بەرنامەی LibreOffice بەکاربهێنە بۆ کردنەوەی فایلەکانی دۆکیومێنت

بەرنامەی ( LibreOffice 25.8 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بە خۆرایە و داوای مۆڵەت ناکات بۆ بەگەرخستنی بەشەکانی، کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت زۆر بە ئاسانی کار لەسەر فایلەکانی ( Word, Excel, Power Point , HTML, Pdf ،... هتد ) بکەیت، کە بەرنامەکە هەڵبژاردنی زۆری تێدایە بۆ کارکردن لەسەر فایلەکان، کە دەتوانیت ئەم بەرنامە بەگەر بخەیت لەسەر زۆربەی سیستەمەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن بۆ سیستەمەکان

  • سەردانەكان: 273
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

گۆرینی یان لابردنی مۆڵەت ( Licence )ی مایکرۆسۆفت ئۆفیس

زۆرجار لەبەر هەر هۆکارێک بێت پێسوتمان دەبێت مۆلەت ( Licence ) ئۆفیسەکەمان لابەرین یان بیگۆرین کە ئەگەر بمانەوەێت مۆڵەتی ئۆفیسەکەمان لابەرین بە سرینەوەی بەرنامە ئۆفیس لە ویندۆزیش ناسرێتەوە کە بۆ ئەم مەبەستە بەم شێوەیە دەتوانیت ئەم مۆڵەتە یان لایسێنسە لابەرین سەرەتا دەبێت بزانین فۆلدەری ئۆفیسەکەمان لە کوێن لە کۆمپیوتەر بۆ نموونە : C:\Program Files\Microsoft Office\Office16 دەبێت لە فؤلدەری ئۆفیس بە دوای ئەم فۆڵدەرە بگەرێن کە ئەم فایلەی تێدایە ( OSPP.VBS ) پاشان ( CMD ) بکەوە لە Administrator پاشان ئەم فۆڵدەرە بکەوە کە فایلی ( OSPP.VBS  ) تێدایە بۆ نەموونە بەم شێوەیە ( cd C:\Program Files\Microsoft Office\Office16 ) پاشان بنووسە:

cscript OSPP.VBS /dstatus )

پاشان ئەو کۆدە کۆپی بکە هەر وەک لە وێنەکە دیارە:

ئەم ٥ ژمارەیە دواین کۆدی مۆڵەتی ئۆفیسەکەت تۆیە کە لای تۆ ژمارەیەکی تره دەبێت کۆپی بکەیت، پاشان لە ( CMD ) بنووسە :

 ( cscript OSPP.VBS /unpkey:XXXXX )

 کە لە بری ( XXXXX ) دەبێت ئەو کۆدە بنووسیت لە پێشتر کۆپیت کردووە بۆ نموونە وەکو : ( cscript OSPP.VBS /unpkey:TX3T2 ) پاشان ئینتەر بکەو بەم شێوەیە مۆڵەتی ( Licence  ) ئۆفیسەکەت دەسرێتەوە.

تێ بینی : بۆ دانانی مۆڵەت ( Licence ) ێکی تر, یەكێک لە بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت بکەوە وەکو ( Word ) پاشان مۆڵەتە نوێیەکە داخڵ بکە.

ویندۆز و ئۆفیس

  • سەردانەكان: 1333
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

دامەزراندنی زیاتر لە یەک سیستەم لەسەر فلاش میمۆری

لە رێگایی بەرنامەی ( Ventoy2Disk ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی زیاتر لە یەک سیستەم بخەن سەر فلاش میمۆری بۆ فۆرمات کردنی کۆمپیوتەرەکان بۆ نموونە دەتوانیت سیستەمی ویندۆز و ماکنتۆش و لینۆکس بخەنە سەر فلاشێک و پاشان ٣ جۆر کۆمپیوتەری پێ فۆرمات بکەن یان سیستەمەکەی لەسەر  دامەزرێنن، کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم کارە ئەنجام بدەین دوای دابەزاندنی بەرنامەکە ئەم بەرنامە  بکەوە ( Ventoy2Diskپاشان فلاش میمۆرێکی بە تاڵ بهێنە و بەم بەرنامە فۆرماتی بکەن پاش فۆرمات  کردن،ئەو سیستەمانەی کە ئامانجتە بە شێوەی جۆری ( ISO ) کۆپی بکە و تەنها بیخە ناو فلاش میمۆریەکە بەم شێوەیە کارەکە کۆتای دێت، پاشان لە بووتی کۆمپیوتەرەکان لۆدی بکە و کۆمپیوتەرەکان. پێ فۆرمات بکەن, زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە

