپێوی هەروەها بە کاردێت بۆ دۆزینەوەی بری کەرستەی بەکارهاتوو و بری بودجەی تێچوو بۆ پرۆژەکان و لەگەڵ چەندین کار ئاسانی تر بۆ ئەندازیارەکان.

Downloads:

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 5107
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

سەرژمێری ئینتەرنێت لە جیهاندا

لە رێگایی ماڵپەری ( internetlivestats.com ) دەتوانین سەرژمێری ئینتەرنێت بزانن وەکو ئەوەی ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت چەندە لە جیهاندا ؟ یان ژمارەی ماڵپەرەکان لە جیهاندا چەندە ؟ یان  ژمارەی ئەکاونتەکانی فەیسبووک چەندە لە جیهاندا یان رۆژانە چەند ماڵپەر هاک دەکرێت ؟  یان ژمارەی ئەو ئیمەیڵانەی دەنێردرێن لە جیهاندا چەندە ؟ یان ... هتد، کە بەردەوام ماڵپەرەکە نوێ دەکرێتەوە.

کلیک لێرە بکە بۆ سەردانی کردنی ماڵپەرەکە

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 4561
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

زانینی ئاستی باشی و خراپی کۆمپانیاکان

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( Trustpilot.com ) کە ماڵپەرێکی زۆر چاکە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی باشی و خراپی کۆمپانیاکانی جیهان بە تایبەتی کۆمپانیاکانی کۆمپیوتەر کە کاتێک ماڵپەرێک داخڵی ئەم ماڵپەرە دەکەیت بۆت دیاری دەکات تاکو چ ئاستێک باشە یان خراپە یان تاکو چ ئاستێک خەڵک پێان چاکە چونکە هەڵسانگاندنی خەڵک وەردەگرێت لەسەر باشی و خراپی کۆمپانیاکان.

کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 5055
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی ماتلاب Matlab R2017a

هەروەک دەزانن بەرنامەی ماتلاب یەکێکە لەو بەرنامانەی کە بە کاردێت بۆ کاری ئەندازیاری و کردارە ژمێریاریەکان هەروەها ئەم بەرنامە بەکاردێت لە بواری پیشەسازی و فرۆکەوانی و گەردونی و زۆر بواری تردا کە لێرەدا ئەم بەرنامە بۆ ئامادە کردوون لەگەڵ کراک کە لەسەر هەردوو سیستەمی ٣٢ و ٦٤ بت کاردەکات.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن بۆ سیستەمی ٣٢ و ٦٤ بت لەگەل کراک ، لینکی دووەم

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 4806
کۆمێنت بنووسە (1 کۆمێنت)

زانینی نرخی دراو لە رێگایی گەرانی گۆوگڵ و بینگ

لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان و چاک دەکەین بۆ ئەوەی بە ئاسانی نرخی دراوی زۆربەی وڵاتەکانی  جیهان بزانین تەنانەت نرخی دراوی عراقیش بە دواین نوێکاریەوە کە ئەویش لە  رێگایی بەکارهێنانی  گەرانی گۆوگڵ و بینگ (  Google Bing  ) بەم شێوەیە دوای کردنەوەی ماڵپەری ( Google , Bing ) لە گەرانەکە بنووسە ( $currency 100 ) کە ١٠٠ بریتیە لەو پارەی کە  ئارەزوو دەکەیت نرخەکەی بزانیت بۆ هەر نرخێکی تری دراو بۆ نموونە تۆ ئەگەر ئارەزوو بکەیت بزانیت نرخی دراوی ١ دۆلار  چەندە  دەنووسیت  ( $currency 1 ) پاشان لە خشتەکەی ژێرەوەی ئەم نووسراوە جۆری پارەکان هەڵدەبژێریت  بۆ زانینی نرخی دراو، کردنەوەی ماڵپەری ( Google Bing ) .

 

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 5494
کۆمێنت بنووسە (1 کۆمێنت)

سکرین سەیڤەرێکی زۆر جوانی ماسی

لێرەدا سکرین سەیڤەری ( 1.2 Dream Aquarium ) بۆ ئامادە کردوون کە سکرین سەیڤەرێکی زۆر  جوانی ماسیە کە بە جۆرەها شێواز ماسیەکان نیشان دەدات بۆ بینین بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 5026
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

