کێشەکانت بە ( MSDT ) بدۆزەوە و چارەسەر بکە

( MSDT ) بە شێکە لە ویندۆز بە کاردێت بۆ دۆزینەوە و چارەسەر کردنی کێشەکانی هاردوێر و ئامێرەکان ( Devices ) کە بە شێوەی خۆکار بە دوای کێشەکاندا دەگەرێت و پاشان دیاری دەکات و  هەر خۆشێ کێشەکان چارەسەر دەکات دوای ئەوەی تۆ بریار دەدەیت کە کام بەش چارەسەر بکرێت، بەم شێوەیەش دەتوانیت ئەم بەشە بەگەر بخەیت سەرەتا لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( Run ) پاشان  لە ( RUN ) بنووسە msdt.exe -id DeviceDiagnostic پاشان بە دوای گەنگاوەکاندا برۆ بۆ چارەسەر کردن.

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 3285
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی Siemens TIA-Portal V17

بەرنامەی ( Siemens TIA-Portal V17 ) یەکێکە لە بەرنامەکانی پرۆگرام کردنی ئامێری ( PLC ) کە ئامێری ( PLC ) بە کاردێت لە بواری کۆنترۆل کردنی کارەگەکان بە شێوەی خۆکار ( Atomatic )،  کە لێرەدا ئەم بەرنامەیەم بۆ ئامادە کردوون لەگەڵ چەند بەرنامەیەکی تری پێویست لەم بوارەدا.

داگرتنی بەرنامەی Siemens TIA-Portal V17

داگرتنی + STEP7 Professional Safety WINCC Advanced V17

داگرتنی + Siemens WinCC Unified V17

داگرتنی + Siemens WinCC Runtime Advanced V17

+ Siemens WinCC Panel Images V17

Siemens WinCC Legacy Panel Images V17

+ SIMATIC PLC SIM V17   داگرتنی

+ PLCSIM Advanced 4.0   داگرتنی

+ Startdrive Advanced V17   داگرتنی

S7-1200 / S7-1500 Firmware

+ S71200 V04.05 Firmware

+ S71500 V02.92 Firmware

Sim EKB Install 2021 06 02

تێ بینی : وشەی نهێنی ئەو فایلانەی ( Password ) لەسەر بریتیە لە plc4me.com

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 3332
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

کۆمپیوتەر و تەندروستی

لێرەدا نامیلکەیەکم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە شێوەیەکی تەندروستی  کە باس لە چۆنیەتی بە کارهێنانی کۆمپیوتەر دەکات بە شێوەیەکی تەندروست و کە ئەگەر بێت و نا تەندروست بەکاری بهێنین رەنگدانەوەی خراپی چی دەبێت لەسەر جەستەمەندا ، کە رێنمایی تێدایە بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە شێوەیەکی تەندروستی.

Downloads:

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 3403
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

چۆن بزانین هاردەکەمان HDD یان SSD یە

 زۆر رێگا و بەرنامە هەیە بۆ دەست کەوتنی زانیاری لەسەر هارد و زانینی جۆری هارد واتا هاردەکە (HDD) یان (SSD) یە بەڵام لێرەدا رێگایەکی زۆر ئاسان باس دەکەم بۆ زانینی جۆری هاردەکەمان بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەک بەم رێگایە لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( Windows PowerShell ) پاشان کلیکی لای راست بکە و بە شێوەی ئەدمین بیکەرەوە واتا ئەمە بکە ( Run as administrator ) پاشان بنووسە ( Get-PhysicalDisk | Format-Table -AutoSize ) پاشان دەبینین لە ژێر خانەی ( Mediatype ) جۆری هاردەکەمان نووسراوە.

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 3812
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

لابردنی رێکلامەکان لە هەموو ماڵپەرەکان

لێرەدا درێژکراوەکم ( Extension ) بۆ ئامادە کردوون کە زیاد دەکرێت لە براوزەری ( Edge , Chrome ) کە ئەم درێژکراوە بە خۆرایە و رێگە دەگرێت لە هەموو رێکلامێک لە ماڵپەرەکان و تەنانات رێکلامی  ماڵپەرەکانی ڤیدیۆیش وەکو ( YouTube ) ,  هەروەها ماڵپەری تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، کە ناهێلێت هیچ رێکلامێک هەبێت لە نێوان ڤیدیۆکاندا یان لە بەشی تری ماڵپەردا هەروەها دەتوانیت وابکەیت لە هەندێك  ماڵپەر درێژکراوەکە چالاک بێت لە هەندێکی تر ناچالاک بێت، کە دەتوانیت چ کاتێک ئارەزوو  بکەیت درێژکراوەکە ناچالاک بکەیت بۆ بینینی رێکلامەکان دووبارە.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی درێژکراوەکە