Downloads:

ویندۆز و ئۆفیس

  • سەردانەكان: 3679
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

Windows PE چیە و بۆچی بەکاردێت ؟

ویندۆز ( Windows PE 10 )  ویندۆزێکە هەروەکو ویندۆزەکانی تر کار دەکات بەڵام پۆرتەبڵە ( Portable ) واتا پێویست بە ( Setup ) دامەزراندن ناکات بۆ بەگەر خستنی، بەڵکو دەخرێتە سەر فلاشێک یان دیڤیدی پاشان راستەوخۆ کاتێک دەخرێتە سەر کۆمپیوتەر لەسەرەتایی داگیرسای کۆمپیوتەر کار دەکات  ئەگەر بێت و کۆمپیوتەرەکەت هیچ ویندۆزێکیشی لەسەر نەبێت ! وەکو ویندۆزی ئاسای کار دەکات چەند  بەرنامەیەکی تێدایە وەکو ئەنتی ڤایرۆس بۆ سکان کردنی فایلەکانت لە ڤایرۆس، هەروەها بەرنامەکانی ( Explorerتێدایە بۆ کردنەوەی فایلەکانی درایڤی کۆمپیوتەرەکەت و کە ئەمەش سوودی هەیە بۆ  گواستنەوەی فایلەکانی کۆمپیوتەرەکەت لە درایڤێکەوە بۆ درایڤێکی تر کە یەكێک لە سوودەکانی ئەم ویندۆزەش ئەوەیە کاتێک ئێمە لەبەر هەر هۆکارێک بێت ویندۆزی کۆمپیوتەرەکەمان لە کار کەوتووبێت  دەتوانین لە رێگایی ئەم ویندۆزەوە داخڵ هاردی کۆمپیوتەرەکەمان ببینن و فایلاکان لە درایڤی ( C بگوازینەوەی بۆ درایڤێکی تر یان شوێنێکی تر بە ئاسانی، هەروەها هەر لەم ویندۆزەدا چەندین  بەرنامەی بە سوودی تێدایە بە شێوەی پۆرتەبڵ واتا بێ ( Setup ) کردنی بەرنامەکان کاردەکەن .

تێ بینی: دەتوانین لە رێگایی ئەم بەرنامەوە ( Rufus ) ئەم ویندۆزە بخەیتە سەر فلاشێک پاشان 

بەگەری بخەیت لەسەرەتایی داگیرسانی کۆمپیوتەردا.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەم ویندۆزە

ویندۆز و ئۆفیس

  • سەردانەكان: 3291
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

چەند کورتکراوەیەکی کۆمپیوتەر

لێرەدا چەند کورتکراوەیەکی کۆمپیوتەرم بۆ ئامادە کردوون بە نووسراو کە بە هۆی کیبۆردەوەی  کۆمپیوتەر ئەنجام دەدرێت بۆ گەیاندنی بە ئامانجەکە وەکو کورتکراوەی ( Ctrl + C ) بۆ کرداری کۆپی کردن.

 

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی کورتکراوەکان

ویندۆز و ئۆفیس

  • سەردانەكان: 4859
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

ئایە ویندۆزەکەمان ئۆرگێناڵە یان نا ؟

لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی بزانین ئایە ئەو ویندۆزەی بەکاری دەهێنین ئۆرگێناڵە ( اصلى ) یان نا کە رێگایەکی زۆر ئاسان هەیە بۆ زانینی ئەم بارە بەم شێوەیە سەرەتا لەسەر کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەت دوگمەی ( Start ) یان ( Windows Key ) دابگرە لەگەل پیتی ( R ) بۆ کردنەوەی  ( RUN ) پاشان ئەم کۆدە  بنووسە slmgr.vbs /dli ) پاشان ویندۆیەکت بۆ دەکرێتەوەو لەوێدا  ئاماژە بەوە دەکرێت بە  ویندۆزەکەت ئۆرگیناڵە یان نا بەم شێوەیە ئەگەر لە بەشی ( License Status نووسرابوو " Licensed " ئەوە ویندۆزەکەت ئۆرگینالە.

