لێره‌دا به‌رنامه‌ی (ShowMyPC Collaboration ) بۆ ئاماده کردوون که له رێگایی ئه‌م به‌رنامه‌وه ده‌توانیت شاشه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت نیشانی هاورێکه‌ت بده‌یت یان ئارەزوو بکەیت سه‌یری شاشه‌ی کۆمپیوتەری هاورێکه‌ت بکه‌یت به رێگای یاسانی واتا بە رێگایی سیخورینا، هه‌روه‌ها ده‌توانیت فۆڵده‌ر شه‌یر بکه‌یت ،هه‌روه‌ها ده‌توانیت وێنه‌ی شاشه بگریت و به شێوه‌ی وێنه و ڤیدیۆ بینێریت.
کلیک بکە بۆ ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٢.٣٧ م‌ب
چی بکه‌ین کاتێک ماوسی کۆمپیوته‌ره‌که‌مان له‌کار ده‌که‌وێت له‌م کاتەشدا ماوسمان ده‌ستناکه‌وێ؟ لێره‌دا به‌رنامه‌ی ( Auto Mouse Clicker ) بۆ ئاماده کردوون که کاری به‌رنامه‌که بریتیه له به‌کارهێنانی کیبۆرد وه‌كو ماوس واتا ده‌توانیت به کیبۆردی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت کاری ماوس بکه‌یت به‌م شێوه‌یه سه‌ره‌تا به‌رنامه‌که ( Setup ) ده‌که‌یت پاش Setup ) کردنی به‌رنامه‌که به‌رنامه‌که بکه‌وه، کاتێک به‌رنامه‌که ده‌که‌یته‌وه دوو وێنه‌ی ماوسی تێدایه له شوێنانه‌ی نووسراوه ( L , R ) له‌گه‌ڵ سه‌همه‌كان ده‌توانیت کلیک بکه‌یت و پاشان له‌سه‌ر کتبۆرده‌که‌ت ئه‌و دوگمانه دابگریت که ئاره‌زوو ده‌که‌یت کار بکات له شوێنی دووگمه‌كان و ئاراسته‌کانی ماوس.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٧٥ کب
ماڵپەری ( zamzar.com ) ماڵپەرێکی زۆر جاکە بۆ گۆرینی فۆرماتەکانی فایلەکان واتا گۆرینی فایل لە فۆرماتێکەوە بۆ فۆرماتێکی تر بۆ نموونە گۆرینی ( PDF ) بۆ ( DOC ) کە توانای گۆرینی فۆرماتێکی زۆری فایلەکانی هەیە و بەکارهێنانیش زۆر ئاسانە.

کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە
لێرەدا بەرنامەیەکی بچووکم بۆ ئاماده کردوون بە ناوی ( Winkey ) کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە دۆزینەوەی و کۆپی کردنی سریەلی وینۆدزەکەت واتا ئەو سریەلی کە چالاکە و یندۆزەکەت بە هۆیەوە کاردەکات.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٥٩ کب
لێره‌دا ماڵپه‌رێکم بۆ ئاماده کردوون که ماڵپه‌ره‌که کۆمه‌لێکی زۆر له کاتی شاره‌کانی جیهانی تێدایه و ده‌توانیت کام شارت پێویست بێت زانیاری ده‌رباره‌ی کاته‌که وه‌ربگریت، بۆ نموونه بۆ زانینی کاتی شاری هه‌ولێر ته‌نها له گه‌رانی ماڵپه‌ره‌که بنووسه (Erbil ) پاشان بگه‌رێ و به‌م شێوه‌یه زانیاری له‌سه‌ر کاتی ئه‌م شاره ده‌زانیت یان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێت به دوای شاره‌كانی وڵاتێک ده‌توانیت ئه‌م رێگایه بگریته به‌ر سه‌ره‌تا کلیک لێره بکه بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م لینکه پاش کردنه‌وه‌ی لینکه‌که ده‌توانیت به ئاره‌زوی خۆت کام وڵاتت مه‌به‌ست بێت هه‌لبژێریت و پاشان شاره‌کان هه‌ڵبژێریت و زانیاریان ده‌رباره‌یان وه‌ربگریت.

به‌رنامه‌ی ( CPUID CPU-Z ) به‌رنامه‌یه‌کی زۆر چاکه له رێگایی ئه‌م به‌رنامه‌وه ده‌توانیت زانیاری ورد ده‌رباره‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت وه‌ربگریت ده‌رباره‌ی جۆری ( RAM ) و ( Cpu ) و... هتد ده‌رباره‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت وه‌ربگریت بە شێوەکەی ئاسان و سەرکەوتوو.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:١.٧٧ م‌ب
زۆرجار هه‌ندێک کێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت له کۆمپیوته‌ره‌که‌مان بۆ نموونه ناتوانین به‌رنامه‌یه‌ک ( Setup ) بکه‌ین یان کێشه دروست ده‌بێت له به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت یان ... هتد جالێره‌دا باس له رێگایه‌ک ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین تاراده‌یه‌ک کێشه‌کان چاره‌سه بکه‌ین

ئه‌وه‌یش به به‌کارهێنانی فرمانی ریستۆریه ( Restore ) له کۆمپیوته‌ره‌که‌مان که پێویست به هیچ به‌رنامه‌یه‌ک ناکات و له‌ناو داخێلی کۆمپیوته‌ره‌که‌مان هه‌یه و ده‌توانین سوودی لێوه‌رگرین و که کرداره‌که بریتیه له گه‌رانه‌کانه‌وه سیسته‌می کۆمپیوته‌ره‌که‌مان بۆ باری
لێره‌دا باس له رێگایه‌ك ده‌که‌ین بۆ چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ناوی پێناسه ( تعریف ) ه‌کانی کۆمپیوته‌ر به‌م شێوه‌یه : سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی ( Driver Easy ) ده‌بێت دا‌مه‌زرێنیت کلیک لێره بکه بۆ دابه‌زاندن پاشان کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌که کلیک له‌سه‌ر ( Scan Now ) بکه و که‌مێک چاوه‌روان بکه و پاشان سه‌یر بکه ناوی پێناسه ( تعریف ) ه‌كان ده‌بینیت . تێ بینی : بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌کان ببینیت کلیک له‌سه‌ر ( Get Drivers ) مه‌که لە هەمان کاتدا دەتوانیت ئەم بەرنامەی بەکاربێنیت بۆ پێناسە ( تعریف ) کردنی پارچەکانی کۆمپیوتەر.
کلیک لێرە بکە بۆ ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە

پەڕەى 5 لەکۆى 5 پەڕەدا