ماڵپەری 123apps.com دونیایەک لە خزمەت گوزاری

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە خزمەت گوزاریەکانی ماڵپەری ( 123apps.com ) کە کۆمەڵێک لە خزمەت  گوزاری زۆر چاکی لەخۆوە گرتووە و بە خۆرایین خزمەت گوزاریەکانی بەشی ڤیدیۆ وەکو گۆرینی  قەبارەی ڤیدیۆ ، گۆرینیشێوەی ڤیدیۆ ، پارچەکردن ، خێراکردنی ڤیدیۆ ، زیاد کردنی وێنە و نووسراوی، تۆمارکردنی ڤیدیۆ ، هەروەها لە بەشی دەنگ ئەم خزمەتگوزاریانەتان پێشکەش دەکات وەک زیاد و کەم  کردنی دەنگ ،تۆماکردنی دەنگ جۆین کردنی دەنگەکان ... هتد، هەروەها لە بەشی خزمەت گوزاری  ( PDF ) دەتوانین سوود وەرگرن لە پاراستنی ( PDF ) ، گۆرینی فایلی ( PDF ) بۆ ( Word , Excel  , jpg , PNG , html...هتد ) وەرگێرانی لاپەرەکانی ( PDF ) , سبلیت کردنی ( PDF ) , کردنەوەی  فایلەکان ( PDF ) ... هتد ،هەروەها لە بەشی گۆرین ( Convert ) دەتوانیت فایلەکان دەنگ و ڤیدیۆ و  وێنە و فایلی دۆکیمێنتی و فۆنت و ... هتد بگۆرین بۆ جۆری فایلی تر.

کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 4737
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

دروست کردنی سی ڤی

لێرەدا چەند ماڵپەرێکی زۆر چاکم بۆ ئامادە کردوون بۆ دروست کردن سی ڤی بە شێوەی ئۆنلاین بێ  بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەک کە هەروەک دەزانین سی ڤی ( C.V ) بریتیە لە پرکردنەوەی زانیاری لە چەند لاپەرەیەک دەربارەی خۆت و کارەکانت و چالاکیەکانت بۆ پێشکەش کردنی کار لە شوێنەکان.

ماڵپەری یەکەم     دووەم    سێ یەم    چوارەم    پێنجەم    شەشەم    حەوتەم    هەشتەم    نۆیەم

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 11227
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

JDiskReport 1.4 بۆ سەرژمێری بۆشای کۆمپیوتەر

بەرنامەی ( 1.4 JDiskReport ) بەرنامەیەکی زۆر چاک و بە خۆرایە کە دەتوانین لە رێگایی ئەم بەرنامەوە سەرژمێری ( analyze ) بۆشای هاردی کۆمپیوتەرکەتان یان میمۆری بکەن واتا بۆتان دیاری دەکات کە هەر یەكێک لە فایلەکان یان فۆڵدەرەکان چەند بۆشایان گرتووە لە هاردی کۆمپیوتەرکەتان .

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 4213
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

پۆرتەبلێ Hiren’s BootCD PE 1.0.2

لێرەدا ئاشتان دەکەم بە ئایزۆ یان پۆرتەبلێ ( 1.0.2 Hiren’s BootCD PE ) کە ئەم پۆرتەبڵە پێکهاتووە لە ویندۆز و کۆمەڵێکی زۆر لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر کە دەتوانیت بیان کەیتەوە لە کۆمپیوتەردا لە رێگایی داخڵ بوونی بووتەوە بێ دامەزراندی ویندۆز و بەرنامەکان کە دەتوانێت کار لەسەر  ویندۆز  و بەرنامەکان بکەیت لەسەر کۆمپیوتەر بێ دامەزراندی هیچ بەرنامەیەک کە دەتوانیت ئەم پۆرتەبلە  بیخەیتە سەر دیڤیدی یان فلاش میمۆری و لەسەر هەر کۆمپیوتەرێک مەبەستت بێت بە گەری  بخەیت و  کار لەسەر ویندۆز و بەرنامەکان بکەیت کە ئەم پۆرتەبلە بەرنامەی هەمەجۆری لە خۆوە گرتووە کە بەشێک لە بەرنامەکان ئەمانەن کلیک لێرە بکە، کە کاتێک بە  هۆی هەر کێشەیەکەوە بێت نەتوانیت داخڵ کۆمپیوتەرەکەت ببیت بۆ نموونە وشەی نهێنی کۆمپیوتەرەکەت لە یاد چووبێت یان ویندۆزەکەت لە کارکەوتبێت دەتوانیت لە رێگای ئەم پۆرتەبڵەوە داخڵک کۆمپیوتەرەکەت ببیت و کێشەکان چارەسەر بکەیت وەکو گواستنەوەی فایلەکان یان هێنانەوەی فایلەکان یان سکان ڤیرۆس یان ... هتد

بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەم ئایزۆیە, دەتوانیت سوود وەرگریت لە بەرنامەی ( Refus ) بۆ  سووتاندی ئایزۆ بۆ سەر دیڤیدی و فلاش میمۆری کلیک لێرە بکە، ماڵپەری فەرمی پۆرتەبڵەکە

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 4314
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی Many Cam 7.7