ویندۆز و ئۆفیس

  • سەردانەكان: 3528
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

زانینی بەرواری بەسەر چوونی ئۆفیس

لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی زانینی بەرواری بەسەر چوونی مایکرۆسۆفت  ئۆفیس ( Microsoft Office ) بۆ ئەوەی بزانین لە چ بەروارێک ئۆفیسە (Original) کەمان بەسەر دەچێت بەم شێوەیە سەرەتا کلیکی لای راست لەسەر ( Start )ی ویندۆز بکە پاشان کلیک لەسەر  ( Windows Terminal  ( Admin ) ) بکە پاشان ئەم کۆدی بنووسە کلیک لێرە بکە پاشان ( Sign in ) بکە بەو نامە ئەلیکترۆنیەیی کە ئۆفیسەکەی لەسەر تۆمارکراوە پاشان ئەم کۆدە بنووسە لە هەمان بەش ( Windows Terminal  ( Admin ) ) لە ژێرەوەی کۆدی یەکەم کلیک لێرە بکە پاشان دەبینیت لە خوارەوە بەرواری بەسەر چوونەکە دیاری کراوە هەروەک لە وێنەکە دیارە بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک بکە

ویندۆز و ئۆفیس

  • سەردانەكان: 3977
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی Microsoft Support and Recovery Assistant

زۆرجار کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە کاتی سرینەوەی بەرنامەکانی ئۆفیس یان بەرنامە ( Word , Excel Power Point , Access , ... هتد  ) جا لێرەدا بەرنامەیەکی تایبەتم بۆ ئامادە کردوون بۆ سرینەوەی  مایکرۆسۆفت ئۆفیس ( Microsoft Office ) بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بێ کێشە لە کاتێكدا گەر بێت و  بە شێوەی ئاسایی نەتوانین ئۆفیسەکە بسرنەوە.

ویندۆز و ئۆفیس

  • سەردانەكان: 4223
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

کۆمەڵێک خزمەت گوزاری Reset Windows Update Tool

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە بەرنامەیەکی زۆر چاک و بە سوود ئەویش بەرنامەی ( Reset Windows Update Tool ) کە بەرنامەیەکی بە خۆرایە و زۆر چاکە زۆر سوودیشی هەیە کە هەندێک لە سوودەکانی بریتیە لە چاککردنەوەی نوێ کردنەوەی ویندۆز ( Windows Update ) ، سرینەوەی فایلە بێ کەڵکەکانی ویندۆز ، چاککردنی پارتێشنەکانی کۆمپیوتەر ، هێنانەوەی یان چاککردنەوەی فایلە تێكچووەکانی ویندۆز ، سرینەوەی هەر هەڵەیەکی بەشی تۆمارکردن ( Registry ), چاککردن و ریسێت کردنی ( Winsockریسێت کردنی مایکرۆسۆفت ستۆر ( Microsoft Store ) ، دۆزینەوەی ( Windows Product Key ) ، ... هتد لەگەڵ چەندین سوودی تری ئەم بەرنامە چاکە.

تێ بینی : بۆ بەگەرخستنی ئەم بەرنامە تکایە لە ئەدمین بەگەری بخە بەم شێوەیە دوای دامەزراندنی بەرنامەکە کلیکی لای راست لەسەر بەرنامەکە بکە پاشان ( Run As Administrator ) هەڵبژێرە.

ویندۆز و ئۆفیس

  • سەردانەكان: 4669
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی Speccy 1.3

بەرنامەی ( Speccy 1.3 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگایی ئەم بەرنامە دەتوانیت زانیاری وردتان  دەست کەوێت دەربارەی ( مواسەفات ) سیستەمی کۆمپیوتەرەکەتان زانیاری دەربارەی جۆری  سیستەم , ( CPU ) , ( GPU ) , ‌Hard Disk , Ram , OS , Mother Board , Network , ... هتد هەروەها لەگەڵ زانینی پلەی گەرمی بەشەکان.

ویندۆز و ئۆفیس, Speccy

  • سەردانەكان: 3305
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی CrystalDiskInfo 8.1

بەرنامەی ( CrystalDiskInfo 8.1 ) یەكێکە لە چاکترین هەر بەرنامەکانی وەرگرتنی زانیاری لەسەر هاردی کۆمپیوتەر زانیاری وەکو زانینی تەندروستی هاردەکەت واتا هاردەکەت لە روو باشی و خراپی تا چ رادەیەکە ؟ یان وەرگرتنی پلەی گەرمی یان جۆری و سریەلی هارد یان زانیاری دەربارەی کاتی بەگەرخستنی سەرەتای هاردی کۆمپیوتەرەکە ،... لەگەڵ چەندنی زانیاری تر دەربارەی هاردی دیسک.

