سیستەمی Hiren's BootCD PE x64 ( 1.0.8 )

سیستەمی ( Hiren's BootCD PE x64 (v1.0.8) ) ویندۆزێکی پۆرتەبڵە و لەگەڵ کۆمەڵێکی زۆر لە بەرنامەی تێدایە کە دەتوانیت بێ دامەزراندنی ئەم ویندۆزە لەسەر کۆمپیوتەر بەگەری بخەیت و کاری لەسەر بکەیت کە ویندۆزەکە و بەرنامەکانی ناویشی پۆرتەبڵە و پێویست بە ( Setup ) کردن ناکات کە دەتوانیت لە زۆر بواردا سوودی لێ ببینیت، کە لیستی بەرنامەکانی ناوی ئەمانەن کلیک لێرە بک

کلیک لێڕە بکە بۆ دابەزاندن                         قەبارە: ٣ گێگا

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 1384
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

Cloud Storage بە دەست بهێنە بە قەبارەی یەک تێرا بە خۆرایی

لە رێگایی ماڵپەری ( terabox ) دەتوانیت بە قەبارەی ١ تێرابایت واتا ١٠٢٤ گێگا بۆشایی بە دەست بهێنیت بە خۆرایی بۆ هەڵگرتنی فایلەکانت لە ناویدا کە تەنها پێویست بە خۆتۆمارکردن دەکات بۆ بە دەست هێنانی ئەم بۆشایە، کە دەتوانت لە رێگایی بەرنامەوە بیکەیتەوە بۆ کۆمپیوتەر و مۆبایل یان لە رێگایی ماڵپەر.

کلیک لێرە بکە

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 1194
کۆمێنت بنووسە (1 کۆمێنت)

ئاگاداری کەش و هەوای شارەکەت ببە بە ئاسانی

زۆر رێگا و مەبەست هەیە بۆ ئاگاداربوون لە کەش و هەوا وەکو بەرنامە و درێژکراوە و ماڵپەر و ... هتد ،جا لێرەدا دوو درێژکراوەی ( Extension ) زۆر چاکمان بۆ ئامادە کردوون کە زیاد دەکرێت لە براوزەرەکانتان ( Edge , Chrome  )و بە خۆراین بۆ زانینی کەش و هەوای شارەکەتان کە بە وردی و دروستی کە تیایدا زانیاریت دەداتێ دەربارەی پلەی گەرم و کەش و هەوای رۆژەکان و رادەی شێ و رادەی باران بارین و ... هتد.

کلیک لەسەر لینکەکان بکە بۆ دەبەزاندن لینکی یەکەم ، لینکی دووەم 

کلیک لێرە بکە بۆ چۆنیەتی دابەزاندنی درێژکراوەکان بە ڤیدیۆ

بابەتی هەمەجۆر, خوازراوەکان

  • سەردانەكان: 1440
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

چۆنیەتی بەکارهێنانی Chrome Remote Desktop

لە رێگایی ئەم درێژکراوەدا دەتوانیت زۆر بە ئاسانی لە کۆمپیوتەرێکەوە داخڵ کۆمپیوتەرێکی تر ببت و ریمۆتی بکەیت و یارمەتی بەرامبەرەکەت بدەیت و کارەکانی بۆ ئەنجام بدەیت، کە ئەم درێژکراوە لە بەرنامەی ( Google Chrome ) زیاد دەکرێت و کاری لەسەر دەکرێت کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن بۆ براوزەری ( Google chrome ) پاش کردنەوەی براوزەری ( Google chrome ) چالاک کردنی ئەم درێژکراوە لە بەشی ( Extension ) کلیک لەسەر ئایکۆنی درێژکراوەکە بکە پاشان کلیک لەسەر بەشی ( Remote Support ) بکە پاشان ئەگەر ئارەزوو بکەیت کۆمپیوتەرێکی تر ریمۆتی کۆمپیوتەرەکەی تۆ بکات لە بەشی ( Share this screen ) کلیک لەسەر ( Generate code ) بکەو کۆدەکە بدە بە بەرامبەرەکەت و پاشان قبوڵی داخوازی ئەو بکە بۆ ریمۆت کردنی کۆمپیوترەکەت، بە هەمان شێوە ئەگەر ئارەزوو بکەیت داخڵ کۆمپیوتەرێکی تر ببت لەبەشی ( Connect to another computer ) کۆد لە بەرامبەرەکەت وەبگرە و داخڵ ئەم بەشەی بکە و پاشان کلیک لەسەر ( connect ) بکە.