بابەتی هەمەجۆر, خوازراوەکان

  • سەردانەكان: 4929
کۆمێنت بنووسە (1 کۆمێنت)

زیاتر لە ١٣٠٠ پەرتووکی هەمەجۆری کوردی

لێرەدا زیاتر لە ١٣٠٠ پەرتووکی کوردی هەمەجۆرم بۆ ئامادە کردووەن دەربارەی زۆربەی بوارەکان وەکو ( کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و مێژوو و ئاینی ، فەلسەفە ، چیرۆک ، دەرونزانی ، زانست و ...هتد کە پەرتووکەکان بە شێوەی فایلی ( doc ) ن واتا بە شێوەی فایلی مایکرۆسۆفت وۆرد.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 4184
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

Sandboxed کردنەوەی چەند جارەی یەک بەرنامە

زۆر جار لە کۆمپیوتەرەکەمان پێویستمان بەوە دەبێت یەک بەرنامە چەند چارێک بیکەینەوە واتا بۆ نموونە هەندێک بەرنامە هەیە خۆی دەتوانیت زیاتر لە جارێک بیکیتەوە و کێشە نیە بەڵام هەندێک بەرنامە هەیە   تەنها دەتوانیت یەک جار بیکەیتەوە لە یەک کاتدا بۆ نموونە دەتوانین بەرنامەی ( AnyDesk ) چەند  جارێک بکەینەوە لە یەک کاتدا بەڵام هەندێک بەرنامە هەیە وا نیە بۆ نەموونە ( Viber ) ناتوانین لە یەک کاتدا چەند جارێک بیکەینەوە جا لێرەدا بۆ ئەوەی بتوانین ئەو بەرنامانەی تەنها یەک جاک دەکرێنەوە  زیاتر لە جارێک بیکینەوە پشت دەبەستین بە بەرنامەی ( sandboxed ) کە دەتواێت وا لە بەرنامەکان  بکات زیاتر لە جارێک بکرێنەوە لە یەک کاتدا ئەویش بەم شێوەیەیە دوای دامەزراندنی بەرنامەکە و  کردنەوەی بەرنامەکە ئەو بەرنامەی کە ئارەزوو دەکەیت زیاتر لە چەند جارێک بکرێتەوە لە یەک کاتدا رایکێشە ناو بەرنامەی ( sandboxed ) و پاشان ( OK ) بکە  و پاشان ئەوە بەرنامەی کە راتکێشاوە بۆ ناو بەرنامەی ( sandboxed ) چەند جار ئارەزوو دەکەیت بیکەوە.

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 3354
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

داخڵ بوونی چەند ئەکاونتێک لە یەک ماڵپەردا

لێرەدا درێژکراوێکم (Extension) بۆ ئامادە کردوون بۆ براوزەرەکان کە لە رێگایی ئەم درێژکراوەدا دەتوانین وا لە ماڵپەرەکان بکەن بە دوو ئەکاونت یان زیاتر داخڵی ( Login ) ماڵپەرەکان ببن بۆ نموونە دەتوانیت لە رێگایی ماڵپەری ( web.whatsapp.com ) زیاتر لە چەند ئەکاونتێکی واتس ئەپ بکەنەوە یان بۆ هەر ماڵپەر و ئەکانتێکی تر دەتوانین هەمان کردار ئەنجام بدەن، بەم شێوەش دەتوانین ئەم کردارە ئەنجام بدەن دوای دانانی و چالاک کردنی درێژکراوەکە بۆ ناو براوزەرەکەتان سەرەتا ئەو ماڵپەرەی کە مەبەستانە بیکەنەوە پاشان لەسەرەوە کلیک لەسەر درێژکراوەکە بکەن پاشان کلیک لەسەر هێمایی  کۆکردنەوەی نێوان دوو هێماکەی تر بکە پاشان ماڵپەرێكی ترت بۆ دەبێتەوە بەم شێوەیە دەتوانیت  بە ئەکاونتی تر داخڵ ماڵپەرەکە ببیت.