 

ویندۆز و ئۆفیس

  • سەردانەكان: 3726
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

کارکردن لەسەر فایلی وەشانە کۆنەکانی ئۆفیس Microsoft Office

ئەگەر تۆ تاکو ئێستا وەشانی کۆنی ئۆفیس بەکاردێنیت وەکو ( Office XP یان Office 2003 یان ... هتد ) فایلە دۆکیمێنتەکانت بە وەشانە کۆنەکان دروست کردووە ئێستا دەتوانیت لە رێگایی ئەم بەرنامەی بۆم  ئامادە کردوون ( Microsoft office compatibility pack ) وا لە فایلە دۆکیمێنتە کۆنەکانت بکەیت لەگەڵ وەشانی نوێکانی ئۆفیس کاربکات و کاریان لەسەر بکەیت بە نوێترین وەشانی ( Microsoft Office ) هەروەها پاشەکەوتیان ( Save ) بکەیت بە وەشانی تازەی ( Microsoft Office ).

ویندۆز و ئۆفیس

  • سەردانەكان: 3696
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

ناچالاک کردنی نوێ کردنەوەی ویندۆز بە شێوەی خۆکار

لێرەدا بەرنامەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون بە ناوی ( Windows Update Blocker 1.7 ) کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت زۆر بە ئاسانی نوێ کردنوەی ویندۆز ( Windows Update ) بە شێوەی خۆکار ناچالاک بکەن واتا کاتێک کۆمپیوتەرەکەت بە شێوەی خۆکار ویندۆزی کۆمپیوتەرەکەت دادەبەزێنێت و نوێی دەکاتەوە تۆ دەتوانیت ناچالاکی بکەیت و بە شێوەی خۆکار فایلەکان دانەبەزێنێت هەروەها هەر کاتێک ئارەزوو بکەیت دەتوانیت چالاکی بکەیت بە شێوەی خۆکار ویندۆزەکەت نوێ بکرێتەوە.

 

ویندۆز و ئۆفیس

  • سەردانەكان: 4694
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

هێنانەوە و چاکردنەوەی فایلەکانی ویندۆز

لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی چاککردنی یان هێنانەوەی فایلەکانی ویندۆز کاتێک لەبەر هەر هۆیەکەوە لە کار خرابن و یان سرابێتەوە کە ببێتە هۆی لە کارکەوتنی هەندێک لە بەرنامەکانی ویندۆز یان دروست بوونی کێشە لە ویندۆزدا کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم رێگایە بە کاربێنن سەرەتا لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( CMD )  پاشان کلیک لای راست لەسەر ( Command Prompt ) بکە و پاشان کلیک لەسەر ( RUN as administrator ) بکە پاشان لە کۆماند بنووسە ( Sfc /scannow ) ماوەیەک چاوەروان بکەن تاکو فایلەکانی ویندزەکەت سکان دەکات و ئەو فایلانەی کە کێشەیان هەیە یان سراونەتەوە بیانهێنێتەوە.

ویندۆز و ئۆفیس

  • سەردانەكان: 4671
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

چارەسەر کردنی کێشەی دامەزراندنی ویندۆز٧

هەندێک جار کاتێک لەسەر هەندێک کۆمپیوتەر ئارەزوو دەکەین ویندۆز ٧ دامەزرێنین ( Setup ) بکەین روبەروی ئەم پەیامە دەبینەوە ( a required cd/dvd drive device driver is missing ) کە داوامان لێدەکات هاردەکەمان دیار بکەین بۆ دامەزراندنی ویندۆز ٧ لەسەری لە هەمان کاتیشدا پارتێشنەکانی هاردەکەش دیار نیە جا بەم شێوەیە ئەم کێشە چارەسەر دەکەین سەرەتا دەبێت ئەم بەرنامەی ( Gigabyte Windows USB Installation Tool ) دابەزێنیت پاش کردنەوەی بەرنامەکە ئەگەر بێت و ویندۆزەکەمان لەسەر سیدی و دیڤیدی بێت سەرەتا لە بەشی ( Path CD-Room ) ویندۆزەکەمان هەڵدەبژێرین ئەگەر بێت ویندۆزەکەمان لەسەر فلاش میمۆری بێت لە بەشی ( Path USB Driver ) ویندۆزی سەر فلاشەکەمان هەڵدەبژێرین پاشان کلیک لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکەین (1-add usb driver, 2-Add NVMe Drivers, 3-Add Packages, ... to an offline Widnwos 7 image) پاشان کلیک لەسەر ( Start ) دەکەین و بۆ ماوەیەک چاوەروان دەکەین تاکو تەواو دەبێت پاشان جارێکی تر فلاشەکە یان دیڤیدیەکە دەخەینە سەر کۆمپیوتەرەکەمان بۆ ئەوەی فۆرماتی بکەین. کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ 

ویندۆز و ئۆفیس

  • سەردانەكان: 4664
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

پەڕەى 1 لەکۆى 3 پەڕەدا

BIJMER.com