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 1074
کۆمێنت بنووسە (1 کۆمێنت)

بە تەواوەتی کێشەی ئینتەرنێت چارەسەر بکە

بەرنامەی ( 11 Complete Internet Repair ) بەرنامەیکی زۆر چاکە کاری بەرنامەکە بریتیە لە چارەسەر کردنی زۆربەی کێشەکانی ئینتەرنێت وەک ( Reset ) کردن و چارەسەر کردنی کێشەکان و لە کاتی نەبوونی  ئینتەرنێت  یان باش کارنەکردنی ئینتەرنێت یان هەر کێشەیەکی تر ( Network هەروەک لە وێنەکەدا دیارە.

Downloads:

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 2521
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

داخڵی هەر کۆمپیوتەرێک ببە بێ قەبووڵ وەرگرتن !

لێرەدا ئێمە باس لە رێگایی هاکینگ ناکەین بەڵکو بە پێچەوانەوە باس لە رێگایەکی زۆر چاک دەکەین  بۆ ئەوەی بتوانیت لە شوێنێکەوە کار لەسەر کۆمپیوتەرێکی تر بکەین لە رێگایی بەرنامەی ( Anydesk بێ ئەوەی داوا لە بەرامبەرەکەمان بکەین کە قبوڵی ئەوەمان بکات کە داخڵ کۆمپیوتەرەکەین ببین تەنها بە زانینی ئەو وشە نهێنیە ( Password )ی کە لەسەر بەرنامەی ( Anydesk ) کەکە دانراوە بەم شێوەیە  سەرەتا دەبێت ( Password ) دابنێن، بەم شێوەیە پاش کردنەوە بەرنامەی ( AnyDesk ) لە دەستی لای راست  کلیک لەسەر ئەم چوار خەتەکە بکە کە بەسەر یەکەوەن پاشان (Settngs) پاشان (Permission) پاشان لەسەرەوە کلیک لەسەر ( Unlock ) بکە پاشان ( Full Access ) بکە و ( Password )ێک دابنێ لە بەشی ( Set Password ), بەم شێوەیە هەر کاتێک لە رێگایی کۆمپیوتەرێکی ترەوە ئارەزوو بکەین داخڵی  ئەم کۆمپیوتەرە ببین کە وشەی نهێنی لەسەرە، دەتوانین داخڵ ببین لە رێگایی داخڵ کردنی ئەم (Password)دەی کە لەسەریەتی بێ ئەوەی کۆمپیوتەری بەرامبەر داوای قبوڵ کردن بکات!.

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 2328
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

خزمەتگوزاریەکانی ماڵپەری canva

ماڵپەری ( www.canva.com ) ماڵپەرێکی زۆر چاکە کۆمەڵیکی زۆر خزمەتگوزاری زۆر چاک پێشکەش دەکات و کە کۆمەڵێكی زۆر نموونەی ئامادە کراوی تێدایە لەسەر بزنس کارد و پرۆشۆ و ماڵپەری و لەیتەر و لۆگۆ و پرێزنتەیشن و ... هتد کە دەتوایت بە خۆرایی دەستکاریان بکەیت و پاشان دایانبەزێنیتە ناو کۆمپیوتەرەکەتان، کە نموونە زۆر زۆری تیدایە لە زۆربەی بوارەکان هەروەها دەتوانیت دەستکاری وێنە و ڤیدیۆکان بکەیت ، هەروەها دەتوانیت فایلی دۆکیمێنتی  دروست بکەیت یان دەستکاری بکەیت، هەروەها فێرکاری تێدایە بۆ چۆنیەتی دروست کردنی لۆگۆ و  بانەر و کاری گرافیک و سی ڤی و ...هتد هەروەها دەتوانیت بە شێوەی بەرنامەی دایبەزێنیتە سەر سیستەمی مۆبایل و کۆمپیوتەر ، کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن .

کلیک لێرە بک بۆ سەردان کردنی ماڵپەرەکە

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 1911
کۆمێنت بنووسە (1 کۆمێنت)

چاککردنی کێشەکانی ویندۆز لە رێگایی DISM

زۆر جار کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە ( Image Windows ) یان کاتێک فایلەکانمان کرۆپ دەبن یان تیك دەچن یان فایل کەم دەکەن کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە ویندۆزدا، جا لێرەدا لە رێگایی  ئەم کۆماندەی بۆمان ئامادە کردوونە دەتوانیت چارەسەری کێشەکانی ویندۆز بکەن بەم شێوەیە سەرەتا ( CMD ) بە شێوەی (Administrator ) بکەوە پاشان بنووسە :

 DISM /Online /Cleanup-Image /ScanHealth

پاشان کەمێک چاوەروان بکەن تاکو کێشەکان چارەسەر دەبێت.

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 2203
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

سەیر کردنی کەناڵە کوردیەکان و کەناڵی تر بە خۆرایی

لە رێگایی ئەم لینکەی بۆمان ئامادە کردوون دەتوانیت زۆر بە ئاسانی لەناو هەر ئامێرێک کە براوزەری  هەبێت سەیری زۆربەی کەناڵە کوردیەکان و کەناڵەکانی تر بکەن بە خۆرایی بەم شێوەیە سەرەتا  کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە پاشان لە بەشی ( Settings ) لە شوێنی ( Login & Password بنووسە ( kurdtv1 ) پاشان بگەرێوە بۆ بەشی یەکەم بەم شێوەیە لە خوارەوە لیستی کەناڵەکان دەبینیت و دەتوانیت کلیکیان لەسەر بکەیت بۆ سەیر کردن، ئەگەر هاتوو کێشەت هەبوو و کاریان  نەکرد ئەم کردارە جێ بە جێ بکە لە بەشی ( Settings ) لە HLS Player بگۆرە بۆ JS Player وە  لە بەشی HTML Aspect Ratio بکە بە Size بەم شێوەیە دەتوانیت کێشەکە چارەسەر بکەیت .

هەروەها دەتوانیت بە شێوەی بەرنامەی بۆ زۆربەری ئامێرەکان دایبنێت کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن.

 

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 5028
کۆمێنت بنووسە (3 کۆمێنتەکان)

زانینی زانیاری هەمەجۆر لەسەر پاتری لاپتۆپ

لە رێگایی ئەم کۆماندەی بۆمان ئامادە کردوون دەتوانین زۆر بە ئاسانی زانیاری زۆر وەرگرن لەسەر پاتری لاپتۆپەکەتان زانیاری وەکو کاپاستی پاتری لاپتۆپ یان زانینی کاتەکانی بەکارهێنانی پاتری لە پێشودا، یان تەمەنی پاتری لاپتۆپەکەت چەند ماوە یان زانیاری تر، کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم زانیاریانە بە دەست بێنن سەرتا لە کیبۆرد ئەمە بکە ( Start+R ) دابگرە یان ( RUN ) بکەوە پاشان  بنووسە ( CMD ) پاشان لەناو ( CMD ) بنووسە ( powercfg/batteryreport ) پاشان لە خوارەوە بۆ نیشان دەدەتان کە ریپۆرتەکە لە کوێدا ( Save ) کراوە پاشان برۆ بۆ ئەم شوێنە و فایلەکە بکەوە سەری هەموو ئەوە زانیاریانە بکە کە دەربارەی پاتری لا پتۆپەکەت هەن، کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر.