بەرنامەی ( Many Cam 7.7 ) بەرنامەیەکی نایابە و زۆر چاکە زۆر کاری نایاب ئەنجام دەدات لە رێگایی ئەم بەرنامە دەتوانیت کامێرایی کۆمپیوتەر و مۆبایل و کامێری پاراستن و ... هتد بکەیتەوە هەروەها دەتوانیت هەر ڤیدیۆیەکی یوتیوب مەبەستت بێت سەری بکەیت لەناو بەرنامەکەدا کە دەتوانیت بەش بەش لەناو بەرنامەکە دایبنێت یان فایلی پاوەر پۆینت بکەیتەوە یان کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ یان نیشاندانی شاشەی دێسکتۆپ یان یاری هەمەجۆر یان ... هتد کە دەتوانیت بەش بەش لەناو بەرنامەکدا دایبنێت و کامیانت مەبەست بێت بیکەیتەوە هەروەها بەرنامەکە فلتەری جۆراوجۆری تێدایە دەتوانیت بە فلتەرە جۆراوجۆرەکان گۆرانکاری لەسەر بەشەکان بکەیت بۆ نموونە دەتوانیت  باگراوندی بەشەکان بگۆریت یان نووسراو لەسەر بەشەکان دابنێت یان ئیفێکتی جۆراوجۆر بۆیان زیاد بکەیت یان دەتوانیت هێمایی جۆرا و جۆر لەسەر بەشەکان دابنێت یان ... هتد.

بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 4359
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

خۆت کەناڵەکانی سەتەلایتەکەت نوێ بکەرەوە

لێرەدا ماڵپەرێکی زۆر چاکم بۆ ئامادە کردوون کە تەرەدوودی زۆربەی کەناڵەکانی جیهانی تێدایە بۆ زۆربەی  ئامێرەکانی سەتەلایت کە دەتوانین بە ئاسانی و بە خۆایی فایلی فریکوێنسی سەتەلاتەکان دابەزێنیتە ناو کۆمپیوتەرەکەت و پاشان بخەیتە سەر فلاش میمۆری و داخڵ ئامێری سەتەلایتەکەت بکەیت و  کەناڵەکان نوێ بکەیتەوە بە ئاسانی، کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە پاش کردنەوەی ماڵپەرەکە کلیک لەسەر ( Download ) بکە پاشان جۆر و مۆدێلی سەتەلایتەکەت هەڵبژێرە و پاشان فایلی  فریکوێنسی کەناڵەکان دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەت و پاشان لە رێگایی فلاش میمۆری کەناڵەکان  نوێ بکەرەوە بە هۆی داخڵ کردنی فلاش میمۆریەکە لە ئامێری سەتەلایتەکەوە، بۆ زانیاری زیاتر بە  ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە .

تێ بینی: کاتێک کە فایلەکە لە ماڵپەرەکە دادەبەزێنیت ئەگەر فایلەکە بە شێوەی ( ZIP , RAR ) بوو ئەوا  فایلەکەی ناوی دەربهێنە کە بە شێوەی تایپی ( bin )ە بیخە سەر فلاش میمۆریکە و بۆ ئەوەی ئامێری سەتەلایتەکەت فایلەکە بیخوێنێتەوە بۆ نوێ کردنەوەی کەناڵەکان.

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 9236
کۆمێنت بنووسە (2 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی Weather bug 10

بەرنامەی ( Weather bug 10 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگای ئەم بەرنامەوە دەتوانین زانیاریتان دەست کەوێت دەربارەی کەش و هەوای هەموو جیهان بە جۆرەها شێوە بۆ نموونە زانیاری دەربارەی  کەش و هەوای ئێستا زانیاری دەربارەی کەش و هەوای ١٠ رۆژ یان زانیاری زیاتری دەربارەی کەش و هەوا جگە لە پلەی گەرمی یان وەرگرتنی زانیاری دەربارەی کەش و هەوا لەسەر نەخشە لەگەڵ  زانیاری  تر هەمەجۆر دەربارەی کەش و هەوای جیهان، هەروەها دەتوانیت بەرنامەکە دابەزێنیت بۆ مۆبایلیش کلیک لەسەر جۆری مۆبایلەکان بکە بۆ دابەزاندن :( ئەندرۆید - ئایفۆن ).

 

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 4332
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

زانینی نرخی دراو لە رێگایی ئەم درێژکراوانە

لێرەدا چەند درێژکراوێکی ( Extension ) براوزەرەکانم بۆ ئامادە کردوون بۆ زانینی نرخی دراوی جیهان کە کاتێک درێژکراوەکە زیاد دەکەن بۆ براوزەرەکانی ( Edge - Firefox- Chrome ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی نرخی دراوی زۆربەی وڵاتانی جیهان بزانن کە درێژکراوکە لە بەشی سەرەوەی تؤڵباری براوزەرەکان زیاد دەبێت کاتێک کلیکی لەسەر دەکەن دەتوانین زانیاریتان دەست کەوێت دەربارەی نرخی دراوی جیهان کە تەنانەت نرخی دراوی عراقیشی تێدایە، بۆ زیاد کردنی ئەم درێژکراوانە بۆ براوزەرەکانتان کیلک لەسەر  جۆری براوزەرەکان بکەن : ( Edge - Firefox- Chrome ). بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 4183
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

پەڕەى 3 لەکۆى 5 پەڕەدا

BIJMER.com