تێ بینی : سەرەتا درێژکراوەکە داوای دروست کردنی ئەکاونت دەکات تۆ دەتوانیت وەکو میوان ( Guest ) داخڵی درێژکراوەکە ببیت.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی درێژکراوەکە

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 3368
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

چالاک کردنی مۆدی Interne Explorer لە Edge

زۆر چار هەندێک ماڵپەر هەیە یار هەندێک یاری ئۆنلاین هەیە یان هەندێک ئەپلیکەیشن هەیە کە ئارەزوو دەکەین بیکەینەوە لەناو هەندێک براوزەر وەکو ( Google Chrome ) یان براوزەری  ( Microsoft Edge ) ناكریتەوە تەنها لە براوزەری ( Internet Explorer ) نەبێت جا بۆ جارەسەری ئەم کێشەیە لە براوزەری ( Microsoft Edge ) کلیک لەسەر سێ خاڵی لای دەستە راستی براوزەرەکە دەکەین واتا بەشی ( Settings ) پاشان کلیک لەسەر ( Reload in Internet explorer mode ) دەکەین بەم شێوەیە پەیجەکە دەکرێتەوە لە ناو مۆدی ( Internet Explorer )ەوە ئەو بەشانەی کە ناچالاکن بە  هۆی نەبوونی ( Internet Explorer ) ەوە چالاک دەبن و بەگەر دەخسترین.

 

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 3249
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەدەست هێنانی نامەی ئەلیکترۆنی ( E-mail )

لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرانەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی نامەی ئەلیکترۆنی ( E-mail ) بە دەست بهێنین هی کۆمپانیاکان یان هی کەسانی تر ئەویش بە داخڵ کردنی ناوی ماڵپەرەکە لەناو ماڵپەرەکان یان داخڵ کردنی ناو کەسەکە لەناو ماڵپەرەکان کە بە پێی توانا نامە ئەلیکترۆنیەکانت بۆ ئامادە دەکات .

تێ بینی : پێویست بە خۆتۆماکردن دەکات لەناو ماڵپەرەکان بۆ بە دەست کەوتنی نامە ئەلیکنترۆنیەکان.

 

ماڵپەری یەکەم                ماڵپەری دووەم                  ماڵپەری سێ یەم 

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 3410
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

دروست کردنی هێلکاری بە ئۆنلاین

لێرەدا ماڵپەرێکی زۆر چاکم بۆ ئامادە کردوون بۆ دروست کردنی هێلکاری ( Diagrams ) بە شێوەی ئۆنلاین بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەک کە کەرستەی زۆر و جیاوازی تێدایە بۆ دروست کردنی  هێلکاریەکی رێک، هەروەها دەتوانیت بە جۆرەها جۆری فایل هێلکاریەکە پاشەکەوت (Save) بکەیت.

کلیک لێرە بکە بۆ سەردان کردنی ماڵپەرەکە 

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 3157
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

چۆنیەتی بەش بەش کردنی فایلێکی گەورە

لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان و چاک دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین زۆر بە ئاسانی فایلێکی قەبارە  گەورە ( Big Size ) بەش بەش بکەین بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاسانی بەشەکانی فایلەکە بەرزی ( Uploadبکەینەوە سەر  ئینتەرنێت و پاشان دایبەزێنینەوەو جارێکی تر لێکی بدەینەوە چونکە ئەم کردارە کار ئاسانیمان بۆ دەکات بۆ ئەوەی بتوانیت فایلێکی قەبارە گەورە ( Download / Upload ) بکەین  کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم کردارە ئەنجام بدەیت سەرەتا دەبێت بەرنامەی ( Winrar ) هەبێت لە  کۆمپیوتەرەکەت کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن پاشان هەر بەرنامەیەک یان فایلێک کە ئارەزوو بکەیت بەش بەشی بکەیت کلیکی لای راستی لەسەر دەکەیت پاشان لە ( Winrar ) کلیک لەسەر ( Add to Archive ) بکە پاشان لە ژێرەوە لە ( Split to volume, Sizeقەبارەیەک هەڵبژێرە بۆ  نموونە بنووسە ( 100 MB ) پاشان کلیک لەسەر ( Browser ) بکە و شوێنیك هەڵبژێرە  بۆ ( Save ) کردنی فایلەکە پاشان کلیک لەسەر ( OK ) بکە، بەم شیوەیە فایلەکە بەش بەش دەبێت، قەبارەی هەر فایلێک دەبێتە ( 100 Mb ) بۆ لێکدانەوەی فایلەکە کلیک لای راست لەسەر هەموو  فایلەکان  بکەن  کە بەش بەش کراون پاشان کلیک لەسەر ( Extract Here ) بکە، بەم شێوەیە کردارەکە کۆتای دێت.