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 2325
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

وەرگرتنی زانیاری لەسەر پەنێڵەکان

لێرەدا ماڵپەرێکمان بۆ ئامادە کردووەن لە رێگایی ئەم ماڵپەرەوە دەتوانیت زانیاری تەواو وەرگرن لەسەر بەرهەم و پەنێڵەکان کەتەنها بە داخڵ کردنی ناوی بەرهەمەکە یان مۆدێلی پەنێلەکە دەتوانین زۆر بە ئاسانی بەرهەمەکە بدۆزنەوە و زانیاری تەواو لەسەری وەرگرن بۆ نموونە ئارەزوو دەکەیت زانیاری وەرگریت لەسەر سکرینێکی ( HP )  تەنها بە داخڵ کردنی مۆدێلی بەرهەمەکە دەتوانیت زنیاری تەواو وەرگرن کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ.

کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 1821
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

سەیری یاریەکان بکە بە شێوەی راستەوخۆ

لە رێگایی بەرنامەی ( Live Football TV 2023 ) دەتوانین بە شێوەی راستەوخۆ سەیری یاریەکانی ( Euro 2024 ) و یاری تر جگە لە یاری تۆپی پێ سەیر بکەن بە شێوەی خۆرا و راستەوخۆ کە گرینگی  بەرنامەکە لە وەدایە کە دەتوانیت لە رێگایی زیاتر لە سێرڤەرێکەوە سەری یاریەکان بکەن .

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 2098
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بێ هیچ بەرنامەیەکی دەرەکی سکرین تۆمار بکە !

لە رێگایی بەرنامەی ( Snipping Tool ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی تۆماری سکرینی کۆمپیوتەرەکەتان ( Screenshot ) بکەن بە ئاسانی بە شێوەی وێنە و ڤیدیۆ بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەکی دەرەکی  کە ئەم بەرنامە راستەوخۆ لەناو کۆمپیوتەرەکەتدا هەیە کە دەتوانیت بە چەندین شێوەی جۆراو جۆر کاری تۆمار کردنی سکرینەکەتان بکەن.

تێ بینی : بۆ دۆزینەوەی ئەم بەرنامە لە کۆمپیوتەرەکەت تەنها لە گەرانی ویندۆزی کۆمپیوتەرەکەت بنووسەSnipping Tool ).

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 2810
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

وەرگرتنی زانیاری لەسەر ماک ئەدرێسەکان ( MAC )

 ( Mac Address )  بریتیە لە ناونیشانی ئامێرەکانی گواستنەوە وەکو وایفای، بلوتوس، ... هتد کە هەر ئامێرێک ناونیشانێک بە خۆی هەیە و ناگۆرێت و کۆمپانیاکەی ناوی دەنێت، جا لێرەدا ماڵپەرێکم  بۆ ئامادە کردن کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرەوە دەتوانین زانیاری وەرگرن لەسەر ماک ئدرێسەکان بە داخڵ کردنی ناونیشانی ماك ئەدرێسەکە لەناو ماڵپەرەکە، هەروەها دەتوانین بەم شێوانە ناونیشانی ماک ئەدرێسی ئامێرەکانتان وەرگرن ئەویش لە رێگای ( CMD ) بە نووسینی ئەم دەستەواژانە:

یان getmac /v /fo list یان ipconfig /all .

 

کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەر

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 3077
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی Virtual box 7.0

بەرنامەی ( Virtual BOX ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین سیستەمێک لەناو سیستەمێکی تر بەگەر بخەن واتا بۆ نموونە بەگەرخستنی سیستەمی ماکنتۆش لەناو ویندۆزدا یان بە پێچەوانەوەی یان بەگەرخستنی هەر سیستەمێکی تر لەناو سیستەمی ماکنتۆش و لینۆکس و ویندۆز.

جا لێرەدا فێرکاریەکمان بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی ئەم بەرنامە کلیک لێرە بکە.

 

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە بۆ سیستەمەکان

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 3102
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

پەڕەى 1 لەکۆى 5 پەڕەدا

BIJMER.com