 

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 3781
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

Any Desk چیە و بۆچی بەکاردێت ؟

( Any Desk ) بەرنامەیەکە بە کاردێت بۆ یارمەتی دانی هاورێکەت یان بەرامبەرەکەت بۆ کارکردن لەسەر کۆمپیوتەرەکەی یان چاک کردنەوەی کۆمپیوتەرەکەی کە ئەوەیش بە داخڵ بوونی بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەی  بە شێوەی فەرمی نەک بە شێوەی هاکی ! واتا کاتێک کار لەسەر کۆمپیوتەرەکە دەکەین بێ گومان لە رێگایی ئینتەرنێت، بەرامبەرەکەت هەموو جوڵەکان دەبینێت واتا ناتوانیت کارێک بکەیت شاراوە بێت ئەو نەبینێت، کە ئەم بەرنامە کار ئاسانی زۆر دەکات لە بری ئەوەی بچیت بۆ لای هاورێکەت کۆمپیوتەرەکەی بۆ چاک بکەیتەوە، لە رێگایی ئەم بەرنامە دەتوانیت هەموو کارەکان ئەنجام بدەیت، کە دەبێت هەردوو لا  بەرنامەکەیان لەسەر کۆمپیوترەکەیان هەبێت وە هەردووکیان کاتێک بەرنامەکە دەکەنەوە دەبنە خاوەن 

کۆدیك کە هەر یەکێک ئارەزوو بکات داخڵی کۆمپیوتەرەکەی تر ببێت دەبێت بەرامبەرەکەی کۆدەکەی خۆی بۆ بنێرێت و پاشان قەبوولی ئەوە بکات کە داخڵ کۆمپیوترەکەی ببێت، هەروەها دەتوانیت دەسەڵاتی  دیاری بکەیت کە تاکو چەند بتوانێت کۆنترۆڵی لەسەر کۆمپیوتەرەکە هەبێت، هەروەها دەتوانیت لە کاتی  کارکردن لەسەر کۆمپیوتەری هاورێکەت کارەکان بە ڤیدیۆ تۆمار بکەیت یان چاتی لەگەڵ بکەیت هەروەها دەتوانیت سکرینی کۆمپیوتەرەی هاورێکەت وەکو تەختە رەش بەکاربێنیت و ئاکشنەکانی لەسەر ئەنجام بدەیت, هەروەها دەتوانیت لە کۆمپیوتەر داخڵی مۆبایل ببیت و بە پێچەوانەوەش. بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە بۆ مۆبایل کلیک لەسە جۆرەکە بکە: ئەندرۆید  ، ئایفۆن

بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لەسەر ڤیدیۆکان بکە: یەکەم  ، دووەم ، سێ یەم

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 3373
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

کۆمپیوتەر و تەندروستی

 لێرەدا نامیلکەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی کۆمپیوتەر و تەندروستی کە باس لە  لایەنە سلبیەکان دەکات دەربارەی زۆر بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و واتا کاتێک ئێمە زۆر کۆمپیوتەر  بەکاردەهێنن چ کاردانەوەیەک لەسەر تەندروستیمان دروست دەبێت کە بە شێوەیەکی رێک باس لە کاردانەوەی سلبی کۆمپیوتەر دەکات لەسەر بەشەکانی لەش وەکو ( چاو ، سەر ، مل ، پشت ... هتد ).

 

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 4274
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

خوێندنەوە و سکان کردنی بارکۆد - barcode

لێرەدا بەرنامەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون ئەویش بەرنامەی ( QR And Barcode ) کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە هەم دەتوانین بارکۆد دروست بکەن کە زۆر جۆر شێوازی بارکۆدی تێدایە بۆ دروست کردن، هەروەها لە رێگایی کامێرای کۆمپیوتەرەکەتانەوە دەتوانین بارکۆدەکان  سکان بکەن و زانیاری وەرگرن لەسەر بارکۆدەکان.

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 5695
کۆمێنت بنووسە (3 کۆمێنتەکان)

پەڕەى 2 لەکۆى 5 پەڕەدا

BIJMER.com